میتی تورکی و دەزگای پاراستن، جیهازی سیخوڕی دەخەنە ناو جۆری ئەو سەیارانەی کە پەکەکە بەکاری دەهێنێت
Friday, 15/07/2016, 17:47
په‌یامنێری كوردستانپۆست هه‌ولێر
دوا به‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی لیستی كۆمه‌ڵه‌ی سیخوری میت و پارتی دژ به په‌كه‌كه، کە پێشتر بەر لە ٤ مانگ کوردستانپۆست بۆ یەکەمجار ئەو هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه، وا ئەمڕۆش بۆ یەکەمین جار ئەم هەواڵەی دیکەش بڵاودەکەینەوە، کە سه‌رچاوه‌یه‌ك به په‌یامنێری كوردستانپۆستی راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه پارتی خه‌ریكی كڕینی سه‌یاره‌ی نیسان پاترۆڵە، لە جۆری ئەو سەیارانە كه په‌كه‌كه به‌كاری ده‌هێنێت، مەبەستیش لە کڕینی ئەم جۆرە سەیارانە بۆ ئەوەیە، کە وەک ئەو پێڵاوانەی پارتیی و میت دروستی دەکەن و بە گەریلاکانی دەفرۆشنەوە (GPS)ی تێدایە بۆ ئەوەی شوێن پێی چالاکییەکانی پەکەکە هەڵبگرن، ئیستاش بە هۆی ئەو جۆرە سەیارانەوە، جیهازی سیخوڕی دەخەنە ناویانەوە، تا کاتێک پەکەکە دەچن لەو پێشانگایانەی هەرێم لەو جۆرە سەیارانە بکڕن لەو رێگایەوە سیخوڕی بەسەر چالاکی و هاتوچۆییانەوە بکەن.
سەرچاوەکە بەم جۆرە باسی کرد، کە ئه‌م سه‌یارانه‌ی پارتی ده‌یكڕێ و دوای ماوه‌یه‌ك میت و پاراستن جارێكی تر ده‌یهێنه‌وه بۆ بازار ده‌یفرۆشنەوە بە پیشانگاکان تا بە پەکەکەی بفرۆشن، ئه‌م جیهازه‌ش له‌ناو ده‌شبوڵ دائه‌نرێ، واتە ئەگه‌ر هه‌مان سه‌یاره هه‌ڤاڵانی په‌كه‌كه به‌كاری بهێنن، به ئاسانی شوێنی ئه‌و سه‌یاره‌یه له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیا ده‌زانرێت.
بۆیه ده‌بێ هه‌ڤاڵانی په‌كه‌كه ئه‌م زانیارییه به‌هه‌ند وه‌ربگرن و دوای كڕینی هه‌ر سه‌یاره‌یەكی نیسان پاترۆڵ ، تەنانەت هەر سەیارەکی دیکە، به باشی پشكنینی بۆ بكه‌ن.
بۆ بینینی جۆری ئەو سەیارانە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست