کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کودەتا و ... زەنگە کانى!

Friday, 22/07/2016, 21:47


کودەتا چی یە؟
کودەتا وشەیەکى فەرەنسی یە هاتۆتە ناو زمانەکانى کوردى و فارسى کە بەماناى وەشاندنى گورزى لە ناکاو خیرادآ کە بە هەموو شیوەیەکى بەرنامە بۆ داریژراو بەر هەلستى حوکمەت دەکات بۆ لە ناوبردنى لوتکەى دەسەلات و دام و دەزگاکانى بالا  یاخود تاکتیک و فرت و فیلى سیاسى ریکخرا و لایەنیکە کە بەشیوەى نایاسایى و گورزوەشین و کتوپرو بەرنامە بۆ داریژراو لە سەعاتى سفردا دەست بەکارەکانى بە شیوەیەکى کورت و لە پرو ناوەخت وکاریگەرو توندوتیژو بروسکە ئاسا ئەنجامى دەدات بۆروخاندنى رژیم و ریبەرەکەى  بەپیچەوانەى شۆرش سەرهەلدەدات ، سەرکەوتنى کودەتاش بەندە بە چالاکە سیاسیەکان کەمبن یاخود دەبآ چالاکە سیاسیەکان زۆرینەیان هاورابن ئەویش بە دوو جۆر دەکرآ یەکەمیان کودەتاى سپى کەدوور لەتوندوتیژى کە بەشیوەیەکى زۆرینە ئەنجام دەدرآ و سەرکردەو رابەرانى دەسگیردەکرین و لە دەسەلات دادەمالدرین و دوەمیان  بەشیوەیەکى توندو تیژى و سەربازى و خوین رشتنەکە دەبآ زۆرینەى هیزە بنچینەکانى سەربازى دەریاى و ئاسمانى و پیادە هاوکارى بن و دەبآ دەست بەجآ سەرۆکى ولات بگرن و یا بیکوژن و لە هەمان کاتیشدا پەیوندیەکانى تلفۆن و ئینتەرنیت و دەزگاکانى راگەیاندن بە بینراو بیستراو نوسراو ببرن و لە ئاسمان و زەوى یەوە بروسکە ئاسا کارەکانیان راپەرینن و دەست بە سەرکۆشکى کۆمارى و ئەنجومەنى وەزیران و ئەنجومەنى بریاردان بگرن و لە هەمان کاتیشدا کودەتا دەبآ پشتیوانیەکى ناوخۆى و دەرەکى هەبآ لە رووى مادى و مەعنەوى دا ..
هۆیەکانى کودەتاى تورکیا :
لە تورکیادا تاوەکو ئیستا چوار کودەتاى سەربازى لە سالەکانى شەستەکان و حەفتاکان و هەشتاکان و نەوەدو حەوتدا رویان داوەو بەلام هیچیان نەیان توانیوە ئازادى و دیموکراسى و ئاشتى و پیکەوەژیان بۆ گەل و نەتەوە جیاوازەکانى تورکیا بهینەدى و تەنانەت نەیان توانیوە خەونى چونە ناو ئەوروپاش مسۆگەربکەن یاخود پەیوەندیەکى باش لەگەل ولاتانى دەرەوەش دروست بکات بەلکو بەپیچەوانەوە هەمیشە خەونى پیاوە نەخۆشەکەى سەردەمى عوسمانی و تاکرەوى دەبینن و بۆیە هەمیشە لە بازنەى داخراوى کودەتاو دکتاتۆرى دا دەسورینەوەو هەرچەندە ئەردوغان لە سەرەتادا بەدروشم و کردارى جیاوازو رووپۆش لە ناوخۆو دەرەدا خۆى نمایش کردو ئومیدى گەورەیان لە سەر هەلچنى و زۆرینەى دەنگەکانى بەدەست هینا بەلام بە ماوەیەکى کورت و کە سیبەرى دکتاتۆریەتى خۆى بینى پشتى لە ئامانجەکان کرد لەدایەلۆک و پیکەوەژیان دوورکەوتەوەو لە هەمان کاتیشدا کەوتە گیانى معارەزەکانى و لە برى سەقامگیرى و ئاشتى پەناى بردە بەر چەک و زیندان و کوشتن و سوتان و لە ناوبردن و  لە هەمان کاتیشدا مەترسى بۆ سەر تاکەکانى تورک و بیانیەکانیش سەرى هەلداو بەمەش نەوەستا پاریزبەندى لە سەر ئەندام پەرلەمانە نەیارەکانى لابردو لەو لاشەوە بە ئاگرو ئاسن وەلامى داوارەواکانى کوردى باکورى ئەدایەوەو لە هەمان کاتیشدا هەرەشەو گورەشەى لە پارچەکانى باشورو رۆژئاواش دەکردو ئاسمان و خاکەکەى دابەزاندن و بە هیرشى ئاسمانى زەمینى وەلامى دەدانەوەو لە هەمان کاتیشدا خۆى وەکو سەردەمى ئیمپراتۆرى عوسمانى دەبینى و لە هاوشانى ئەوروپاو ئەمریکاو روسیاو لە خۆباى بونەکەى گەیشتبوە لوتکەو  لە خۆى  گۆرابو هەرەشەى لە زۆر لەولاتان دەکردو لەو لاشەوە بە لیشاو دەرگاى پەنابەرى دژى ئەوروپا کردەوەو نارەزاى ئەورپاى بەرامبەر راست بۆوەو بە کەوتنە خوارەوەى فرۆکەى روسیاش ئەوەندەى کەش گرفتەکانى قول بۆوەو بەم هۆکارەوەش بوە هۆى ئەوەى بارى داراى و ئابورى و گەشت وگوزارى بەریژەیەکى بەرچاو دابەزآ و هەرئەمەش واى کرد بژوییەکانى خەلک بەرەو خراپى برواو ئەردوغان رووبەروى شکست بیتەوەو داواى لیبوردن لە ئیسرائیل و روسیا بکاو بچەمیتەوە  و لەلایەکى تریشەوە دەیویست سستەمى پەرلەمانى بگۆرآ بۆ سەرۆکایەتى کە ئەمەش پیچەوانەى رابردووى گەلى تورکیا بون و لە هەمان کاتیشدا سوپا مەترسى هەبوو لە سستەمى سەرۆکایەتى و پآ یان وابوو سوپا بەم کارە هەیبەت و شانازى یەکانى رابردووئیستاى لە دەست دەچآ کە خۆیان بە بنیاتنەرى تورکیاى ئەمرۆ دەزانن و ئەمجار ئەردۆغان  ویستى فۆرمەلەى دادوەرى و دادگاکانى بالا سەرلەنوآ داریژیتەوەو وەلاساى و گەرانەوە بۆ سەردەمى سولتان و کۆشکەکان دەکاو کەخۆى نەدەناسیەوە و وەکو سەرۆک کۆمار بیلایەن نەبوو لەدادوەرى و عەدالەتى کۆمەلایەتى دا هەمیشە لە بیرى فراوان کردن و تاکرەوى دابوو بەحوکمى ئەوەى زۆرینەى دەنگەکانى هینابوو ئەمەش پیچەوانەى ئەوبەلین و دەستوورو کارنامانەبوو کە پیشوو دابوى بەخەلک و سوپاکەى 
سازان.. یا .. دکتاتۆرى و روخان :
تورکیا لە بەردەم دووریانیکە ئایا سازان و بەخۆداچونەوەى دەوآ یا دووبارەکردنەوەى هەلەکانى پیشوو وەگەرانەوە بۆ خالى سفرە .. وە باشتر وایە تورکیا باش لەم پایەمە بومەلەرزەیەو هەژینە تآ بگاو بەکۆى سیاسەتى ناوخۆو دەرەکى دا بچیتەوەو لە کاتیکدا کوردو معارەزەکانى یەک هەلویست بون لەدژى کودەتاو وەدەست بەگفتوگۆو دایەلۆکى ئاشتى بکا لەگەل کوردو ئەم ئاسەوارە خراپەى هەبوە نەیهیلى و زەمینەسازى بکا بۆ یەکترى قبول کردن و واز لە بیرى تاکرەوى و سەردەمى عوسمانى بهینى و بەکردار ئاشتى و دیموکراسی  بەر قەرار بکاو پادداشتى کورد بداتەوەو نەک سوپاسى رۆتینى بکا و دەبآ ئەوەش بزانآ کە ئەمریکا تورکیاى رزگارکرد پآ وى وت بە قەد بەرەکەى خۆت لاق رابکیشە دەنا هەرکاتآ بمەوآ بە چەند سەعاتیک لە ناوت دەبەم بۆیە باشتر وایە سوود لەم دەرفەتەوەربگریت و بەگەشبینیەوە بە خۆى دابچیتەوە و زەمینەسازى بۆ بیناکردنەوەو نوى کردنەوەو یەکتر قبول کردنى جیاوازى یەکان بخولقینآ دەنا ئەگەر بەپیچەوانەوە هەنگاوبنآ و ئەم سەرکەوتنە بەهى خۆى بزانآ و پەندى لى وەرنەگرآ و ئەوا بیگومان روخان و دارمانى یەکجارى چاوەرآ دەکاو بەدوور نازانرآ هەمان راپەرینى سالى 1991 ى بەسەربآ و ولاتەکەشى توشى دابەشبون و لە ناوچون بچآ و لە هەمان کاتیشدا کەوانەو ئاسەوارەکانى ئەم کودەتایە بەشیوەیەکى ژیرانەو مەنتیق چارەسەر نەکاو  برینەکانى بە شیوەیەکى حەکیمانە ساریژ نەکاو ئەوا ولات بەرەو شەرى ناوخۆو دووبەرەکى دەبات و ئەمجار لەبرى کیشەى کورد کیشەى تورک و کەمەنەتەوەى تریش سەرهەل ئەدەن و دەبآ هەرخەریکى شەرو ئاژاوەى ناوخۆبآ  بۆیە پیویستە ئەردوغان هەست بکا جەلدەیەکى دەماغى بەهیزى لى دراوەو  پیویستى بە  پاریزبەندى بکا لە گشت روویەکەوە خۆئەگەر هەربیتوو سووربآ لە سەر کردارەکانى جارانى بیگومان ئەو جەلدەیە دەیکوژآ ......
کوردو کودەتا :
بەداخەوە دەسەلاتى کوردى لە باشوردا هەمیشە بۆخۆى کودەتا دەکا بەسەر خۆى داو پیویستى بەدوژمنى دەرەکى نیەو چونکە خۆى گەورەترین دوژمنى خۆیەتى  سەرەراى ئەوەى خاوەنى ولات و سەربەخۆى نیەو ئابورى یەکى زۆرو بۆرو بآ بەرنامەى هەیەو خاوەنى وتاریکى یەکگرتووى بیرو بازوش نیەو ئەوجاریش خۆیان دابەش کردوە بەسەر دەسەلاتى سەفەوى و عوسمانیەکان و هەردوولایان دوژمنەکانیان بەدۆست و دەمراستى خۆیان دەزانن و یەکیکیان بەناوى دینەوە کودەتا بەگوناهیکى گەورە دەزانآ لە دژى تورکیا و کوردایەتیشت پآ دەفرۆشآ و ئەوەى تریشیان کوردەو خۆى بە پالەوانى رزگارکردنى ئەردۆغان دەزانآ لەم کودەتایەوەو ئەوەى تریشیان خۆى بە پشت وپەناى سەفەوى دەزانآ ..  بۆیە پیویستە سەرکردایەتى کورد چیتر لە بازنەى داخراودا نەسوریتەوەو میژوو چەند بارەنەکاتەوەو ناومالى خۆى ریک بخاتەوەو جیاوازى یەکان قبول بکەن و واز لە سرینەوەى یەکتر بهینن چونکە نەک هەر بۆخۆتان بەداگیرکەرەکانى بەغداو تورکیاو ئیران نەتان توانى یەکترى لەناو بەرن بۆیە ئیستا کاتى ئەوە هاتوە پەرەیەکى سپى و نوآ هەلدەنەوەو بنوسنەوەو ئاواتى گەل و شەهیداان بینەدى و چونکە بەداخەوە ئیوە نەک بەرگەى کودەتا ناگرن بەلکو میللەتەکەش لەگەل خۆتاندا لەناو دەبەن بۆیە پیویستە هەنگاو بۆ پیشەوەبنین و نەفرەت لەرابردوەخراپەکان بکەین و وانەى لى وەربگرین وفیربین دەنا میژوو بەزەیى بەکەسدا نایەتەوەو دەبینە شۆرشگیرە دکتاتۆرەکەو میژوو دەتان سریتەوە  ... بۆیە پیویستە سەرکردایەتى کورد هەموو هیلکەکان نەخاتە سەبەتەى لایەکەوەو میللەتەکەى خۆى بەسەرچاوەو سوتەمەنى شۆرش بزانآ و چونکە تەنها کورد خۆى دۆستى خۆیەتى نەک دوژمنانى ..
سیناریۆ و کودەتا :
زۆر لە رۆژنامەو کەسایەتیە ناوخۆو بیانیەکان ئەم کودەتایە بە سیناریۆ ناودەبەن و هەرچەندە سیناریۆ لە سیاسەتدا زۆرەو بونى هەیەو چەندین نمونەى جۆراوجۆر هەیە لەم بوارەداو خۆ ئەگەر سیناریۆش  بیت ئەوا ئەو چالەى لیآ ى داوە خۆى کەوتۆتە ناوى چونکە ئەوەندەى تر بوارى ئابورى داتەپاند و ئاشتى کۆمەلایەتى تاکەکانى کۆمەلگاى تورکى تیکداو سەربارى ئەوەش ئەفسەرە بنیاتنەرەکانى دەولەتى تورکیاى وەکو ماشینیک دەهارآ و تورکیا بەرەو شەرى ناوخۆو ئاژاوەدەچآ و ناتوانآ وەکو جاران هەرەشەو گورەشەى هەبآ و لە هەمان کاتیشدا پایەى سەربازى چەندین سالەى لەم ولاتە ى روخاندو کە جاران کیشەى کوردى هەبوو ئیستا کیشەیەکى خۆبەخۆى تورکى رووبەروى دەبیتەوە .. سەرکەوتن و ژیرکەوتنى کودەتا ئەنجامى هەردۆرانە چونکە ئەم کودەتایە لە ناخى خۆیاندا سەرى هەلداوەو هەرچى لەگەلى بکەن پارچەیەک لە جەستەى خۆیان دەبرن و ویران دەکەن و ئەگەر بروانینە 4 کودەتایەکانى پیشوو زیانى گیانى و مادى و مەعنەوى و ئابورى و سەربازى بەدواوە نەبوەو ولات نەشلەژاوەو تەنها چەند کەسیکى کەم لابران بەلام ئەوەى ئیستا هەموو خەسلەتەکانى کۆمەلگاى تیکداوە لە بوارى ئابورى و سیاسى و ئاسایش و سەربازى و داراى و گەشتوگوزارو ... بۆیە ئەنجامى ئەو کودەتایە لە کۆتایدا بەرەو شەریکى ناوخۆى بآ کۆتا دەروات ئەگەر کاردانەوەکانى ئەردۆغان بەم شیوەى ئیستا بآ بەلام کە بەپیچەوانەوە بآ تورکیا ئاشتى کۆمەلایەتى و دادوەرى و عەدالەتى کۆمەلایەتى و دیموکراسى دابین بکاو لیبوردنى گشتى لە بوارى سەربازى دا رابگەینآ و مافەکانى کورد دەستەبەر بکاو بە سیاسەتەکانى ئیستاو رابردووى دابچیتەوە بیگومان سەرکەوتو دەبآ ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە