کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێران هەڕەشە لە بنەمالەی بارزانی دەکات

Tuesday, 19/07/2016, 22:24


ترسي بنه‌ماڵه‌ى بارزانى له‌ ئێران گه‌يشته‌ لوتكه‌
هۆكارى ئەو په‌يوه‌نديیەی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی لەگەڵ شێخەکانی سعودییە، ئێستا بۆتە جێگای گومان و مەترسی بۆ ئێران، ئەو چالاکییانەی کە حیزبی دیموکرات لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردووە، بەشێکە لەو گەمە موخابەراتییەی دەوڵەتی سعودییە و تورکیا و وڵاتە ئیسلامییە سونەکانی دیکە لە رێگای مەسعود بارزانی و حیزبی دیموکراتەوە دەستیان پێکردووە، سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن بە کوردستانپۆستی راگەیاند، ئیستا کۆمەڵێک زانیاریی دەست حکومەتی ئێرانی کەوتووە، ئەوەیان زانیوە، کە پەیوەندیی نێوان بنەماڵەی بارزانی نيوان و شيخێكى سعووديه‌ ده‌ست كراوه‌ به‌ ناردنى پاره‌ بۆ دروست كردنى پشێوی له‌ وڵاتى ئيران، بۆ ئەمەش راسته‌وخۆ سيداد بارزانى براى مسعود  سه‌رپه‌رشتى دابه‌شكردنى ئەو پارەيه‌ ده‌كات، ئەمیش لە رێگای هەرکییەکانی ئێرانەوە پاره‌كه‌ ده‌گاته‌ ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ کاری پشێوی دەخەنە رۆژئاوای کوردستانەوە، سەرچاوەکە دەڵێت، هەر ئەمەشە کەوا موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئێران، دووباتى كردوه‌ كه‌ چيتر ئه‌و ده‌ستتێوەردانە لە بنەمالەی بارزانی قبوڵ ناکەین.
دوای ئەم هەڕەشەیە، وەکو سەرچاوەکە دەڵێت: ئیستا ترس کەوتۆتە نێو بنەماڵەی بارزانی، بۆيه‌ سيداد بارزانى به‌خێرایی بانگيشتنى ته‌واویی ريشسپي و ئه‌ندامانى پاراستنى ناوچه‌ى باڵه‌كايه‌تى كرد كه‌ ده‌ست بكه‌ن به‌ كۆكردنه‌وه‌ى زانياریى، تا ئەو گومانە لە خۆیان دوور بخەنەوە و خەڵکانی دیکە تێوە بگلێنن، بەمەش خۆیان لەو پەیوەندییەی بارزانیی و سعودییە دوور بخەنەوە، بڵێن گوایە لایەنی دیکە خەریکی ئەو کارانەیە، وەک سەرچاوەکە دەڵێت، ئەمیش بۆ په‌رده‌پۆش كردن و له‌ پشت بوونى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى له‌ كارى تيكده‌رى له‌ رۆژهه‌لاتى كوردستان. پارتى هه‌ر به‌ وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ ده‌ستى كردوه‌ به‌ مه‌شق پێكردنى ئه‌و هه‌ركيانه‌ى كه‌ خه‌لكى كوردستانى ئيرانن له‌سه‌ر كارى تيرۆرى له‌ ريزه‌كانى دژه‌تيرۆرى پارتى، بۆيه‌ ئێران هۆشدارى توندى داوه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ى بارزانی.
نۆما دیانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە