کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کەسێك شێرپەنجەی مێشکی هەبێت ئەو کارە موخابەراتیە دەکات؟

Sunday, 03/07/2016, 20:17


رۆژ بە رۆژ هەواڵ و روداوی سەیرو سەمەرە دەبیستین، باس و بەسەرهاتی ئاوها هەرگیز لە فەرهەنگی بەعسیەکاندا جێی نەبووبێتەوە، لە کۆتایشدا دەردەکەوێت ئەو مەسینە هەڵگرانەی دەسەڵاتی دزو مافیاو خائین چەند سوك و بێ کەسایەتی و بێ نرخن. چۆن خۆیان دەفرۆشن بۆ دەسخۆشییەك و دەسکەوتی ماددی ، جۆن  گوزەرانی خەڵکی رەشوڕووت و دۆزی رەوای میللەتەکەیان هەرزانفرۆش دەکەن بۆ دەزگا سەرکوتکەرەکانی دوو بنەماڵەی جەردەی کوردستان کە لە ٢٥ ساڵی رابردوودا لە ماڵوێرانی و کاولکاریی و شەرو کوشتن و بڕین و ئیهانەکردن و بێهیواکردنی تاکی مرۆڤی کورد هیچ دەسکەوتێکیان بۆ کورد نەبووە تا لە کتێبە مێژوویەکاندا بۆیان بنووسینەوە، کاتێکیش تەخت و تاراجیان تێکدەشکێت ئەوسا پەردەی تەواو لەسەر کارە نامرۆڤانەو دژە کوردەکانیان دەردەکەوێت، جا سەیر لەوەدایە گەر ئەمانە پێشەواو دەمراستی گەلێکی چەوساوەی وەك کورد بن! دەبێت چی رەچاو بکرێت لەم گورگانەی بوونەتە شوان  و چی بەسەر مەڕەکان بێنن؟!
توشی شۆك بووم کە نووسینێکی ستیڤان شەمزینیم خوێندەوە تیایدا چۆن بە ئاشکرا داندەنێت بە کارێکی موخابەراتی و تێکدەرانە دژی سایتی حەقبێژی کوردستان پۆست و هێزی گەل پەکەکە، بە درۆ هەڵبەستن، سەرەتا ئەوانە زۆر سوك و بێ نرخن بۆیە لایان شەرم نییە کە سەدان درۆی ئاوها بهۆننەوەو بەسەدان درۆی ئاوهاش چەندان گەنجی خێرلەخۆ نەدیوی کوردی هەژاریان پێ لەناو بردوون!
پاشان لای هەمووان روونە کە دەزگا موخابەراتیەکانی بنەماڵە ستەمکارە کاربەدەستەکانی کوردستان چۆن هەر لە سەرەتای دروستبوونی سایتی کوردستان پۆستەوە دژی دەجەنگێن بە چەندەها شێوە، تا دەنگی کپ بکەنەوە، تەنانەت تا ئێستاش ئەم سایتە ئازاو وردبینە چەندان شەهیدی پێشکەش بە شۆڕش و راپەڕینی ئازادی راستەقینەی میللەتی کورد کردووە، تازە کاری ئەم سایتە بووەتە مەسەلەی ژیان و مردن و مەحاڵە دەست لێهەڵگرتنی، کەواتە ئەم کارەی ستیڤان داهێنانێكی زۆر ناشرین بوو بۆ دڵخۆشکردنی دەزگا سیخوڕیەکەی و لێدانی ئەم سایتە راستبێژە، هەقە بپرسین گەر تا سەر ئێسقان ئەم سایتە جەرگی کون نەکردبن و درۆکانی هەڵنەماڵیبن و دزی و ستەمەکانی ئێوەی ئاشکرا نەکردبێت بۆچی وا دژی دەوەستن؟؟ گەر ئێوە حسابتان ساغڵەمە بۆچی لە سایتێکی ئاوها دەترسن؟ چونکە هەقیقەتە تاڵەکان بۆ خەڵک دەخاتە ڕوو؟؟ خۆ ئێوە دەیان و سەدان دەزگای میدیاییتان هەیە، مانگانە ملیۆنەها دۆلاریان لە پارروی خەڵک بۆ سەرف دەکەن ، بۆچی بە راگەیاندن و لە میدیاکانتان وەلامی نادەنەوە؟
سەبارەت مەسەلەی ئەو کەسایەتیە سوکەش کە دەیەوێت بەری خۆر بە بێژن بگرێت و ئەو راستیە حاشا هەڵنەگرە لە خەڵك بشارێتەوە کە پێاوی بنەماڵە نەبووە، ئەوە با دڵنیا بێت هەر خۆی هەڵدەخەڵەنێت و کەس بەم درۆیە بڕوا ناکات، باشتر وابوو ترسنۆکانە کاری نەکردایە، بە ئاشکرا خۆی بیگوتایە من پیاوی پاراستنم و گیانم بەخت دەکەم بۆ مانەوەی بنەماڵەی بەرازانی، نەك یاریەکی دۆراو بکات  وەك هەموو نەفرەتەکانی تری ناو ژیانی، دڵنیاش بە چارەنووسی ئەو دەسەڵاتە ستەمکارەی لە پێناویدا کار دەکەیت لە چارەنووسی موحەمەر قەزافی و سەدام باشتر نابێت، ئەوساش میللەت بڕیارێکی دادپەروەرانە بەسەر تۆو هەموو ئەمسالەکانی تۆدا دەدات.
کوردستانپۆست: ئاگاداری ئەم بەڕێزە دەکەین، کە وەڵامی کوردستانپۆست بەڕێوەیە بۆ ئەو کەسە و بۆ دەزگای پاراستن و کەناڵی رووداو، چاوەڕوانبن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە