گەڕان عەلی قەرەداغی


لە نیشتیمانی ئێمەدا خیانەت هەرزانە، بۆیە عەلی قەرەداغییەکان بە ئارامی خیانەت دەکەن و ناترسن

Friday, 08/07/2016, 15:08


ئۆشۆی عارف دەڵێت : "گیانەوەر، درەخت، هەروەها ئەستێرەکان، جگە لە ژیان خاوەنی هیچ شتێکی دیکە نیین، تەنها ئادەمیزادە کە خاوەنی ئاینە".
کۆمەڵێک ساختەچیی و تەمەڵ و تەوەزەل، ڕەزیل و دەست و پێ سپی، لە ناخەوە رەش و هەوەسباز، بەناوی دینەوە خۆیان کردۆتە واعیز و نمایندەی خوا، وەک هەموو میکرۆبێکی ناشرینی تر لەم نیشتمانە کڵۆڵەکەی ئێمە وەر بوون.ئەم مەلا کەڵەکچیی و ناپاکانە سەرتاپا بۆیاخ کراوان، بەبێ ئەوەی یەک تۆز شەرم لە خەڵک و خاک بکەن، ئاینیان خستۆتە خزمەتی داگیرکەران، بەپلانێکی جەهەندەمی گەلێک دەکەنە قوربانی بەبێ ئەوەی یەک تۆز بیربکەنەوە کە چەندە بێشەرەف و بێکەرامەتن.ویژدانی نووستویان خەبەر بکەنەوە بزانن ئەو خەڵکە بەرەو چ هەڵدێراوێک دەبەن! لەدوا ڕشانەوەیدا عەلی قەرەپۆخڵ، لەخۆیەوە بەناوی هەموو قەرەداغەوە پاشناوێکی لەخۆی ناوە داوا لە گەشتیارە عەرەب و ئیسلامەکان دەکات کە سەردانی تورکیا بکەن تا ئابوری ببوژێتەوە. (کلیک لەسەر ئێرە بکە) ئەم مەلا عەلی کەڵەکچییە شەرم لە دینەکەشی ناکات، چونکە ئەو باش دەزانێت لە تورکیا "ڕاکی " و ئافرەتی لەشفرۆش ئەستەموڵی داگیر کردوە و پایەیەکی ئابوریی تورکە فاشیەکانە و لەو ڕێگەیەوە بەپارەی ڕاکی و سۆزانییەکان و نەوتی کوردستان، کە نێچیر و مەسعود بارزانی بۆ ئەردۆگانی دەنێرن، تا لەڕێگەی سوپا و جاشەکانی وەک عەلی قەدەداخییەوە نیشتمان بکەنە کەلاوە خوێنی کورد حەڵال بکەن و باکوری ووڵات سوتماک بکەن.گەلی زیندوو لەم جۆرە خائینانە خۆشنابێت، رۆژێک دێت سەری ئەم میکرۆبانە پان دەکاتەوە، گەلی باشور تەنها بەڵای تاڵەبانی و بارزانی نەگرتوە، بەڵکو ئەم مەلا پیسانەش بە ناوی ئاینەوە تێی کەوتووە و لەمینبەرەکاندا زەهر بڵاو دەکەنەوە، ئەمەش بەڵایەکی ترە و دەبێت هەموان هەڵوێستەی لەسەر بکەین.عەلی ڕیش لەخەنە، بە بەرگی عەرەبیی ئیمارات و سعودییەوە کە دەڵێی مێخۆشکەرەکانی بەردەم ئوتێلەکانی ئەستەمبوڵە دێت داوا دەکات خەڵک بۆ ڕاکی خواردن دوای ڕەمەزان ڕوو لە تورکیا بکەن، چونکە بەپارەی ئێوە دژی پەکەکەی تیرۆریست ئەردۆگان لە جەنگدایە.
مێژووی گەلەکەمان مەلای خەتێیان کردە نمونەی مەلای خائین، ئەمڕۆ ئێمە لەگەرمەی مێژوودا ژیان دەکەین، کەچی سەدان مەلای خەتێی خائین لەنمونەی ئەم عەلی قەرەپۆخڵانە بوونەتە هاوسەفەری مێژوومان و ئێمەش بێدەنگیی لەهەڵوێستمان دەردەبڕین، یان مەلایەکی دیکە بەڕیشێکی بۆزەوە، دەچێتە هەڵەبجە دەڵێ با د.یوسف واز لەپۆستەکەی بێنێت، بەڵام ئەوەتانێ چەندن ساڵە مەسعود بارزانی قونی لە کورسی بەرنادات و گەلێکی بۆ لێواری مەرگ بردوە، ئەم مەلایە بەم سەرۆکی خێڵی بارزانە ناڵێت بڕۆ ملت بشکێنە. من لەژیانمدا د.یوسف و نمونەکانیم لا پەسەند نەبووە و دەشزانم گۆڕانیش بەشێکە لەقەیرانی بێئەخلاقکردنی نیشتمان، بەڵام مەلا دەمبوسەکان بەناوی دینەوە، چۆن خۆیان خستۆتە خزمەتی داگیرکەران و دەڕشێنەوە، نازانم سبەی چۆن ڕوویان دێت و بە چ ئابڕویەکەوە کە دەزانم نیشیانە،  لەمینبەری ماڵی خوادا درۆ بۆ خەڵکی دەکەن؟.
 ئەگەر گەلی ئێمە لەم هەڵوێستەی ئەو خۆفرۆشییەی عەلی قەرەداغییەکان ببورێت، ئەوە شایستەی ئەوە نییە ژیان بکات! چونکە ئەم نمونە پیسانە بەپلان لەسەر تێکشکانی تاک بەتاکتمان کار دەکەن. ئەم قسە پوچانەی کە ئەم خۆفرۆشانە دەیکەن، ناگۆڕمەوە بە قەیتانی پێڵاوی گەریلا و شەڕڤانێکی کچ و کوڕ کە بونەتە نمایندەمان لەجیهاندا.
 
عەلی و ئەردۆگان و عەلی و ڕەفسنجانی و عەلی چەفتە و عەگال و عەبای عەرەبی خۆی دەئاڵێنێت پێمان دەڵێت ئێمە چ گەلێکی ترسنۆک و خەوتوین، دەنا چۆن دەبێت بهێڵێن ئەم کەسانە لەناوماندا بژی!؟ گەلان لە ڕێگەی زانا و فەیلەسوفە بلیمەتەکانیانەوە بەختەوەری دەچنەوە ئێمەش نموانەی وەک "عەلی کەڵەک، مەلا مەسعود، عەول ژن باز، عەبدول واحیدی "کچن" و مەلا بێکار و موشەخۆرانە بەرهەم دەهێنین،  ئێمە نەک بەختەوەر نابین بەڵکو بەڵاو نەهامەتیی و ترس و دووڕوویی و دواکەوتویی دەچنینەوە.لە ڕۆژی هەینیدا لە هەزاران مزگەوتەوە نەسیحەتئی خەڵک دەکرێت، کەچی خەڵکی ئێمە تابێت درۆزن تر ترسنۆک تر بەرژەوەندیپەرسترین گەلی سەر ڕووی دنیا دەردەچین.ئاخر مەلاکان بەناوی دینەوە هەموو شتێک و هەموو بەهایەکی کوردیان هەراج کردوە.مەلا عەلی بۆیە داوا لە موسڵمانان دەکات بچنە تورکیا بۆ ئەوەی تورک و فڕۆکە جەنگێکانی باشتر نیشتمان خەپور بکەن و شەڕی گەریلاکان بکەن، ئاخر مەلاکان چاویان بەوە هەڵنایەت کچانی کورد ڕابەر بن، وابڕوات و ڕۆژئاڤا لەشەڕ مەرەخەسبێت، ئەوا مینبەری مزگەوتەکانیش ژنانی کورد بەڕێوەی دەبەن، ئەوسا منیش یەکەمین نوێژی پاک لە پشتی ژنێکی شەڕڤانەوە دادەبەستم، ئەم مەلایانە بەگاڵتە و بەبێ پلان ئەو هێرشەیان بۆسەر ژن دەست پێ نەکردوە، چونکە دەزانن چی دەدۆڕێن ؟ ئەو کاتەی دەستوریان لە ڕۆژ ئاڤا دانا، مەلا کامەران کە خۆی کردبوە قارەمانی بەردەرکی سەرا دەستی بە هاوار کرد، بۆ خاتری ئەوەی ژن نەیەتە سەنتەر.وەک ئۆجەلان دەڵێت: ژن واتای ژیان، لەناو گەلێکدا ژن ئازاد نەبێت، گەل ئازاد نابێت.بۆیە عەلییەکان نازانن چۆن ئەو سیستەمە پیاو سالارییە بهێڵنەوە، ئەو سیستەمەی کە مەسعود و تاڵەبانی و ئەردۆگان و خامەینی و ئەمیرەکانی سعودییەی تیا دروست دەبێت، کە بە پارەی حەج، ئامادەیە حەوت ملیۆن دۆلار بدات، تا بۆ شەوێک کارداشیان لە گەڵیدا بخەوێت!
لە خوارەوە سەردانی پەیجەکەی عەلی قەرەداغی بکە و بە کۆمێنتەکانتان ئەم خائینە ریسوا بکەن
----------------------------------------------------
القره داغي يدعو العرب والمسلمين إلى قضاء العطلة في تركيا
ترك برس
دعا علي القره داغي الأمين العام للاتحاد العالمي لعلماء المسلمين المواطنين في العالم العربي والإسلامي إلى اختيار تركيا كوجهة لقضاء عطلة الصيف.
وذكر القره داغي أن ذلك للوقوف ضد أهداف المنظمات الإرهابية التي تهدف من عمليات التفجير الإرهابية الأخيرة في مدينة إسطنبول إلى إضعاف الحركة السياحية في تركيا.
وفي هذا السياق قال القره داغي: "يا أيها المسلمون قِفوا إلى جانب تركيا للحيلولة دون وصول المنظمات الإرهابية إلى أهدافها".
كما أكد القره داغي على ضرورة عدم إلغاء رحلات العطل الصيفية في تركيا "بسبب العملية الإرهابية التي وقعت في مطار أتاتورك الدولي".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە