په‌یامێک له خوداوه
Friday, 01/07/2016, 4:06
ئه‌مه چ کاره‌ساتێکه له‌سه‌ر زه‌وی که ئێوه‌ی مرۆڤ به‌سه‌رخۆتاندا هێناوه ،که‌وتوونه‌ته تێکدان و وێرانکردنی ژینگه و ئاو وهه‌وا و چه‌نده‌ها نه‌خۆشی و وێرانکردن و کاره‌ساتان دروست کردووه و ملیونەهاتان ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست چه‌نده‌ها نه‌خۆشی ونائومێدی و ژیانێکی پڕ له‌چه‌رمه‌سه‌ری و ئازاراتان بۆ خۆتان و چه‌نده‌ها نه‌وه‌ی دوای خۆتان هێناوه‌ته کایه‌وه.
ئێوه ته‌نها ئه‌ستێره‌یه‌کی زۆر بچووکی ئه‌م گه‌ردوونه مه‌زن و گه‌وره‌یه‌ن که من زۆر خۆمم پێوه خه‌ریک نه‌کردوون و ناکه‌م....
من ئاگاداری هه‌موو ئه‌و گاڵته‌جاری و تراژیدیایه‌تانم که چه‌نده‌ها که‌س هاتوون به‌ناوی منه‌وه په‌یام و فه‌رمان ده‌رده‌که‌ن وخه‌ریکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وین و له پێناوی خواسته شه‌یتانیه‌کانی خۆیاندا چه‌نده‌ها درۆیان به‌ناوی منه‌وه کردووه به‌وه‌ی گوایه نێرداووی منن و خۆیان کردوونه‌ته په‌یامبه‌ر یان پێغه‌مبه‌ر.
حه‌زده‌که‌م پێتان بڵێم من هیچ که‌سێکم نه‌ناردووه بۆتان وفه‌رمانیشم به هیچ که‌سێک نه‌کردووه، تابێت به‌ناوی منه‌وه په‌یام و لێدوان بدات وداواتان لێ بکات دوای بکه‌ون و فه‌رمایشت و داواکاریه‌کانی من جێ به‌جێ بکه‌ن و هه‌ڵتانخه‌ڵه‌تێنن .
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ناوی منه‌وه هاتوونه‌ته لاتان وفه‌رمان و په‌یامی من به ئێوه ده‌گه‌یه‌ننن بریتین له که‌سانی درۆزن و نه‌خۆش و به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رست و مرۆڤکووژ.
خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک به‌ناوی منه‌وه باسی خۆشه‌ویستی و لێبوورده‌یی و یارمه‌تیدان و دڵسۆزیی و پاکی کردبێت بۆتان ، ئه‌وا ئه‌و که‌سه له‌لای من شایانی ڕێز وخۆشه‌ویستیه و من ڕێزی لێ ده‌نێم و کاره‌کانی به‌نرخ ده‌زانم بۆ مرۆڤایه‌تی .
ئه‌وکه‌سانه‌ی که به‌ناوی منیشه‌وه درۆتان بۆده‌که‌ن و ته‌نها ڕق و کینه و کووشتن و سزا و ترسی منتان پێ ڕاده‌گه‌ینن ، دوایان مه‌که‌ون و به قسه‌یان مه‌که‌ن، چونکه من هیچ په‌یوه‌ندیم پێانه‌وه نییه ونێراوی من نین ، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانی شێت و نه‌خۆشن .
من به‌هه‌شت و دۆزه‌خم نییه بۆ هیچ که‌سێک و فه‌رمانیشم به هیچ که‌سێک نه‌داوه تا به ئێوه بڵێت ملکه‌چی من بن و بم په‌رستن ولێم بترسن و عیباده‌ت و نوێژ‌و ڕۆژووم بۆ بگرن و له پاداشتی ئه‌و ملکه‌چی و عیباده‌تکردنه مژده‌ی پاداشتی به‌هه‌شت و حۆریه‌کانی به‌هه‌شتان پێ بده‌م.
من نه به‌هه‌شتم هه‌یه و نه دۆزه‌خ و نه حۆری، به‌ڵکو من خه‌ریکی کاری گه‌ردوونم و هه‌ر چرکه و ساتێک ئه‌ستێره و کۆمه‌ڵه ئه‌ستێره و گه‌ردوونی تر دروست ده‌که‌م و حه‌زم له ڕێکخستنی کاری گه‌ردوون و ئه‌ستێره‌کانه، چونکه توانام هه‌یه بۆ دروستکردنیان ...ئیتر من چ هه‌قم به‌سه‌ر ئێوه‌وه هه‌یه که چۆن ژیانی خۆتان ڕێکده‌خه‌ن و ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن ....ئه‌وه کاری من نیه .
له نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ناوی منه‌وه چه‌نده‌ها درۆ و ئه‌فسانه و چیرۆکی بێ مانا به ئێوه‌یان ڕاگه‌یاندووه و لای ئێوە خۆیان کردۆته پەیامنێر، گوایه نێردراوی منن و من ناردوومن بۆتان، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌منه‌وه نییه.
زۆربەی ئەوانەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتییان کردووە هه‌ر له‌منداڵیه‌وه نه‌خۆشی مێشکیان هه‌بووه وتووشی نه‌خۆشی جیابوونه‌وه‌ی که‌سی و هیڵۆسوونه‌یشن بوون و خه‌یاڵ و ئاوات و حه‌زه دڕندانه‌کانی و ئاره‌زووه ترسناک و شه‌هوانیه‌کانی له‌لای بۆته ڕاستی و خۆی کردۆته نێردراوی من و گووایه من ڕۆژانه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م...
ئەوانە هه‌میشه حه‌زیان له زۆرداریی و داگیرکردن و چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵک و جه‌نگ بووه و سوودیان له‌و بارودۆخه‌ی چوارده‌وری خۆیان وه‌رگرتووه بۆ ڕاکێشانی خه‌ڵک به‌لای خۆیاندا و خۆیان به‌هێزکردووه و که‌وتۆته کووشتن و بڕینی خه‌ڵکی .
هه‌رچه‌نده چه‌نده‌ها که‌سانی تریش هاتوون و ئه‌وانیش به‌ناوی منه‌وه په‌یام و قسه‌یان بۆ کردووە و گوایه نێراوی منن وه‌ک که‌سانی وه‌ک مو‌سا و عیسا و که‌سانی تری وه‌ک بوودا و زه‌رده‌شت ... ، به‌ڵام ئه‌مانه لانی که‌م به‌ناوی منه‌وه باسی خۆشه‌ویستی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری و ڕێزگرتن له‌یه‌کتری و دڵسۆزیان کردووه ، بۆیه لای من ئه‌و که‌سانه شایانی ڕێزلێنان و کاره‌کانیان به نرخ داده‌نێم بۆ مرۆڤایه‌تی..
داوای من ئه‌وه‌یه بۆتان که بڕوا به‌و ئه‌فسانه و چیرۆکانە مه‌که‌ون و من پێویستم بەوە نییە کەس بمپەرستێت و نە داواشم کردووە عیباده‌ت بکەن، داوای هیچ شتێکم لێ نەکردوون و هیچ جۆره پاداشت و سزایه‌کیشم نییه بۆتان .
من کاتێک دڵخۆش ده‌بم که ببینم ئێوه یه‌کتریتان خۆش بوێت و دادپه‌روه‌ربن له‌گه‌ڵ یه‌کتری و ژینگه‌ی دەوروبەرتان بپارێزن و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کان نەکوژن وگرنگیان پێدبده‌ن، هەروەها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ماع و چاوچنۆکی و هه‌وڵ نەده‌ن ژینگه‌یه‌کی ناته‌ندروست بۆ خۆتان و نه‌وه‌کانی داهاتووتان دابین بکه‌ن، ژینگە بپاریزن تا بتوانن به‌خۆشی و کامه‌رانی تێدا بژین.
هه‌میشه یه‌کترتان خۆش بووێت و دادپه‌روه‌ربن و ڕق و کینه له دڵتان ده‌رکه‌ن وپه‌یامی من ته‌نها بریتیه له خۆشه‌ویستی و دادپه‌روه‌ریی ، ئه‌مه‌ش تاکه په‌یامی منه بۆتان و هیچی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست