دوو قەلە رەش
Friday, 15/07/2016, 18:13
رابەرانی گەل، دوو قەلە رەشبن
زانیارو نەزان، ئەبێ بێبەشبن
دادە دەمخوارو لووشە لووتبڕاو
خۆیان گەیاندە بەغداد بە پڕتاو
چوونە دەرباری ئاغای مالیکی
بەکوڕنووشەوە : تۆ پیاوی چاکی
تۆ بووجەومووچەی هەرێمت بڕی
بە هەرزان جووتێ حیزبۆکەت کڕی
گەرچی تۆ مامەی ئێمەت وا تۆقان
نە رای بمێنێ، نە بیرو زمان
سەری تۆ ساڵەت، مەمانکە بێبەش
ئێمەی هەرهەمان جاشی شەستوشەش
هەموو ئێستاکە نۆکەری ئیمام
لەتارانەوە تا بەغداد و شام
+++
کاکە عەبادی، سەرەک وەزیران
لەدەورت گەڕێ پایتەختی بابان
لەدوای ئەنفال و گازو رەشبگیر
هێشتاکە ئێوەن خەمبارو دڵگیر!؟
وتمان: یا نەمان، یاخود کوردستان
پیازوگوومان خوارد، دەممانی سوتان
خەونی شاعیرە دەوڵەتی کوردی
پردی کەرامەت، لافاوێ بردی !
نە سەربەخۆیی، نە راو گشتپرسی
هەمووی بەقوربان دوو مێزو کورسی
+++
وەفدی سلێمانی دەک خەجاڵەتبن
پێڵاوە کۆنی هەردوو پێی دوژمن
د. هاوبیر سەروەر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست