ئێستا کاتى ئەوەیە مەرگى ئینسانى کورد لە باشوور ڕابگەیەنین
Saturday, 23/07/2016, 23:44
خوێندنەوەیەکى سۆسیۆلۆژى بۆ مەرگى ئینسانى کورد
ئێمە پەروەردەى ئەو کۆمەڵگەو نەریت و کلتورەیەین ، بکوژى مرۆڤمان دروست کرد بۆ نەتەوەو نیشتمان و دەوڵەتى درۆ، ئێمە خاوەنى هیچ نین بۆ مرۆڤایەتى ئێمە ئەو مرۆڤ گەلەیەین هێشتا قۆناغە سەرەتاییەکانى مرۆڤ بونمان تێ نەپەڕاندووە ، گەورەو بچوک وەک جەلادین ، جەلادو بکوژی مرۆڤیشمان بەرهەم هێنا ، بونى هەر هەستێکى غەریبى ئێمەو نامۆ بونمان بەوەى کە نیشتمانێک و خاکێکى هاوبەشمان هەبێت ، ئەوەمان پێ دەڵێت ئێمە لەناو کۆمەڵە مرۆییەکانى کێوییەکان دەژین ، ئەوانەى باوەڕیان بە هێزوو گروپ و توانا جەسەدییەکان هەبووە بۆ کوشتنى ئەوانى تر ، ئەم کۆمەڵانەش لە سۆسیۆلۆژیادا بابەت گەلى گفتوگۆبونە هەر لە ئۆگست کۆنتەوە تا هێبرت سبنسەرو کارل مارکس و ئیمیل دورکاهیم و ماکس ویبەر ، ئەم کۆمەڵەیە لە مرۆڤ بە مەترسى ئەژماردەکەن ، کارکردە دەکەن بۆ ئەوەى ئەم کۆمەڵانە ببنەوە بە کۆمەڵەى مرۆڤى مەدەنى ، ئەمە کارکردەى ساڵانى 1857 بۆ ساڵانى 1920 بووە ، ئەوان کۆمەڵەیەکى مرۆڤى مەدەنیان بەرهەم هێنا ، ئێمە چى لە کۆمەڵە مرۆڤێکى کێوى بکەین کە دەگەنە هەموو شتێک تەنها بەهاى مرۆڤ بوون نەبێت ، ئیتر ئەمە ئەو چرکەساتەیە کە ئومێدێک نابێتەوە بۆ دۆخێکى باشتر بۆ مرۆڤ لە سایەى ئەو جۆرە کۆمەڵە مرۆڤیانەوە ، ئیتر دۆخى مل کەچ بوون ڕازى بونى ناچارى ژیان دەست پێ دەکات بۆ مرۆڤ لە سایەى کۆمەلەَ مرۆڤییە کێوییەکانەوە ، کە لەسەر بنەماى چێژ ئەیانەوێت یارى بە ژیانى کۆمەڵگەیەک بکەن ، چێژێک چێژ وەرگربێت لە هاوارو قاژەو دەنگى مرۆڤەکانى تر ، ئیتر بە خۆى دەلێت من هەم ، ئەمە دۆخى سایکۆلۆجى دەستەجەمعى لە ناو هەموو مرۆڤە کێوییە سەرەتاییەکان بونى هەبووە ، ئیتر مرۆڤ چەوساندنەوەو ترۆکردن و کوشتنى روح و جەستەییەکان دەبێتە کارکردەوە پلانە بیست و چوار کاتژمێرییەکانیان ، دۆخى فەزای گشتى دەبێتە دۆخى ناڕەزایى ناڕەزاییەکان بیست و چوار کاتژمێرى ئینسانى گەمژەت بۆ دروست دەکات ، گەمژەیى ملکەچ بون دەبێتە دۆخى سایکۆلۆجى گشتى ، بە شێوازێک دۆخى گشتى و تایبەتیەکان بە ئاڕاستەیەک دەڕۆن درۆ جێگەى راستى و چاوبەست جێگەى حەقیقەت دەگرێتە ، هەموو بەها مرۆڤییەکان دەکەونە ژێر پرسیارەوە ، مرۆڤى راستەقینە دەبێتە مرۆڤێکى دەگمەن و بە دوژمن بۆ فەزاى گەمژەیى کێوى مەترسى لەناو بردنى دەکەوێتە سەر ، ئیتر ئەمە ئەو دۆخە گشتیە بۆ کۆمەڵگەى کوردى کە ئێستاو ئاییندەى تا سەدان ساڵ تیادا دەسوڕێتەوە و ، تەنها بە چرکەساتى ڕاگەیاندنى مەرگى ئینسانەکان ، هۆشیارییەکى نوێ کە کۆمەڵە مرۆییە کێوییەکان بکاتەوە بە مەدەنى ، کەواتە ئێستا کاتى ڕاگەیاندنى مەرگى ئینسانى کوردە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست