" سازی شکاو "
Tuesday, 05/07/2016, 0:42
ئەو کاتانەی
کە
پەنجەکانم بە تاتای زولفی تۆ
سیم سازی دڵمی دەلاواندەوە و
نەوای خۆشەویستی لێ دەدا
بۆ ژوانی ئەوین
بە سەر چوون
ئێستا من ماوم و دڵێکی شکاو
جەستەیەکی تێک قرماو
حەیرانێکی با بردەڵەی کزو مات و
داماو
رۆژگارێکی پڕ لە دەرد و سەراسەر ژاکاو .
جەعفەر کەریمی/ ٢٥/ ١٠/ ٢٠١٣
ت/ فەنلاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست