پیاوی مەرد دوای مردنیش بە مەردی دەمینێتەوە، پیاوی سووکیش پاش مردنیشی بە سوکیی ناوی دەچێتە ناو مێژووەوە
Sunday, 10/07/2016, 18:19
کەم کەس هەیە محەمەد علی کلای گوێ بیست نەببێت یان نەناسێت ، لای رۆژئاواییەکان هەم لای جیهانی ئیسلامی ناوێکی تایبەت و کەسایەتیەکی بەهێز و گەورەیە...
کەسێک بوو هەندێک لێکدانەوە و کاریگەریەکانی سەر ژیانی وای کرد ئاینەکەی کە ئاینی گاورەکان بوو بگۆرێت بۆ ئاینی ئیسلامی ، ئەم هەڵویستە لە گۆرینی ئاین بە ناپاکی لای گاورەکان لیکدانەوەی بۆ نەکراو ئیهانەیان نەکرد و توهمەی زەدیقیان نەخستە پاڵی وەک لە ئاینی ئیسلامدا دەبێت بە لەکە و شوورەیی و دواتر زەندیقی و ئیهانە بە تیرۆر کردن لێی...
ئاینی ئیسلام وای لەم پیاوە مەزنە نەکرد کە چاوپۆشی بکات لە تاوان و کوشتارگەی ووڵاتیکی ئیسلامی دەسەڵات ئیسلامی وەک تورکیا ی هاوپەیمانی ناتۆ....
زۆربەی سەرکرد ە و سیاسی و نوخبەی رۆشنبیر و ناودارانی هەموو سوچیکی ئەم جیهانە ئامادەی بە خاک سپاردنەکەی بوون ، لەیلای کچی محەمەد علی کلای باسی ئەوەی کرد کە دەزانن زیاد لە ١٠ ملیۆن خەڵکی دین و بەشداری رۆژی بە خاک سپاردنەکەی دەکەن ، کە وەک ئەو باس دەکات باوکی درکی بەمە کردووە و چاوەروانی جۆرە مەراسیمێکی وەهای کردوە لە کاتی مرد نیدا.
ئەو کاتەی مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەی دەستی پێکرد ، ئەرۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وەک ئەوەی پیاویکی دیاری ناو جیهانی ئیسلامی و خۆی زۆ سەغڵەت کرد بۆ خۆگەیاندەنە ئەمەریکا وبەشداری کردن لە مەراسیمەکەدا ، ئنجا لەوێ ئامادەسازی بۆ ئەوەی ووتار بۆ ئەو رۆژە پێشکەش بکات ، سەرەتا ووتارو وەسیەت نامەی محەمەد علی کلای خوینرایەوە .
ئەوەی زۆر جێگەی شڵەژانی جیهانی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئیسلامی تورکیا بوو ، ئەو وەسیەت نامەیە بوو کە تەرکیزی زۆر لەسەرئەوە کرابوو ئەوە بوو، کە محەمەد علی کلای داوای لە شەخسی ئەرۆغان و تورکەکان کردبوو با ئیتر بەس بێت واز لە قەتل و عام و کوشتارگە یە بهینن کە دەهەق بە کوردەکان دەیکەن و مافی کوردەکان بدرێت ، لە کاتی خویندەوەی ئەم رستەیەدا کەسی خوینەری وەسیەت نامەکە ، رووی کردە ئەردۆغان و بە حەماسەوە قسەکانی محەمەد علی کلای پێگەیاند ، ئیتر دوای ئەمە مشتومر دروست بوو لەلایەن تیمی هاوسەفەری سەرۆک کۆماری تورکیاوە ، مەجالیک نەما بۆ ئەوەی رووی ئەوەی هەبێت ووتار پیشکەش بکات و بەسەری شۆر و بە بیدەنگی گەڕایوە بۆ تورکیا....
کاتی هەڵوێستی کەسێک بە رەنگ و ووڵات و بە کەلتوور و بە زمان جیاوز لە نەتەوەکەت دەبینی کە چۆن بەرامبەر تورکەکان دەوەستێت و لە دوای مردنیشی نامەیەکی بەم جۆرە بە جێدەهێڵێت .ئیتر شەرم دەکەی لە وەی سەرۆکی هەرێمەکەت تورکیا بە دۆست و برا و هاوکاری خۆی و نەتەوەی بزانێت و وامان تیبگەیەنێت کە ئەردۆغان و تورکەکان لەسەر حەقن و ئەوە کوردەکان و پەکەکەن کە گیرەشێوین و سەر بە مشکیلەن و کێشە بۆ ئەمان و بۆ برایانی تورک دروست دەکەن...
بژی پیاوی مەرد ، جا لە هەر نەتەوەیەک و لە هەر رەنگێک و هەر ناسنامەیەکی هەڵگرتبێ و ، مردن و زیلەت بۆ ئەو کەسانەی بە جل و بەرگ و پۆشاک و زمان و کەلتووری هاوخوێنی و هاونەتەوەییتەوە ، دەبنە پیاوی داگیرکەر و دوژمن بە خاک و نەتەوەت... نەفرەت لە علی قەرەداخی کە لەم کاتەدا بووەتە ئیعلامی بۆ توکیای کەمالی و ، داوا دەکات کە ووڵاتانی ئیسلامی با سەردانی ناوچە گەشتوگوزاریەکان بکەن لە تورکیا و کاتی پشوویان لەو ووڵاتە بەسەر بەرن ، وەک دیارە لەم کاتەدا تورکەکان بەهۆی چەند تەقینەوەیەک لە تورکیا داهات و گەشتوگوزار لە تورکیا زۆر روو لە کەمیە ، کە بووتە مایەی کێشەیەکی ئابووری گەورە بۆ تورکەکان..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست