رێكخراوی تیرۆریستی نه‌ته‌وه په‌رستی گوله‌ن و هه‌واڵگری توركیا (میت) له هه‌رێمی كوردستان
Wednesday, 20/07/2016, 20:45
دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی خۆری ده‌سه‌ڵاتی كوردی له باشووری كوردستان كه له‌ژێر چاودێری و پارێزی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بوو، توركیا كه‌وته‌خۆی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتێكی كوردیی راسته‌قینه دروست ببێت، زوو له‌وه تێگه‌یشت كه ناتوانێت به هه‌ڕه‌شه و هێرشی سه‌ربازی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌ناوبه‌رێ، بۆیه له‌و كاته‌وه خه‌ریكی پیلانگێڕی و ئاژاوه‌یه له‌نێو ماڵی كورد له باشوور، به‌ناوی ئیسلام و خزمه‌ت به دین خه‌ریكی فریودانی كورده له رێگه‌ی كورده خۆفرۆشهكانهوه.
له‌سه‌ر پیلانێكی میت و پارتی جه‌هه‌په كه ئه‌وكات له‌لایه‌ن ده‌نیز بایكاڵهوه به‌ڕێوه‌ده‌برا، بایكاڵ به ئاشكرا وتی (به هه‌ر هۆكارێك بێت ده‌بێت حكوومه‌تی توركیا كارێك بكات، چونكه په‌كه‌كه ته‌نها به هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی له‌ودیو سنوور له‌ناوناچێت، پێویسته له باكووری عێراق قوتابخانه بكه‌ینه‌وه و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆمان هه‌بێت له‌وێ) ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1996 و له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی خوێناوی براكوژیدا له‌رێگه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه سه‌ره‌تا له ساڵی 1993دا كۆلێژی نموونه‌یی عیشقی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه و په‌یامی به‌ناو برایه‌تی بڵاوكرده‌وه گوایه هاتوون بۆ یارمه‌تیدانی برایانی كوردیان، دوای ساڵێك كۆلێژی نموونه‌یی نیلۆفه‌ر له ساڵی 1994دا هه‌ر له هه‌ولێر كرده‌وه.
ئامانجی میتی تورك و رێكخراوی نه‌ته‌وه په‌رستی گوله‌ن له كردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه دروستكردنی كه‌سایه‌تی داهاتووه له‌سه‌ر په‌یڕه‌و و پرۆگرامی خۆیان و ده‌ستگرتنه به‌سه‌ریاندا بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ ئه‌و كه‌سانه له‌دوای ته‌واو كردنی خوێندن له هه‌ر ده‌زگایه‌كی حكوومی و نا حكوومیدا دامه‌زرا بتوانن به‌كاری بهێنن بۆ مه‌به‌ستی و ئامانجی گڵاوی خۆیان. چونكه هه‌ر تاكێك بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و توركه نه‌ته‌وه په‌رستانه‌وه ده‌رچوونی زۆر ئه‌سته‌مه، كه له خواره‌وه به وردی باسی ئه‌كه‌ین. له رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌ست به‌سه كۆمه‌ڵگه‌دا بگرن.
شێوازی كاری رێكخراوی نه‌ته‌وه په‌رستی گوله‌ن، به‌جۆرێكه كه‌م كه‌س هه‌ست به دوژمنكاریان بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام و په‌یامه‌كانی زانای به‌ناوبانكی كورد سه‌عیدی نورسیان كردۆته پێشه‌نگی خۆیان و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌رگاكانی به‌رده‌میان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و كه‌سایه‌تی و به‌ناو مامۆستایانه‌ی له‌ناو كۆلێژه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه په‌رستی تورك فه‌تحوڵڵا گوله‌ندا كار ده‌كه‌ن، كه‌سانی راهێنرا و په‌روه‌رده كراوی ده‌ستی هه‌واڵگری توركیا (میت)ن، به‌ڕێوه‌به‌ر و ئیداریه‌كانیان كه‌سانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری مه‌ده‌نی و نهێنین، توانایه‌كی زۆریان هه‌یه له چۆنیه‌تی دروست كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر و دۆزینه‌وه‌ی رێگای خۆ نزك كردنه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خه‌مه ئه‌م رێكخراوه نه‌ته‌وه په‌رسته توركه، ته‌نها له‌رێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه كار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ناكات، له ئێستادا ته‌واوی تواناكانی خۆی له بواری راگه‌یاندنی كوردیدا چڕكردۆته‌وه، له شاری هه‌ولێر رادیۆی ده‌ورانی كردۆته‌وه كه به زمانه‌كانی توركی و كوردی په‌خش ده‌كات، ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنێك، ماڵپه‌ڕێكی هه‌واڵی به‌ناوی نه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕ و په‌یچی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌همی به‌ناوی وه‌همیه‌وه (یه‌كێك له پهیچهكان ناوی كێشه‌ی كۆمپیوته‌ره كه چه‌ند پهیچێك هه‌یه به‌و ناوه‌وه). ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی په‌روه‌رده‌ی كردوون له‌ناو دام و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی باشووری كوردستنادا دایمه‌زراندوون و له رێگه‌یانه‌وه هه‌واڵ له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی تورك و رێكخراوه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
رێكخراوی گوله‌ن، جگه له‌و بوارانه‌ی باسمان كردن له بواری بازرگانیدا خاوه‌نی توانایه‌كی به‌رزه، چه‌ندین شه‌ریكاتی جۆراو جۆری هه‌یه له بواره جیاجیاكاندا هه‌موو ئه‌مانه پاره‌یه‌كی زۆر زۆر بۆ رێكخراوه‌كه ده‌ستده‌خه‌ن و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی دارایی میت و ده‌وڵه‌تی فاشیزمی تورك. ئه‌و كۆمپانیایانه له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن نه‌وت، چیمه‌نتۆی ئاماده‌كراو(كۆمپانیای نه‌جمه‌دین)، بیناسازی،هۆتێل (رامادا)، گه‌شت و گوزار و بازرگانی گشتی. ئه‌مه و رێكخراوی ناوبراو خاوه‌نی ده‌یان رێكخراوی به‌ناو مرۆییه و چالاكی جۆراوجۆر و هه‌ست بزوێن ئه‌نجام ده‌ده، ئه‌و رێكخراوانه‌ش له‌لایه‌ن خوێندكاره گوێ رایهڵهكانیانهوه (كه‌سه فریخواردوو و مێشك شۆردراوهكانهوه) به‌ڕێوه‌ده‌برێن به پله‌ی دوو، چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد كه‌سانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری له‌م رێكخراوه‌دا ده‌ستی باڵایان هه‌یه و زۆربه‌ی جومگه هه‌ستیاره‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كورده‌كان له‌م رێكخراوه‌دا وه‌زیفه‌ی جێگر و یاریده‌ده‌ریان هه‌یه و ته‌نها روكه‌شن.
ئه‌وه‌ی له هه‌مووی مه‌ترسیدارتره ئه‌م رێكخراوه تۆڕێكی نهێنی و به‌هێزی هه‌یه، له شه‌و و رۆژ به به‌رده‌وامی خه‌ریكی كاری رێكخست و كۆبوونهوهیی رێكخراوه‌ییه به‌ناوی وانه‌ی ئیسلامی كه له‌ژیر چاودێری میت به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئه‌م رێكخراوه به‌ناوی وتنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی نووری زانای كورد نورسی كۆبوونه‌وه به خوێندكاران، كه‌س و كاری خوێندكاران، خه‌ڵكی روو له دین و چینه جیاوازه‌كان ده‌كات و تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سته‌مۆیان ده‌كات ئینجا په‌یامی توركێتیان ده‌دا به گوێدا و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و كوردبوونیان لاواز ده‌كات. ئه‌وه‌ی بۆته جێی سه‌رنج كادیران و كه‌سایه‌تی پارته ئیسلامیه‌كانی باشووری كوردستان بوونه‌ته شوێنكه‌وتوویان و به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن (چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری حزبه ئیسلامیه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وانه و چالاكیه‌كانیان ئه‌كه‌ن، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بانگه‌وازیان بۆ ئه‌كه‌ن و پشتگیریان ئه‌كه‌ن).
رێكخراوی گوله‌ن له كوێ و چۆن كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات؟
وه‌ك وتمان رێكخراوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و رێكخراوه‌یی، تۆڕێكی هه‌یه كاری كۆبوونه‌وه‌كان رێكده‌خات، بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵه و تاقمێك پێشه‌وایه‌كیان هه‌یه كه ئه ئه‌سڵ توركه و به باشی راهێنراوه له‌سه‌ر وانه وتنه‌وه و توانایه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه له دروستكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. شه‌وانه به به‌رده‌وامی ئه‌و كه‌سانه له به‌شه ناوخۆییه‌كانی قوتابخانه‌كانیان و ماڵی خوێندكاران و ماڵی مامۆستاكان كۆبونه‌وه ئه‌كه‌ن. خوێندكاران و كه‌س و كاریان گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ن، سه‌ره‌تا له‌رێگه‌ی رێكخستنی ده‌عوه‌ت و گه‌رانه‌وه كۆیان ده‌كه‌نه‌وه تا ئه‌یكه‌نه عاده‌ت و وانه‌یه‌كی جێگیری شه‌وانه و رۆژانه.
|
تالب بویک، بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی نەتەوەپەرستی گولەن لە باشووری کوردستان، راستەوخۆ پەیوەندی بە میتی تورکەوە هەیە |
به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوی نه‌ته‌وه په‌رستی توركی فه‌تحوڵلا گوله‌ن له باشووری كوردستان ناوی(تاڵب بویك)ه، زیاتر له هه‌شت جێگر و یاریده‌ده‌ری هه‌یه كه هه‌ر یه‌كێكیان به‌رپرسن له كارێك، زۆر به نهێنی و رێكخراوه‌یی كاره‌كانیان ئه‌كه‌ن، بۆ هه‌ر شار و شارۆچكه‌یه‌ك به‌رپرسێكیان هه‌یه و بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش به‌رپرسێك.
|
بونیامین شەن بەرپرسی میت و رێکخراوی نەتەوەپەرستی گولەن لە باشووری کوردستان |
به‌رپرسی راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه ناوی (بونیامین شه‌ن)ه، به رواڵه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌ورانه، به‌ڵام هه‌موو كاره‌كانی رێكخراوه‌كه له‌بواری راگه‌یاندندا به‌ڕێوه ده‌بات كه بریتین له رادیۆی ده‌وران، ئه‌و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیه‌ی به‌نیازن بیكه‌نه‌وه، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی نه‌ته‌وه، ده‌زگای فیوچه بۆ رێكلام، په‌یچی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له فه‌یسبووك به سۆرانی.. چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یچێكی وه‌همی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.
|
ئەکرەم ئۆکشار بەرپرسی پەیوەندییەکانی گولەن لە شاری سلێمانی |
له شاری سلێمانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی گوله‌ن كه‌سێكه به‌ناوی (ئه‌كره‌م ئۆكشار)، ئه‌م كه‌سه سه‌رپه‌رشتی تۆڕی رێكخراوه‌كه ده‌كات له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، هه‌روه‌ها چاودیری ئه‌و تۆڕه ده‌كات كه چاودیرن به‌سه‌ر ته‌واوی ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردی له شاره‌كه‌دا، بۆیه هه‌میشه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه و مه‌ڕاسیمه‌كاندا ئاماده‌یی هه‌یه و له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر مه‌سئوله‌كان ئاگاداری كاری ئه‌م رێكخراوه‌ی سه‌ربه میت بن و بێده‌نگ بن به‌رامبه‌ری ئه‌وا گه‌ره‌ترین خیانه‌ت ده‌كه‌ن چونكه وه‌ك داعش كوژنده و له‌ناوبه‌رن.
كاتێ به وردی له رێكخراوی گوله‌ن ده‌ڕوانیت ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری میتی توركیت بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت له شێوازی كار كردن و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیاندا، توانایه‌كی ماددی له راده‌به‌ده‌ریان له‌به‌رده‌ستدایه كه زۆربه‌ی زۆری له گیرفانی خه‌لكی باشووری كوردستان و كۆمپانیاكانیانه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه، رێكخستنی شانه‌كانیان و شێوازی په‌روه‌رده كردنیان، زۆری ئه‌و بوارانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن، ناو لێنانی قوتابخانه و كۆلێژ و دامه‌زراوه‌كانیان به‌ناوێك كه گه‌لی كورد پێی موتهئهسیرن، وه‌ك سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یووبی، ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه... میتی توركیا له کوێ خوێندنهگهیهک یان بنکه‌یه‌ک بکه‌نه‌وه، له‌ناو لێکردندا ره‌چاوی ئه‌وه ده‌که‌ن، که له هه‌رێمه‌که‌دا خۆشه‌ویستترین که‌س، ناو، شوێن و..هتد چی بێ ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن تا بتوانن به ئاسانی ئامانجه‌کانیان بشارنه‌وه و سه‌رنجی خه‌ڵک به لای خۆیاندا راکێشن، ئه‌مه چ له باکور یان له باشوری کوردستان بێت، له سه‌رحه‌د به ناوی سه‌رحه‌ده‌وه، له دێرسیم به‌ناوی مونزوره‌وه و له ئامه‌د به ناوی سور دیواره‌که‌ی ئامهدهوهیه، هه‌ر له باکوری کوردستاندا هۆڵه‌کانی خوێندنی به ناوی (EHIDER) هاوشێوه‌ی تۆڕێکی تایبه‌ت له هه‌موو شار و شارۆچکه و شوێنێکی کوردستان به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. له چوارچێوه‌ی زانیارییه‌کانی (MIT) زیره‌کترین منداڵانی کورد کۆده‌که‌نه‌وه به ده‌مامکی په‌روه‌رده به تورک ده‌کرێن، به‌م رێبازه کوردان له هێزی مێشک و ئه‌قڵیان ده‌که‌ن، واتا بنه‌بڕی ئه‌قڵی ده‌که‌ن، ئه‌م منداڵ و گه‌نجه کورده به تورککراوانه وه‌ک که‌وی راوچی له بنه‌بڕکردنی کلتووری کورد به‌کاریان دێنن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌تایبه‌تی زیاتر ده‌ستدرێژی ده‌کرێته سه‌ر منداڵانی نیشتمانپه‌روه‌ران، ده‌وڵه‌ت به‌شێکی زۆری ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ پرۆژه‌ی گاپی ته‌رخانکردبوو، ده‌دا به‌م رێكخراوه هه‌واڵگریه.
مه‌ترسی ئه‌م رێكخراوه رۆژ له دوای رۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه، له كاتێكدا ساڵی نه‌وه‌ده‌كان ته‌نها دوو قوتابخانه‌یان هه‌بوو، له ئێستادا چه‌ندین زانكۆ،ده‌یان قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانی منداڵان، ده‌یان كۆمپانیای بازرگانی، چه‌ندین رێكخراو ، رادیۆ، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كه به‌نیازن بیكه‌نه‌وه و ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ كردووه، له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ.
شانه‌ی رێكخستنه‌كانی رێكخراوی گوله‌ن، وتاره‌كانی فه‌تحوڵلا گوله‌ن بۆ خوێندكاره‌كان لێده‌ده‌ن و فه‌رمانیان پێ ده‌كه‌ن گوێ رایه‌ڵی بن و له قسه‌ی ده‌رنه‌چن. چونكه له سه‌ره‌تاوه فه‌تحوڵڵا گوله‌نیان به زانایه‌كی ئیسلامی و مرۆڤ دۆست ناساندوو، هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر په‌یڕه‌و كردنی رێبازه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه، كه به پێچه‌وانه‌وه گوله‌ن دژی زانای كورد سه‌عیدی نورسی بووه و ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد بووه نه‌چووه بۆ بینینی.
فه‌تحوڵلا گوله‌ن تا سه‌ر ئێسقان دژی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی كورده له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، به تایبه‌تی له باكوور و رۆژئاوای كوردستان. له‌به‌رئه‌وه‌ی باشووری كوردستان پارێزی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ناتوانێت به كرده‌ی سه‌ربازی له‌ناوی به‌رێت له رێگه‌ی په‌روه‌رده و هه‌واڵگریه‌وه نه‌وه‌كانی له خشته ده‌بات. ده‌بینین له باكوور و رۆژئاوای كوردستان كورده‌كان به تیرۆرست له قه‌ڵه‌م ده‌دات و فه‌رمانی به رێكخراوه‌كه‌ی كردووه به هه‌موو شوێوه‌یه‌ك دژایه‌تیان بكه‌ن و لای خه‌ڵكی و جیهان به تیرۆرست بیانناسێنن. میدیاكانی گوله‌ن به هه‌موو زمانێك له دژی كورد هه‌وڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به تیرۆرست ناویان ده‌به‌ن و سه‌رجه‌م كورد به ئاگربهرست و زه‌رده‌شتی ئه‌ناسێنن له جیهاندا.
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له یه‌كێك له وتاره‌كانیدا به ئاشكرا په‌یه‌ده، یه‌په‌گه، بژاك به گروپی تیرۆرستی ناو ده‌بات و ئه‌ڵێت ئه‌وانه تیرۆرستن. تا ئیستا دانی به بوونی پارتێكی وه‌ك هه‌ده‌په نه‌ناوه كه پارتێكی ره‌سمی توركیایه و خاوه‌نی 60 كورسی په‌رله‌مانیه. تا ئێستا وه‌ك نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی توركیا ناوی هه‌ده‌په و سه‌ركرده كورده میانڕه‌وه‌كانی نه‌هاتۆته سه‌ر ده‌م و له جێی نه‌بوو دایناون.
ئه‌و ڤیدیۆیەی سەرەوە، یان لێرەدا دووبارە بیبینەرەوە، به‌شێكە له‌و وتاره، کە ژێر نووسی كوردیی بۆ کراوە
به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه په‌رستی تورك فه‌توڵڵا گوله‌ن له باشووری كوردستان له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری میته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت زیاد له باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و به هه‌موو شوێوه‌یه‌ك پشتیوانیان لێ وه‌رده‌گرێت ته‌نها له شاری هه‌ولێر زیاتر له 100 دۆنم زه‌وی وه‌رگرتووه بۆ زانكۆی عیشق، ئه‌مه جگه له ده‌یان بینای ئاماده‌كراو و هه‌زاران دۆنم زه‌وی دیكه بۆ بینای قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان، ئه‌وه‌شی مایه‌ی خه‌مه هیچ كام له پرۆژه‌كانیان به پاره‌ی خۆیان نایكه‌نه‌وه خه‌ڵكه داماوه‌كه‌ی باشووری كوردستان ده‌یكه‌ن. وه‌ك وتمان زۆر به‌توانان له چۆنیه‌تی كار كردن له‌سه‌ر خه‌ڵكی و كاریگه‌ر بوون له‌سه‌ریان، سه‌ره‌تا به ده‌عوه‌ت و دهعوهتكاری لێیان نزیك ده‌بنه‌وه پاشان به پێی كه‌سێتی كه‌سه‌كه لێی ده‌چنه پێشه‌وه و ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ پێی ئه‌كه‌ن.
مه‌ترسیدارترین پیلانی ئه‌م رێكخراوه تورك په‌رسته، گۆرینی كلتوور و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌وه‌ی نوێیه. گوله‌ن له وتار و كتێبه‌كانیدا جه‌خت له‌سه‌ر پیرۆزی و شه‌هامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تورك ده‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا پێشه‌وایه‌تی ئیسلامیان كردووه. هیچ كات په‌سه‌ندی ناكات جگه له توركبوون شتێكی تر هه‌بێت به‌ناوی نه‌ته‌وه له توركیادا. به زمانی خۆی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا به شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران ئه‌ڵێت (یاخی بوو) له به‌رامبه‌ردا ستایشی ئه‌تاتورك ده‌كات بۆ سه‌ركوت كردنی، ئێستا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده ده‌وه‌ستێته‌وه، هانی پۆلیس و سوپای تورك ده‌دات دژیان بجه‌نگن و هانیان ده‌دات ئه‌گه‌ر بكوژرێن شه‌هیدن و جێگه‌یان به‌هه‌شته، به پێچه‌وانه‌وه شه‌ڕه‌ڤانانی كورد به تیرۆرست و منداڵ كوژ وه‌سف ده‌كات و ناشرینیان ئه‌كات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست