سیناریۆکانی سەرانی هەردووبنەماڵەی مافیای بەرزانی وتاڵەبانی دژی خەڵکی کوردستان..!
Wednesday, 06/07/2016, 21:11
بەدرێژایی دەسەڵاتی بەزۆر سەپێنراوی هەردووبنەماڵەی تیرۆریستی بەرزانی و تاڵەبانی ،سەدان تاوانی دڕندانەیان دژی ڕەخنەگران و نەیارانی سیاسی و رۆژنامەنووسان ئەنجام داوەو ،دوای هەرتاوانێکیشیان بەناوی گاڵتەجاری یاساوە سیناریۆیەکیان خوڵقاندوە ،کەسی بەرانبەریان کردوەبەتیرۆریست .
ئەوەی درێژەی بەتاوان و کارە تیرۆریستیەکانی ئەو دووبنەماڵەتاوانبارە بەماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان داوە ،خەتای خەلکی کوردستان خۆیانە ،زۆر ساویلکانە باوەڕبەسیناریۆکانی ئەو دووبنەماڵەمافیایە دەهێنن.کێ هەیە نەزانێت ،هەرچی تاوانی کوشتن و فڕاندن هەیە هەردوو دەزگای سەرکوتکەروداپڵۆسێنەری پاراستن و زانیاری ئەنجامی نەدابێت و کەسەکانی ناو ئەو دوو دەزگایە ،کەسانی لۆمپنن و بەرپرسەکانیان دەیان تاوانی قێزەون و سیناریۆیان دژی خەڵکی ئازادی خوازی کۆمەڵگا ئەنجام نەدابیت ،جگەلەو دوو دەزگابەدناوە ،ئینجا دەزگای بەناو ئایش ،کەکاریان تەنها پاراستنی بەرپرسەگەندەڵ و داوێن پیسەکانی سەرانی مافیای کوردە .
هەرکاتێک دەستی تاوان و ئابروچونەکانیان ئاشکرابووبیت و ڕەخنەگرێک ،یان نووسەرو رۆژنامەنوسێک پەردەی لەسەر رووی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی مافیایان هەلماڵی بێت .بێ سێ و دوو پیلانێکیان بۆ داڕشتوەو لەناویان بردوەو دواتر سیناریۆیەکیان بۆ داڕشتوە ،ئەگەردەستیان پێی نەگەیشتبێ کەسایەتی خۆیی و خێزانەکەیان لکەدار کردوەو دەیان بوختانیان بۆ هەلبەستوە ،تاتیرۆری کەسێتی بکەن. سەرتا تەسفیەی ئازادی خوازەکانیان دەکردو ،دەیان دایە پاڵ ئیسلامیەکان کاتێک ناکۆک بوون لەگەڵیان .دوای ئاشتبونەوەیان ،بەناوی دەستی دەرەکی ئەوکارانەیان ئەنجام دەدا .دوای بەناوی تیرۆر .سەردەشتیان کرد بەتیرۆریست و چەندان سیناریۆی تری وەک سیناریۆی نازو ئەوەی ئیستای کادرەکانی کۆمەڵ ،لەسیناریۆ تازەکانیان و دیارە فریانەکەوتن سیناریۆ بۆ کاوەگەرمیانی و پێستر حەمەی حەلاق و کۆی تیرۆرەکانی تر .
زۆر روون و ئاشکرایە تیرۆرستی ڕاستەقینە سەرانی هەدوو بنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی ئەنجامی دەدەن و ئەوکارەشیان ،لەپێناو مانەوەی خۆیان و بنەماڵەکانیان و بەردەوام بوونی گەندەڵی دزی و داوێن پیسیەکانیان و تۆقاندنی خەڵکی کوردستان و ملکەچ پێکردنیان .ئەوەی زیاتر ڕەواجی بەکارە هۆڤیانەکانی ئەم دووبنەماڵە مافیایە داوە .باوەڕکردنی خەلکی کوردستانە بەسیناریۆکانیان و خەڵکیش بۆ ناڕرەزایەتی دەربڕین بەیاننامەیەک دەردەکەن و مەحکومی دەکەن و ،تاسیناریۆیەکی ترو تیرۆرێکی تر ئیتر بێدەنگی لێ دەکەن .
دەبێت خەڵکی کوردستان چیتر خۆیان بەبەیاننامە مەژغوڵ مەکەن عەزێت نەکێش بەیاننامەیەک ئامادەبکەن و تەنها ناوی قوربانیەکانن بگۆڕن و بیڵێنەوە .چونکە ئەو دوو بنەماڵەمافیایە دەست بەرداری تیرۆری نەیارانیان نابن و تائەوکاتەی دەسەڵاتیان لەگۆڕ دەنرێت ،بەردەوام دەبن لەتیرۆرو زیندانی کردنی دەنگە ئازادیخوازەکان .روانان و تیرۆر کردنی روحی هەموو ئازادی خوازێک ،کەرووی دزێویان هەڵماڵی.
دەبێت خەڵکی کوردستان ،لەوە تێبگەن ،ئیدانەکردن هیچ لە کارەکە ناگۆڕێ ئەوەی دەتوانێت گۆڕانکاری بکات هۆشیار بوونە بە شۆڕش و هەڵخراندنی هێزە بۆ کۆتایی هێنان بەمافیاگەری .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست