حاخامەکانی ئەوان، مەلاکانی ئێمە
Thursday, 14/07/2016, 11:07
حاخامەکانی ئیسرائیل بۆ بەرز ڕاگرتنی ئاڵای ووڵاتەکەیان و بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئایینەکەیان، فتوای سیکسکردنیان لەپێناو دەست کەوتنی زانیاری لەدوژمنەکانیان و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانیان یاساغ نەکردوە. بەڵکە،ئەمان ئامادەن لەپێنا و خاك و ووڵاتدا هەرچیەك پێوست بکا، بیکەن. ئەمان هەزارەها ساڵە خەون بەدروست کردنی دەوڵەوتی ئیسرائیلەوە ئەبینن و ئامادەن نەك هەر لەشفرۆشی و سۆزانی لەپێناودا بکەن، بەڵکە هەموو گیانفیداییەك پێش بکەن تا نەوەکانیان فێری وانەی خۆشەویستی نیشتمان و پارێزگاری کردن، بکەن.
تسیبی لیڤنی،کە یەکێك بوو لەوەزیرەکانی ئیسرائیل ،دان بەوەدا ئەبێ کە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی عەرەبی فەلەستینی جووت بوە. ئەم کارەی بۆ ئەوە نەکردوە کەخۆی وەك لەشفرۆشێك نیشان بدا،تەنها بۆ ئەوە بوە زانیاری زیاتر بپچڕێ لە فەلەستینیەکان تا لەکاتی گفتۆگۆدا داشی جولەکەکان زیاتر سواربێ. هەروەها ئەم کارەشی بەکامێرا گرتوە و دوای پرۆسەکە، نیشانی داون. ئەم کارەی ئەو ئافرەتە بۆ خۆشەویشتی ووڵاتەکەی بوە،ئەورۆ ئیسرائیل لەتوانایدا هەیە پاریزگاری لەخۆی و هاوڵاتیانی بکا. ئەم جۆرە قوربانی دانە ناوازەیە و هەموو کەس ئەو جۆرە قوربانیەی تیا نیە.
لەبەرانبەردا تەماشا ئەکەین مەلا و پێش نوێژ و کەسایەتیە ئایینیەکانی لەمەڕ خۆمان کەوا چلۆن ئایینی ئیسلامیان خستۆتە پێش بەرژەوەندی نەتەوەییمان و ئامادەن گەلی کورد و خاکەکەی لەپێناو ئیسلامدا گۆشا و گۆش سەرببڕن. پیاوانی ئایینی ئێمە تەنها لەخەمی ناوگەڵ و بەرژەوەندی دوژمنانی کوردن. ئەوان ئامادەن گەلی کورد بکەنە قوربانی عەرەب و ئایینەکەی. پێیان خۆشە ببنە داعش و هاوشانەکانی و نەبنە گەریلا و پارێزگاری لە کورد نەکەن. ئەمان، یەزیدی و کاکەیی و شەبەك وەك کورد ناناسن و کوشتنیان حەڵاڵ کراوە بەدەستی برا موسڵمانەکانی وەك داعش و تورکیا. ئەمان داوا ئەکەن هەرچی هەیانە لە سعودیە سەرفی بکەن و سەردانی ماڵی خودا بکەن. ئەمان، داوا ئەکەن بۆ گەشت و گوزار بچنە تورکیا و لەوێ کاتی خۆشیان بەسەر بەرن. ئەمان، ڕێگە لەکورد ئەگرن ببنە گەریلا و داوا ئەکەن بچنە ڕیزەکانی داعشەوە.
مەلاکانی ئێمە جگە لەوەی پارە لە ئەوقاف وەرئەگرن بەڵام ئامادە نین لە پرسەو چوونە سەر گۆڕی مردوان تەڵقینی بەلاش بدەن. لای ئەوان گەر پارە وەرنەگرن،نزاکانیان ناگاتە لای پەروەردگار. مەلاکانی ئێمە تووشی گومڕانیمان ئەکەن و ڕێگەی ڕاستمان نیشان نادەن،ئەوان بۆ نەخۆشەکانیشمان ،میزمان دەرخوار ئەدەن و ئەڵێن میزی حوشتر، دەرمانە. مەلاکانی ئیمە ڕێگەی سەرفرازی نیشانی گەنجان نادەن و خەریکی کاری بەدن. هەندێکیان ژن و خوشکی برا موسڵمانەکان بۆ خۆیان ئەبەن و وەك جاریە بەکاری دەهێنن.
جا ئەم جۆرە مەلایانە کەبونەتە بەڵا بۆ ئەم گەلە،هەرگیز چاوەڕوانی کاری باشیان لێناکرێ و گەر میلەت خۆیان هۆشیار نەکەنەوە ئەوا بەتەپڵی سەردا فڕێیان ئەدەنە چاڵی مێژوەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست