میدیای ئەهلی دیوی دووەمی دەزگای سیخوری پارتی
Monday, 04/07/2016, 17:23
ئەگەر چی ئێستا کەسایەتیە ئیسلامیەکانی کوردستان لە بەرەی گەل بە شێوەیەك قسە دەکەن، گومانت لا دروست دەبێت، بۆ دژایەتی کردن کەوتنەتە هەڵەی، ئەو پۆ خڵەواتەی بەناوی ڕاگەیاندن هەن، چونکە میبەرەکانی دونیا ڕاگەیاندن لە کوردستان تادێت،ناشریتر دەبن لە ڕێگای ئەو سوکایەتیەی، بە موسڵمانان دەیکەن، بە تایبەتی لەو کەناڵانەی بە ناو میدیای ئەهلی سەر بەخۆ،وەك دەرزی سرنج لە ئیسلام دەدن،ئەوە جارێ لەرێگای دەزگا سیخوریەکانی دەزگای پاراستن، هاولاتی ئازار دەدەن بۆ پەردە پۆشکردنی تەقینەوەی کەناڵەکەی ڕووداو، سینارێو دوورستکردن ئاسانە، چونکە لەو بوارەدا شارەزایی باشیان هەیە، وەك چۆن بۆ تیرۆرکردنەکەی سەردەشت عوسمان هەمان کاریان کرد،کەناڵی کوردسات،لەم کارە قێزەونە بێ بەری نەبوو لەکاتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ۲٠۱٤ ئەوکارەی کرد، لەسەر یەکەم شەهیدی دەستی،داعش(نەقیب اسعد هەڵسوڕاوی گۆڕان) ئێستاش کەوتنەتە سوکایەتی بەو کەسایەتیانەی بە ناو موسڵمانن خاڵی لاواز دەدەنە،دەست ئەم میدیانەوە،لەجیاتی ئەوە هەواڵی(tv)ی خۆیانی پێ گەرم دەکەن،بۆیە هەر جاری سوکایەتی دەکەن،بە ڕەمزێکی ئیسلامی کۆمەڵگا،تەنها لەبەرئەوەی فۆکس لە سەر کێشە گەورەکەی حکومەت لابەن، گەندەڵی(سیاسی،ئابوری، کۆمەڵایەتی،ئەخلاقی) دەسەڵاتی کورد،میدیا، سەربەخۆکانی وەك،(ڕووداو،ئێن ئارتی،کوردستان۲٤) بەشدارن،بە
ناوی سەربەخۆ خەریکی چەواشەکردنی هاوڵاتی، ناکۆکی نانەوەن لەناو تاکی کورد،بۆیە ئێستا لە باشور تێك شکاو ترین تاك، هاوڵاتی کوردە،تەواو سەر لەم گەمە هەرێمی و ناوخۆیە دەرناکەن، دەسەڵاتی کوردی،میدیای ئەهلی بینراو،کار بە میتۆدی موئامەرە دەکەن،تەواو پێچەوانەی دەوڵەتی دامەزارەوەیە،چونکە لە دەوڵەتی مەدەنی کارەکانی ڕۆژانە هەموو بە یاسا رێك خراوە،لە دۆخی ئێستادا کوردستان،لە ساییەی دەسەلاتەوە سامانی سەر زەوی،ژێر زەوی تەڵان،هەراجکرا،
میدیای کوردی ئێستا کار لەسەر شێواندنی کەلتور، ئەخلاقی کۆمەڵگا دەکات،لەو لاشەوە هاوڵاتی کوردی تادێت برسی تر دەکرێت،
بەڵام لە جیاتی ئەوەی ئەو میدیا،مووشە خۆرە پارە دزکە،خەریکی پیشەی راستەقینەی خۆیان بن، چاو لەسەر ئەو فۆکسە گەندەڵیە لادەدەن،بە ناوەی،بەرنامە کەسێکی نەزان دێنن،بازاڕی خۆیان گەرم دەکەن،شکور لە سایەی ئەم دەسەڵات، حزبانەوە،کوردستان پڕە لەم جۆرە بوودەڵانە،بووەتە زبڵدانی مێژوو پڕە،لە سوپەرمانەکانی شێوەی علادین،لەڕووی سیاسیەوە هاوشێوەکانی وەك (قەزافی،موبارەك،علی عبدللە،
هیتلەر،مۆسۆلۆنی،ستالین،)لە ئێستایە حەرەم سەرەکانی کەردۆغانی تورکە کەمالیەکان،ئاخوندە بێ مۆڕاڵەکانی شیعە لە ئێران،ڕژێمە دیکتاتۆرەکەی بەشار،لە سوریا،گروپە تیرۆرستیەکانی هاوشێوەکانی داعش،بەهاوکاری شێخەکانی خەلیج بەتایبەت بنەماڵەی السعود،لەعێراق حشدی شعبی،لە باشور بنەماڵەی المسعودی،دەستیان داوەتە هاولاتی کوشتنو گرتن
لەو لاوە میدیای ئەهلی کە تۆرێکە لەدەزگای سیخوری،پاراستن،زانیاری،هەرێمی، کار لە سەر پاراستنی،دەسەڵاتی کوردی دەکەن،لە جیاتی پیشەی ڕاستەقینەی خۆیان،دێن بە ناوی بەرنامەوە قسە لەسەر کەموکوڕیەکانی کۆمەلگای کورد دەکەن،
بەڵام چاو لەسەر ئەو گەندەڵی حکومەتی کوردی،
هۆکاری سەرەکی بووە لەو کەموکوڕیەی لە بواری پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانە،دوورست بووە،بۆ نموونە،حاجی کاروان دێن بەناوی رۆشنبیری سێکسی،لە سوشیال میدیا،بەیاسا داخرێت،بانگەشە بۆ قەداغەکردنی دەکەن،وەك چۆن لە(تورکیا،صین)هەیە
لەم رێگاوە کەسایەتیە ئیسلامیەکان دەکەنە ئامانج،سوکایەتی،بە کۆمەڵگای ئیسلامی دەکەن،
بە سرنج دەرزی لە موسلمان دەدەن،حاجی کاروان دێت،قسە لەسەر خراپی سوشیال میدیا دەکات،لە کاتێكدا،دەزانێت تەکنەلۆجیا باشەو،خراپەی خۆی هەیە نموونە،جەنگی دووەمی جیهان بووە هۆی قوربانی ملێونێك مرۆڤ،بەڵام باسی سودەکەی ناکات،سۆشیال میدیا خزمەتی مرۆڤایتی دەکات،
لەم رێگاوە سوکایەتی بە گۆمەلگای ئیسلامی، موسڵمان دەکاتە ئامانج،لەجیاتی ئەوە قسە لەسەر ماڵوێرانی سامانی وڵاتەکەی بکات، پیشەی،پەرلەمانتارە،ئەم کارە هیچمان پێ ناڵێت،
تنها ئەوە نەبێت حاجی کاروان وەك هەموو ئەو مەلانەی پشتگیری لە دەسەڵات دەکەن،کەوتە پاقلەکەی دەسەڵات داهاتی میلەت هین،،،،دەکەن،لەولاوە میدیای سیخوری کوردی کار سەر گەندەڵی حکومەت ناکات تەنها لەو کاتە نەبێت، لەبەرژەوەندی خۆی نەبێت باشترین نموونە ئێن ئارتی،لەبەر ئەوە وەك نوسەری ناودار بورهان یاسین،
دەڵێت سەدەی ڕابردوو،لە کوردستان باشور بەتایبەت خێڵ دەستی بەسەر ناسێونالیستە گرتبوو،لە ئێستادا خێڵ بۆمانەوەی خۆی پرسی سەر بەخۆهی بەکاردێنێ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست