جاش دەوڵەتەکە و ئەقڵى بچۆلەی جاشێکی جامانە سوور
Wednesday, 13/07/2016, 20:54
مەسعود بەرگدرویەکى ساختەچیە ، ئەیەوێت ئەو جلانەى کە بڕیار وایە بۆخەڵکى بدورێت ، بەبەرى خۆى دەیبڕێت و دەیدورێت ، ویستى دەستورێک بە باڵاى خۆیدا ببڕێت بەڵام دەرزیەکەى بە دەستى خۆیدا کرد ، هەتا ئێستاش بە ئازارەکەیەوە ئەڵێت قەبیلى ناکەم ، ئەم وڕێنەى ڕیفرانۆمەشى بۆ ئەوەیە زۆڵە ئیمارەتێک بەباڵاى خۆی و کوڕەکانیدا بدورێت ، بەڵام کوتاڵەکەى عەمارە پۆ و ڕزیوە .
ئەم جاش دەولەتەى مەسعود ، کە گوایە دەڵێن ئەردۆگان ناوکى ئەبڕێت و بە شیرى تورک گۆش ئەکرێت و مەڵاشوى بە ئاشبەتاڵ هەڵئەدرێتەوە ، داعش ناوێکى دینى پیرۆزى بۆ ئەدۆزێتەوە و بە لایلایەى عەرەبى قەتەر چاوى ئەچێتە خەو ، هەتا نەکڕوزێتەوە مەمکە مژەى وەهابیەکانى سعودیە ئەخرێتە زارى ، دواتر لە قوتابخانەکەى بارزانى داخڵ ئەکرێت هەتا وانەکان بخوێنێت :
لە وانەى مێژودا ، مێژوى قیادە موەقەتە و دیل کوشتن و نۆکەرىی ساواک و ساواما و میت و ٣١ ئاب و داوەتى دەبابەى بەعس بۆ داگیرکردنى پەڕلەمان بخوێنێت و لەوانەى جوگرافیادا فێرى سنور جیاکردنەوە و داخستنى و خەندەق لێدان و ئابڵوقە بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان پاراستنى سنورى دێگەڵەى نێو دەوڵەتى ببێت ، لەوانەى یاسادا فێرى کەڵەگایی و ملهوڕى و کڵۆمدانى دەرگاى پەڕلەمان ببێت ، لە وانەى جل و بەرگدا فێر ببێت جامانەى سور لە هەموو بۆنە و ئاهەنگ و فلیم و سەما ، قوتبکرێتەوە . لە وانەى دەوڵەت و حوکمدارى فێر بێت کە پۆستى حکومى و دەوڵەتى تەنها بۆ بنەماڵەى تاڵانچى بەرزانى قۆرخ ببێت ، لەوانەى وەرزش فێرى ڕاکردن و هەڵهاتن ببێت ، لەوانەى ئابورى چۆنیەتى بە تاڵانبردن و دزین نەوت و سەروەت و سامانى سەرزەوى و ژێر زەوى موچە و نانى سەر سفرەى هەژاران ببێت ، لە وانەى بەعسلۆژى فێرى دەستەواژەکانى بەعس ببێت وەک : سەرۆک و سەرکردە و سەرۆکى لێهاتوو سەرۆکى بێ ئەڵتەرناتیف، هەروەها بڕینى بە باڵاى کەللە پوتى ژێر جامانە سورەکەى سەرى ڕەش ، .لەوانەى ماف و دیموکراسى ئەبێت ئیلهام لە دیموکراتى سعودیە و لە مافەکانیش ئەردۆگان سەرقافڵەیە ، هەرکاتێک کە تەخەروجی کرد بە پلەى نایاب باوەڕنامەى خیانەتى نێو دەوڵەتى پێبدرێت.
ئەم زۆڵە دەوڵەتە کە هەتا ئێستا: نازانرێت لە پشتى ئەردۆگانە یان شێخە هەوەسبازەکانى خەلیجە مادام دەرچوى قوتابخانە کەى بارزانیە ، ئەوە بە ئەقڵى چۆلەکە ئیش ئەکات ، ئەوەش چیرۆکەکەیەتى:
مەلا مستەفاى بارزانى ، ئەیەوێت هەندێک کەس ڕەشەکوژى واتە تیرۆر بکات ، ئەم هەواڵە لە مستەفا قەرەداخی کە ئەو کاتە سەرۆکى مەجلیسى تنفیذى بوە دزە ئەکات وهەواڵە ئەگاتەوە بە مەلا مستەفا ئەویشت بڕیارێکى بەرزانیانەى بۆدەر ئەکات ، کە بەناوى ڕاوەوە بیکوژن ، بڵێن تفەنگ لە دەستیان دەرچووە ، ئەوەبوو ، کە مستەفا قەرەداخى لەم پرۆسە سەربازیە ستراتیجیەى بەرزانى بریندارو لاشەى ساچمە ڕێژ بوو، ئە چێتە لاى مەلا مستەفا هەتا مۆڵەتى بدات بەرەو هەندەران بچێت بۆ چارەسەرو دەرهێنانى ساچمەکانە ناو لەشى ، مەلا مستەفاى بەرزانى پێیوتووە :( مستەفا تۆ ناوت مستەفایە ومنیش ناوم مستەفایە هەردوکمان ئەقڵى چۆلەکەیەکمان نیە ) *
جاش دەوڵەتێک بەزۆڵى لەدایک ببێت ، کەس نەزانێت لە پشتى کێوە کەوتبێتە خوارەوە و بە ئەقڵى چۆلە کە ئیش بکات تەنها و تەنها شایستەى مەسعود و بنەماڵە کەیەتى ، ئاوا بەسەرشۆڕی :
*بڕوانە نامیلکەى بەراوردێک لە نێوان ١٩٦٦و ١٩٩٦ – حیلمى عەلى شەریف ، ل ٢٨و٢٩
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست