کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بایكال بۆ ئەردۆغان: بەڕاستی فیلمێكی خۆش بوو دەستانخۆش

Sunday, 17/07/2016, 0:30


سیاسەتمەدارێكی توركیا پێیوایە ئەوەی لەتوركیا رویدا هەوڵی كودەتا نەبوو، بەڵكو سیناریۆی ئەردۆغان بوو، دەڵێت، بەڕاستی فیلمێكی خۆش بوو، ئەكتەرەكانیش زۆر جوان نواندنیان كرد، دەستخۆشیان لێدەكەم.
دەنیز بایكال سەرۆكی پێشوی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) لەپەیجی خۆی لەتویتەر پۆستێكی كردووەو روداوەكانی شەوی هەینی 15/7/2016ی توركیا بەسیناریۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاكپارتی دەزانێت‌و دەڵێت، ئەو سیناریۆیە خۆیان نوسیویانە، ناتوانن میللەت هەڵبخەڵەتێنن، ئێوە خۆتان سوپاتان وروژاند سەرۆك ئەركانی توركیا، فەرماندەكانی ئاسمانی، هەموی پیاوی خۆتانە، ئەو پیاوانە كودەتا لەكێ ئەكەن؟ پێم بڵێن، كێ ماوە لەناو سوپادا بتوانێ كودەتا بكات؟
بایكال دەشڵێت، دوای ئەم نمایشە، یەكەمجار جەماعەتی فەتحوڵڵا گولەن لەناودەبرێن، دووەمجار،
سوپا دادەڕێژێتەوە، سێیەمجار، سیستمی سەرۆكایەتی رادەگەێنێت، چوارەمجار، هێزی ئۆپۆزسیۆن دەشكێنێت لەتوركیا.
دەنیز بایكاڵ نوسیویشیەتی: بەڕاستی فیلمێكی خۆش بوو ئەكتەرەكانیش زۆر جوان نواندنیان كرد، دەستخۆشیان لێدەكەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە