بانگێشتەکەى (پ د ک ) بۆهێزە سیاسیە کان بۆشکاندنى شکۆى گۆڕانە یان بۆ ئاشت بونەوەیە؟
Saturday, 16/07/2016, 14:53
ئەمە ئەو پرسیارە یە کە بزوتنەوەى گۆڕان زوو وەڵامى داوەتەوە زۆر لەمێژە لەنوسینەوەى سیناریۆى ئەو یاریە تێگەشتوە چونکە بەپێی هەموو پێوەرێکى یاساى دەبێت پارلەمان کارا کرێتەوە ئینجا یاسا دەردەکرێت لەسەر هەموو پرسێکى وەک (ڕیفراندۆم گشتپرسی ،سەر بەخۆى ، شتى تریش ) ئاغاى بارزانى و هەموقەبیلەو عەشیرە تەکەى ئەو یاریە باش ئەزانن ،وەدەزانن تاوەکو پارلەمان کارا نەکرێتەوە سەرۆکى پارلەمان نەگەڕێتەوە پارلە مان ئەوایاساکان مەجراى خۆیان وەر ناگرن، وەناتوانن هیچ بڕیارێک دەر بچێت کە بڕیارى گەل بێت من نازانم ئایا ئەو هەموو ڕاویژکارو شارەزایەى چوار دەورى ئەم شتانەى پێ ناڵێن یاخود جەنابیان لە کەلی شەیتان نایە نە خوارەوە هەر دەیانەوێت بەزۆر چیان پێخۆشە ئاوهایارى بکەن .
گەمەى دیمو کراتى هەرچى بێت هەر جۆرێک بێت یەک مەرجى تیایە کەڕێگرە لەهەموو کەسێکى دیکتا تۆر ئەویش بەردەوامى نەدان بە حوکم ڕانى وێستگەى وەستانى سەرجەم سەرۆک و ئەوانەیە کە ئەیانەوێت بۆهەتا هەتایە لەسەر ئەو کورسیە دانەبەزن لەناو یاری دیموکراتیدا ئەو وێستگە یە لەهەموو وێستگە کانى تر گرنگ ترە چونکە عەرشی دەسەڵاتى هەموو خێڵ و خێزانێک درز تێدە خات بارگەو بنەیان سەرەو لێژئەکات ئەوسا یاسا مەجراى خۆى وەر ئەگرێت سەرجەم پایە کانى جێگیر ئەبن.
دیموکراتیزە کردن یان بە دەزگاى کردنى سێکتە رە کانى دەوڵەت کردنى قەبیلەو خێزان بەدەوڵەت تەنها بە دابەزینى سەرۆکە لەو کورسیە و جێ بەجێ کردنى یاسا، شەفافی لەکارو ئیشە کانى سەرکردەو بن کردە کانى حیزب، شکاندنى پیرۆزى سەرۆک و خێڵ و قەبیلەو خێزان ،لە بنەماگرنگە کانى ڕێگاى دیموکراتى و یەکسانى ئەندامانى کۆمەڵگەو جڤاتن .
کاتێک دیموکراتى دێتە جێ تاکى ئەم کۆمەڵگەیە بەچاوى پیرۆزى و خوداى سەیرى شۆڕش گێڕکانى دونێ و بازرگانە کانى ئەمڕۆ نەکات هەموو مان لەبەردەم یاسادا یەکسان بین کاتێک کارەبا ئەبڕێت کارەباى ماڵى شۆڕش گێڕکانى دوینێش ببڕێت کاتێک ئاو مان نیە بائەوانیش ئاویان نەبێت بابێنەڕیزى نانەوا خانە کانەوە بابچن لەمارکێت و مۆڵە کانى ناو بازاڕ شت بکڕن ،بامنداڵە کانیان وەک منداڵى ئێمەو مانان لە قوتابخانە هەژارە کان وانە بخوێنن ، باوەک سەرکرەدە کانى وڵاتان خۆیان شمەکى ماڵە کانیان بگوازنەوە ،بائەوانیش پارەى کارەى مۆلیدەو کارەباى نیشتمانى هێڵە کانى تەلە فۆنیان بدەن بەمەدیموکراتى دێتە جێ بەم یەکسانى یە گەنج و مێرد منداڵە کانمان لە ئاوی ئیجەدا ناخنکێن .
ئێستا ئەم نیشتمانە لێوان لێوە لەنا عەدالەتى لێوان لێوە لە نەفامى لێوان لێوە لە دزو تاڵانچى کورە چوزانم هەرچى هەیەو نیە لەم نیشتمانەدا بونى هەیە هەمووى بەسرا وەتەوە بە ئەو دۆخە سیاسیەوە کە باڵى بەسەر هەموو ئەم هەرێمەدا کێشاوە شەڕی داعش و دابەزینى نەوت ئەوانەش هۆکارى لاوەکین بۆدرۆوست بونى ئەم ئەتمۆسفیرە شڵە ژاوە کە ئاسمانى هەرێمى کوردستانى تەنیوە ئەى جەنابی فەرماندە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست