ئەگەر تڕۆریستێکی مەزن و راستەقینە هەبێ ، ئەویش تۆنی بلێرە !
Friday, 08/07/2016, 17:33
ئەو رستەی سەروو جەوهەری ئەو کورتە باسە نییە . دەردوورەنجی پڕ ژانی کەسانێکە کە لەشەڕی عێڕاق وشەردەگەڵ سەددام بۆ رووخاندنی سەددام گیانیان لە دەستدا. لەو شەڕەدا ئامریکاو بریتانیا دوو هاوپەیمانی سەرەکی بوون. بەڵام پێش هێرش کردنە سەر عێڕاق لە وڵاتی بریتانیا مەزنترین خۆنیشاندان دژی ئەو شەڕي چێ بوو کە پێشینەی نەبووە. لەو شەڕە نابەرابەرەدا جگە لە خەڵکی بێتاوانی عێڕاق، سەربازوپلەداری ئامریکایی وبریتانیایی فیدا بوون. سەردەمداری ئەو شەڕە جۆرج بۆشی کوڕ وتۆنی بلێری سەرۆک وەزیرانی ئەو سەردەم بووە ، ساڵێک پێش ئەو هێرشە بۆ سەر عێڕآق ئەو دووکەسە پێکەوە دیداریان ئەنجام داوە ( بوش وبلێر ) و پێش دیداریش لە نامەیەکدا کە تۆنی بلێر بۆ بووشی نووسیبوو دەڵێ : دەگەڵتم هەرچی دەبێ باببێ ! بۆیە لە سەر مەترسی سەددام بۆ بەرژەوەندیەکانی ئامریکاو بریتانیا هاوبیر بوون.
دوای ئەو هەموو ساڵانە ودوای لێکۆڵینەوەیەکی تێڕو تەسەل لە بریتانیا کە بڕیاری شەڕ لە لایان دەوڵەتی بریتاناوە واگەیشتونە ئەو ئاکامە کە دەبێ تۆنی بڵێر جوابگۆ بێ . بۆ پێشبینی نەکردنی دەرئەنجامەکانی خراپی دوای رووخانی سەددام. ئەو راپۆڕتە بە سەرۆکایەتی کەسێک بە ناوی ( جان چلیکات ) لە دوومیلیون و٥٠٠،٠٠٠ هەزار وشە پێکهاتووە ، دەخوازن تۆنی بلێرو جۆرج بووش بدەنە دادگاو لێپرسینەوەیان دەگەڵ بکرێ. لەوتووێژێکد لەسەر مێدیایەکی بریتانیایی کە دەگەڵ دایکو باوکی سەربازە کوژراوەکانی شەڕی عێڕاق کراوە ، دایکی یەکێک لەو سەربازانە دەڵێن: ئەگەر ترۆریستێکی مەزن وراستەقینە هەبێ تۆنی بلێرە! کە بێهوودە منداڵەکانی ئێمەی لە شەڕ دەگەڵ سەددام بە کوشتداوە ( ئەو گووتنە هەڵوێستی هەموو ئەو دایکانەیە کە منداڵەکانیان لە دەست داوە ) . بە پێی ئاماری رەسمی دەوڵەتی بریتانیا نزیکەی ١٨٠ سەربازی بریتانی لەو شەڕيدا کوژراون.
" قسەی وتار "
نەتەوەیەک سەردەکەوێ کە چاک وخراپ لێک پکاتەوە. بە داخەوە ئەو رێکارە لە کۆمەڵگای کوردەواریدا لە ئاستێكی لاوازدا دەژی. هۆیەکەش دەدەمە دەست چینی رووناکبیرو زانکۆ ونووسەری بێ خەیاڵ . لە کاتی خۆی وڵاتی فەنلاند لە ژێر کۆتی دەوڵەتی تێزارەکاندا دیل بووە.( فەنلاند وڵاتێکی بچووکە ) . تەنانەت بەرپرسی یەکەمی پاڕڵمانی ئەو وڵاتە کەسێکی رووس وسەر بە تێزارەکان بووە کە خەریک بوون بە زۆری زمانی رووسی بە سەر خەڵكدا بسەپێنن وبیکەنە زمانی رەسمی ئەو وڵاتە !. رۆژێک کە کارلە پارڵمان تەواو دەبێ مرۆڤێکی شۆڕشگێڕی گەنجی فەنلاندی لە بەر دەرگای دەرەوەی پارڵمان چاوەڕوانی کابرای رووس دەبێ کە بێتە دەرێ. لێی نزیک دەبێتەوە وپێی دەڵێ : من رووس نیم ، فەنلاندیم ! بە دەمانچە تەقەی لێدەکا دەینێڕێتەوە دونیای دی. هەر ئەو کارە شۆڕشگێڕانەیە خەڵكی فەنلاندی هوشیارو رزگار کردو بوو بە هۆی ئەوەی بەرە و سەربەخۆیی سیاسی ئابوری وفەرهەنگی هەنگاویان هاویشت.
ماوەیەک لەوەی پێش لێژنەیەکی خاوەن ماف ویاسا لە نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆڕتێکی لە سەر ژنۆسایدی ئیزەدیەکان بڵاو کردوە، لەو راپۆڕتەدا بە ڕاشکاوی پەیامی دا بە داعش وچەکدارەکانی بارزانی بە دوو شێوەی جودا بەڵام بە یەک زمان. ئەوەی داعش کردی من لەسەری ناڕۆم. لەو ڕاپۆڕتەدا باس لە / چەکدارەکانی بارزانی و پێشمەرگەکانی / سەر بە ( پاڕتی / بارزانی کراوە. کە هەڵاتوون وئیزەدیەکانیان بێ بەرگری هێشتۆتەوە. لەو هەلو مەرجە ئاستەمەدا پەیام لەوە ئاشکراتر نابێ. پەیامێک کە بە خەڵکی کورد دەلێ : بۆ خۆتان بڕیار بدەن کە کێ بۆ بەرێوەبردنی وڵات هەلدەبژێرن. خۆ بارزانی لە تۆنی بلێرو جۆرچ بووش نە باسەوادترە نە زاناترە نە بە هێزتر. کەچی خەڵکی داغدیدە ی بریتانیا بە ڕاشکاوی لە سەر مێدیایەکی زەبەلاح بە هەموو جیهان دەڵێن : تۆنی بڵێر (ئانتۆنی چارڵز لینتون بلێر ) ، ترۆریستێکی گەورەو راستەقینەیە، دەبێ دادگایی بکرێ. ( بی، بی، سی ، رۆژی ٧/٧/٢٠١٦ ).
بارزانی ترۆریستێکی بێ ئەخلاق وجیرەخۆرە کە سەدان کەسی لە دژبەرانی خۆی ترۆرکردوە کە چی هیچ کەس ناوێرێ بڵێ: دەبێ دادگایی بکرێ ئەویش لە دادگایەکی ناونەتەوەیی. چون بەڵگەکان ئەوەندە ئاشکران کە حەوجێیان بە شیکاری نییە. پێنج هەزار کەسی بێتاوان بە فیتی ئەردۆغان وسعودی وبارزانی بوونە قوربانی دەسەڵاتێکی دواکەوتووی عەشێرەگەری. سەرەڕای ئەوانەش خەڵکانێکی مفتەخۆری سەرشۆڕ بەرگری لە کەسایەتی بارزانی دەکەن ! لەوەش بترازێ ئەوەی بە سەر شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستانی هێناوە لە هی مەلای بابی زۆر مەزنترە. بەداخەوە کەسانێکی نفس نزمی بێ خەبەریش لەو بەشە لە وڵات ئێستێش وادەزان بارزانی رزگاریدەرە. لە لێپرسینەوەی یەکەمدا دەگەڵ بلێر، خاڵی سرنجڕاکێش ئەوەیە کە ئەو شەخسە هەڵەکانی خۆی لە شەڕی عێڕاق قەبوڵ کردوە، بەڵام پێ لە سەرئەوە دادەگرێ کە ئیستێ دونیای دوای سەددام ئارامترە تا کووئەوەی کە لە سەر کار مابایە. لای کوردی مل بەکۆتی دەستی دەسەڵاتی خۆماڵی ، سەرۆکو سەرکردەمان قەت ددان بە سەر هەڵەکانی خۆیان دانانێن. سەرەڕای ئەوەش منەتمان لە سەردەکەن کە منداڵەمانمان بە کوشت بدەن. ئەوەیە نەهامەتی وبێ چارەیی بۆ گەلێک کە لە ترسی مار پەنای بۆ دووپشک هێناوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست