شۆڕش، یان بەیاننامە دەرکردن وئیدانەکردن.؟
Friday, 01/07/2016, 22:01
زۆرگەمژەییە چاوەڕوانی فریادڕەس بکەیت ،لەکاتێکدا تەنها خودی خۆت فریادڕەسی خۆتی و هیچ هێزێک ناتوانێت ڕزگارتبکات ،ئەگەر خۆت خاوەنی خۆت و ئیرادەی خۆت نەبیت بۆڕزگاربوون .
هەرکەس وهێزو لایەنێک دەیەوێت گۆرانکاری لەکوردستان بکات ،دەبێت ئەوڕاستیە بزانیت سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی، لەبچوکیانەوە بۆگەورەیان تابینەقاقایان گەیشتوە لەگەندەڵی دزی داوێن پیسی و تاوان بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان .گەورەمافیاکان زۆریان لەقوتی خەڵکی کوردستان دزیوەو بەشی بچوکەکانیان داوە ،تابێدەنگیان بکەن .بەجۆرێکی تر شەریکیان کردوون و هەریەکەیان بەپێ زۆری و کەمیان ،ئەوە میدیاو رۆژنامە نووس ونووسەریشی گرتوەتەوە .سیستمەکە داڕزاوە و هیچی بەبەرەوە نەماوە .ئەوەی دەتوانێت خەڵکی کوردستان ڕزگار بکات ،نەدیوەخانەکەی کوردستان و نەسازان و نەئەو گاڵتەجاریانە .ئەمڕۆ چوار لایەن پێنج لایەن و زیاتریش باسی جۆرێک لەسیستم دەکەن و لایەنێکی تر بەپشتیوانی هەندیک حیزبی تر دژی دەوەستن هەموو ئەوانە یاری کردنە بەچارەنووسی خەڵکی کوردستان و گەوجاندنیان و مانەوەی بۆخڵەواتەکانیان و کارەهۆڤیەکانی سەرانی مافیای کوردە .دەبێت خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە لەمس بکەن ڕێگا چارە شۆڕشە ...شۆڕش بۆ و کۆتایی هێنانە بەگاڵتەجاریەکانی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی و پاشکۆکانی .ئەم مافیایانە هەمیشە سازاون و هیچ کێشەیان نیە .ئەوان کێشەیان چۆنیەتی بێدەگ کردن و گەوجاندی خەڵکی کوردستانە تابێدەنگ بن و رازی بن و دزی وگەندەڵی و دوێن پیسیەکانیان و ئەوانیش بۆڕاگرتی ئەو دۆخە هەندێک جار کێشەی لاوەکی لەگەڵ یەک دروست بکەن،وەک سیناریۆیی دەستگیرکردنی نەوشیروان و فڕاندنی ئەندامانی مەڵبەندی کۆمەڵ و داواتۆمارکردن ،لەسەر مەسعودو مەسرور،لەلایەن سەرۆکی دیوەخانەکەی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن .تاخەلکی کوردستان وابزانیت لایەنێکیان داوای مافەکانیان دەکات و لایەنێکی تر دژی دابین کردنی داخوازیەکانە.لەکاتێک دا هەموو ئەوهەنگاو سیناریۆیانە بۆ گەوجاندنی خەڵکی کوردستان و شەرعیەت دانە بەمانەوەی ئەودۆخەو گێژکردن و دەست بەسەرکردنی خەڵکی کوردستانە ،لەقەفەزی حیزبەکانیان و بەردەوام بوونی سیناریۆکانیان.
خەڵکی کوردستان بەکۆتایی هێنان بەو مافیایانە بۆی دەردەکەوێت هەموویان یەک ڕەنگ و یەک دەنگن بۆ گەوجاندن و سەرکوتی مافەکانیان.
دوایی ئەوهەمووساڵە ببین ،چۆن دەزگاسەرکوتکەرەکانی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی .لەهەردوو زۆنی زەردوسەوز ،چۆن بەچاوی تاوانباربوونەوە ،لەخەڵکی کوردستان دەڕوانن و ،هەمیشە بۆیان لەبۆسەدان بۆ هەرکەسێک ،کەڕەخنەیەک لەو دەسەڵاتەمافیاگەریەبگرێت ،یان تیرۆری دەکەن .یاخود سیناریۆیەکی گاڵتەجاڕیانەی بۆڕێک دەخەن ،تابەناوی یاساو دادگاوە ئینسانیەت و کەرامەتی بشكێنن و بێ دەنگی بکەن .
مایەی گاڵتەجاڕی نی یە ،دەزگایەکی سەرکوتگەرو هۆڤی بەئارەزووی خۆی خەڵک بگرێ و بکوژێت ،تۆبێت بەیاننامەک دەربکەیت وئیدانەی بکەیت و بڵێت بایاسا سەروەربێت .دەبێت بڵێین کام یاسا؟
یاسا ٢٥ساڵەخەریکی ئەتکردنی خەڵکی کوردستانە،لەپێناو بەرگری کردن لەسەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی ،کام جار یاسا لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بڕیارێکی داوەو توانیویەتی یەک سەرکردەی مافیای بەسزای تاوانەکانی کوشتن دزینی قوتی خەڵکی کوردستان داوێن پیسی داگیرکردنی ژینی بەمێرد،تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان و داخستنی رۆژنامە ڕەخنەگرەکان ،سزادان ،لەسەر لایکێکی فەیسبوک .ئیتر دەبێت ئیدانەو بەیاننامەدەرکردن چی مانایەکی هەیە ،جگە لەخزمەتکردن و بەردەوامی دان بەتاوانەکانی سەرانی مافیای هەردووبنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی و هاوکارو شەریکەکانیان .
دەبێت خەڵکی کوردستان لەوڕاستیەتێبگات ،کەئەم مافیایانە هەرگیز دەست بەرداری مافیاگەری خۆیان نابن،نەبەئیدانەکردنی تاوانەکانیان و ،نەبەبەیاننامەدەرکردن دەتوانرێت ستۆپ بومافیاگەریەبگرێت.ئەوەی دەتوانێت کۆتایی بەمافیاگەری بهێنێت شۆڕشە ،شۆڕش بەمانای بەجێهێشتنی کوی عەقڵیەت و وابەستە بەیەو حیزب و دەسەڵاتە مافیاگەریەی بەسەرچەندین ڕەنگ و حیزب دا دابەش بوون و کاریان بازرگانی کردنەبەسەر ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان .
ئەودەسەڵاتە مافیاگەریە ،هاوشێوەی هەموو دیکتاتۆرو هۆڤیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،دەبێت بڕوخێنرێت ،هیچ چاکسازی و بەیاننامەو ئیدانەیەک ،بەربەدڕندەییان ناگرێت ،ئەوان بەخوێن هاتون و دەبێت بەخوێن کۆتاییان بێت .ئەوە سروشتی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانە ،دەبێت بەزەبری هێزکۆتایی بەدەسەڵاتیان بێت .ئەوەش کاری خەڵکی کوردستانە ،لەجیاتی بەیاننامەدەرکردن خەریکی هەڵگیرسانی شۆڕش بن ،بۆکۆتایی هێنان بەنەهامەتیەکانیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست