فیرعهونهكانی كوردستان
Friday, 22/07/2016, 21:36
ئەم بابتە بۆ پیاهەڵدانی بەرپرس و خواكان نانوسم چونكە لە خواكان ماندوو بووم بۆ پێاهەڵدانی فیرعەونەكان نانوسم،چونكە لەوانیش بێزار و ماندوو بووم، ئەم بابتە تەنها بۆ ئهو كهسانه ئەنوسم كهوا وهكو من پێزارن لهم فیرعهون و خوادهستكردانهی كهوا به زۆر خۆیان به سهر كۆمهڵگاو میللهتا فهرزكردووه،بڕوابكهن ئەوەندە لە دەست فیرعەونەكان و كاربەدەستەكانی ئهم وڵاته ناڕەحەتیم كێشاوە لە هەموو شتێ تەنانەت لە ناوی نەمریم تێربووم من ئەم بابتە تەنها بۆ ئەوە ئەنوسم كە خۆم رازی بكەم و هەست ئەكەم یەكەم نوسەربم بێ هەستی ماددی و مەعنەوی بابت ئەنوسم ئەمڕۆ هەرچی نوسراوە یا بۆ خۆ بردنە پێشەوە یان بۆ ئەوەی فیرعهونهكان و كوێخاكان رازی بكەن.من ئهم فیرعەونانه بە مرۆڤ دەزانم بهڵام چ مرۆڤێك،ئهو مرۆڤهی ههرگیز بهرژهوهندی میللهتهكهی له بهرچاو ناگرێت و ههمیشه خهمی كورسی و دهستهڵاتهكهیهتی،من ئهم فیرعهونانه به مرۆڤ دهزانم بڕواشم ههیه كهوا لهم وڵاته له دایكبوونه،چونكە ئەوان لەگەڵ ئێمەدا جیاواز نین و من ئەم مەبەستەم لەروی بڕوا بە خۆبوونەوە دەڵێم لەبەر ئەوەی له نزیكهوه دهیان ناسین،ئەزانم ئەوانە لە هەستكردن بەلاوازی و ترس و بێ چارەیی ئارەزووەكانی دڵەوە وەكو ئێمە تەنانەت فیرعەونێك هەزار جار گەورە بكەن و لەرێزی خواكاندا مامەڵەی لەگەڵ بكەن هەر مرۆڤەو وەكو ئێمەیە ئەوەی تاكو ئەمڕۆ نوسراوە ، بەدەستی نوسەرانێك نوسراوە كە گوێڕایەڵی فەرمانی فەرمانداران بون و بۆ ئەوەی نوسیویانە كە ڕاستەكان ئاواژوو بكەن من یەك پەڕاوم چاو پێ نەكەوتوە راستیەكانی تێدا نوسرابێ.لە پەرتوكەكاندا یان كلكە سوتێ بۆ خودایان كراوە یا خودا بۆ خەڵكی واتە بۆ فیرعەونەكان، لەم وڵاتە تا بە ئیمڕۆ دەگات لە هیچ پەڕاو نوسراوێكدا راستیەكان نەنوسراون و وای بۆ دەچم كە دوای ئێمەش لە كتێبەكاندا راستی نەبێت و لەدایك نەبێت،لەوانەیە جل و بەرگ و زمان و هەڵسوكەوت و بیروباوڕی خەڵكی بگۆڕێ بەڵام حەماقیەتیان هەرگیز ناگۆڕێ و لە هەموو چەرخێكدا ئەتوانرێ بەهۆی وتە و نوسینی درۆوە خەڵكی لە خشتە بەرن چونكە هەروەكو چۆن مێش هەنگوێنی دەوی خەڵكیش ئەوها درۆو ریاكاری و بێ بەڵێنیان خۆش دەوێ.
ئایا نابینی خەڵكی لەمیداندا دەوری داستانبێژێكی روتەڵە یان گرتوە كە لەناو خۆڵ دانیشتوە بەڵام لافی زێڕو گەوهەر لێ ئەداو بەڵێنی خەزێنە یان پێ ئەدات و ئەوانیش جوان گوێیان بۆ شلكرد دووە٠
بەڵام من كە ناوم =رێبوار هۆگر كۆڤانه = لەم دوا تەمەنەمدا نەفرەت و بێزاریم لهم فیرعهونه كورته باڵایانهی به زۆر خۆیان وخانهوادهكهیان كردوه فریادرهس و پارێزهری ئهم گهله ههیه،من ئهم بابتە بۆ خۆم و بۆ ئهو كهسانه دەنوسم كهوا وهك من بیر دهكهنهوه،من نامەوێت كەسێك بابتەكەی منی خوێندەوە بەتان و پۆیدا بچێت و نامەوێ منداڵان لە خوێندنگاكاندا واتاو دەربڕینەكانم لەسەر تابلۆكان بنوسن و لەسەر ئەو دەربڕینانەوە مەشق بكەن.
تهنها مهبهستی من ئهوهیه پێكهوه ههوڵبدهین ئهم وڵاته له فیرعهونه درۆینهكان و كوێخاكانی سهردهمی نهفامی پاك بكهینهوه.
نامەوێ ژیری و تێگەیشتوان لەكاتی قسەكردندا وشەی بابتەكەم بكەنە سەنگی مەحەك و بەو شێوەیە زانستی خۆیان نەچەسپێنن.هەركسێ ئەنوسێ بەهیوایە كە خەڵكانێك دوای خۆی ناوی بهێنن و ستایشی بكەن بەم شێوەیە بیروباوەڕی خۆی ژێر پێ دەخاو دەبێتە هاوشێوەی كۆمەڵی ریاكار و بێ پەیمانانو بێ نرخترین و بێ هودەترین وشەی خۆی كە باوەڕی پێ ناكات دەنوسێ و دەسەڵاتدارو سەرمایەدارەكانیش ناوی بەچاكی دێنن.
بەڵام چونكە من نەم دەویست كەسێ بابتەكەم بخوێنێتەوە رەنگی ئەو كۆمەڵە ناگرم و ئەوهاو خەرافاتی ئەوان بەرز راناگرم من باوەڕم وایە كە مرۆڤ گۆڕانی بەسەردا ناێت هەرچەند سەد هەزار ساڵ لەكاتی بڕوات.مرۆڤێك لەناو دەریا نوقم بكە كاتێ جلو بەرگی وشك بوویەوە ،هەر ئەوەیە كە پێشتر بووە،گەر مرۆڤێك توشی غەم و پەژارەو پەشێمانی بێت لەكارێك كە كردویەتی بەڵام كاتێ ئەوغەم و پەژارەی رەویەوە هەروەكو جارانی لێدێتەوەو هەروەكو جارانیش خۆپەرست و بێ بەزەی دەبێتەوە.
بۆیه پێویسته ئێمه له ههوڵی گۆرینی بیركردنهوهكانمان بین،و ههوڵبدهین ئهو كهسانهی ئهمڕۆ بوونته مانهوهی ئهم فیرعهونانه تێیان بگهینین كهوا نهمانی ئهم فیرعهونانه له بهرژهوهندی وڵاتهكهمان و ههموو چین و توێژێكه.
ئهگهر تهماشای گهلان بكهین شێوەو رەنگ و شتومەك و وشەی هەندێ لە گەلان دەگۆڕێ،و هەندێ لە جلوبەرگی ئەمڕۆ لەبەرچاوو باوە،كە دوێنێ نەبوون، مرۆڤەكان وا ئەزانن ئەمڕۆ دوێنێ نییە،بەڵام من ئەزانم ئەو ها نیەو لە ئایندەدا وەكو ئەمرۆو دوێنێ كەس راستی و راستگۆیی خۆش ناوێت٠
لەبەر ئەوە نامەوێ ئەم بابتەم بخوێنەوەو حەزم وایە ناوم نەمێنێت بەڵام بۆ ئەوە ئەینوسم ئەزانم..دانایی وەكو تێزابە دڵی فیرعهونهكان و كاربهدهستهكان ئەڕزێنێ..وە ئەگەر مرۆڤ دانایی خۆی بەكەسانی تر نەڵێت ئەوا دڵی خۆی تیا ئەچێت.من ناتوانم دانایم بەكەسێ بڵێم كهوا ئامادهنیه گوێم لێ بگرێت یاخود ئامادهنیه بۆشهوێكیش بێت لهو پایتهخته بژیت كهوا كردۆیهتی به دۆزهخ له خهڵگی،من بەدرێژایی تەمەنم شتی زۆرم دیوە بەچاوی خۆم دیومە كوڕ باوكی خۆی كوشتوە،دیومە نەدارو هەژارەكان لە پێناو ژەمێكی خواردن بۆ منداڵەكانیان لەشی خۆیان فرۆشتوە،بەچاوی خۆم بینیوە ئەو مرۆڤانەی ڕۆژگارێك بە گیان و رۆحی خۆیان خەبات و تێكۆشانیان لە پێناو ڕزگاری و سەر بەخۆی ئەم خاكە كردوە،بۆ ئەوەی كارێكی دەست كەوێ یاخود لە شوێنێك یارمەتی بدرێت یا خود منداڵەكانی لە برسییەتی و هەژاری نەجات بدات وەكو كۆیلەیەكی سەردەمی فیرعەونەكان سەری پڕ لە شەڕەفی بۆ ئەم بەر پرسە گەندەڵ و مافیایانە نەوی كردوە هەروەها ناجاریش بوە بۆ ئەوەی ئەو كارە بكات چونكە گەر سەری پڕ لە شەڕەفی بۆ ئەم فیرعەونانە نەوی نەكردبا ئەوە بێشك دەبێ لەشی خێزانەكەی پێشكەشی كردبایە٠هەروەها دەیان ئافرەت كەوا مێردەكەیان لە پێناو خاكو ئازدی شەهید بوە بەر پرسەكان و فیرعەونەكان داوایی لەشیان لێكردونە و پێیان گوتینە ئەگەر كاری جەنسیمان لەگەڵ نەكەن ئەوە شەهیدانەو بۆ جاكناكرێت٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست