کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌یرانی تێنه‌گه‌یشتن...!

Sunday, 03/07/2016, 20:53


به‌داخه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌وهه‌موو قه‌یرانانه‌ی به‌رۆكی ئه‌و هه‌رێمه‌ی‌ گرتۆته‌وه‌ قه‌یرانی تێنه‌گه‌یشتنیشی هاته‌سه‌ر، تا ئێستا ته‌نها به‌شێك له‌ حزبی و كۆیله‌و كه‌م فامه‌كان بوون كه‌ له‌و قه‌یرانه‌دابوون ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێستا كه‌سانێكی تریشی گرتۆته‌وه‌ كه‌ له‌ئاستی به‌رزدان سیاسی و خاوه‌‌ن پێگه‌و بڕوانامه‌ی به‌رزن،
كه‌ده‌بینین چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ڕێگه‌ی په‌یج و ئه‌كاونته‌كان په‌یامی پاڕانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی كه‌سێك ده‌كه‌ن كه‌ خۆی خوڵقێنه‌ری سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كانه‌ ، به‌قه‌یرانی تێنه‌گه‌یشتنیشه‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ تێناگا گوێ ناگرێ نابینێ چۆن داوای لێده‌كه‌ن كه‌ به‌قسه‌تان بكات ، چاوه‌ڕوانی چی له‌كه‌سێك ده‌كه‌ن كه‌ هه‌موو گه‌ل و هاوڵاتیانی خستۆته‌ ژێر چوارتای كورسیه‌كه‌ی خۆی ، چۆن داوا له‌كه‌سێك ده‌كه‌ن كه‌ پێشێلی یاسای كردووه‌ و حساب بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكات ، چۆ داوا له‌كه‌سێك ده‌كه‌ن كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمانی كردۆته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی ،
له‌جیاتی ئه‌و پاڕانه‌وه‌ بێ سودانه‌تان ده‌نگه‌كانتان یه‌كبخه‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ دژی بووه‌ستنه‌وه‌ سه‌روه‌ری یاسا بگێڕنه‌وه‌ ،
بۆیه‌ ده‌ڵێم پاڕانه‌وه‌كانتان بێ سوده‌ تكایه‌ تێ بگه‌ن ئه‌و پیاوه‌ تێناگا....!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە