کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆدەتاکەی ئەمڕۆی تورکیا

Saturday, 16/07/2016, 19:51


ئەگەرچی ئەوەی تا ئێستا زانراوە،کۆمەڵێ سەربازی سوپای تورکیا هەستان بە کودەتایەك دژی دەسەڵاتەکەی ئەردۆگان و توانیان چەندین شوێنی ستراتیژی کۆنترۆڵ بکەن و دەوڵەوت بخەنە ژێر فشاری سەربازیەوە ،کەتیایدا هاتۆو چۆ قەدەغە کرا، بەم هۆیەوە فرۆکەخانەی ئەنقەرەو ئەستەمبول داخران.
ئەم کودەتایە دوای ئەوە هات کە ئەردۆگان بەتەواوی شووڵی لێ هەڵکێشا و زۆربەی بوارەکانی دەوڵەوتی خستە ژێر هەژموونی خۆی و بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری هێنان. جگە لەمەش،بەهۆی ئەوەی ئیسلامی سیاسی خستە نێو دام ودەزگاکانی فەرمی و میریەوە، ئێدی ئەمە خۆی جۆرێك کودەتا بوو دژ بە دەوڵەتە سیکۆلارەکەی تورکیا بەرپا کرابوو کە ئەبوو ڕوونەدا.
سەرباری ئەمانەش ئۆردۆگان بەئاشکرا لایەنی داعشی هەڵبژارد، ئەمەش بۆ جیهان تەواو جێگای مەترسی بوو، تا کار گەیشتە ئەوەی هەریەك لە ئەمریکا و ڕوسیا لەسەرەتادا بە بێدەنگی پشتگیری ئەم کودەتایە بکەن، وەک گومان هەیە ڕەنگە دەستی ئەوانیشی تیابێ. هەربۆیە لەیەکەمین لێدوانی سوپادا ئەوەیان ڕاگەیاند کەوا کودەتاکەیان بۆ پاراستنی دیموکراسیە لە تورکیا. واتە گەڕانەوەیە بۆ سیکۆلاریەت و جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەوت. هەروەها سوپا ئەوەی ڕاگەیاند کەوا خەریکی نووسینەوەی دەستوورێکی نوێن بۆ تورکیا کە بەڕای بەندە؛
 ئەم دەستوورە لەهی جاران جیاوازتر ئەبێ و لە یەکەمین کاردانەوەدا ئەوە ڕائەگەیەنن کە پێویستە تورکیا وەك کۆمارێکی کۆنفیدڕاڵی ڕابگەیەنن و کوردستانی باکوور جۆرێک لە خودمختاری، یان لامەرکەزی تیا جێگر ببێ. هەروەها کۆتایی بەو ڕەوشە سەربازیە ناهەموارە دێنێ کە هەنووکە لە باکوور بەردەوامی هەیە و پێشنبینی ئەکرێ سوپا لە عێراق بکشێنرێتەوە. بۆیە پێویستە ئەوەمان لەبەرچاو بێ کە سەرۆك ئاپۆ لەزیندان نامێنێ و بەشێکی گرنگ ئەبێ لە داهاتووی سیاسەتی تورکیا بەگشتی و کورد بەتایبەتی.
هەرچەندە دوایی وەکو دەرکەوت کۆدەتاکە سەری نەگرت و زۆربەی سەربازەکان گیران، یان هەڵهاتن، کە نازانرێت لە دوای ئەمە چی لە پاشەڕۆژدا روودەدەن، و کاریگەری چی دەبێت، بەڵام ئەگەر کودەتاکە سەری بگرتایە و ئۆردوگان لەسەر دەسەڵات نەمایەیە ئەوان گومانی تێدا نەدەبوو، هەر لەم ڕوانگەیەوە، پشکی گەورە و کەمەر شکێن لە پارتی و بنەماڵەی مەسعود دەکەوت، ئەوکات پێویست بوو هێزەکانی  پەکەکە بتوانن بەباشی ئەم هەلە نوێیە بقۆزنەوە کە دواتر ئەبێتە مایەی خۆشحاڵی کورد و ئارامی زیاتر لەناوچەکە. چونکێ نەمانی ئەردۆگان واتە نەمانی داعش و هاوپەیمانانی بەتایبەتی پارتی و بنەماڵەی مەسعود بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە