ڕێک ئەمە قوتابی دەزگای پاراستنە
Thursday, 30/06/2016, 20:17
ئەم نووسینەی خوارەوە لەگەڵ ناونیشانەکەی سەرەوە هی ستیڤان شەمزینییە، کە لە پەیجەکەی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، هێرشی کردۆتە سەر کوردستانپۆست و دەڵێت تۆڵەی خۆم لێکردوونەتەوە چونکە بە بێ بەڵگە منیان بە پاراستن و پارتی لە قەڵەم داوە، سەرنجی ئەو وێنانە بدەن، تا راستی قسەکانتان بۆ دەربکەوێت، هەروەها دەڵێت منیش لە تۆڵەی ئەوەدا بە ناوی خوازراوەوەو هەواڵی درۆم بۆ ناردوون، بۆیە ئێمەش لێرەدا ئەم نووسینە دەخەینە نێو ئەرشیفەکەی و بۆی دەپارێزین (کوردستانپۆست).
کلیکی ئەو نووسینە کۆنە بکەن چۆن لە ئۆفیسەکەی پاراستن دانیشتووە
http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=51716
سیناریۆکەم قەرەبووی کردنەوەی ئازاری رۆحیم بوو
من کەسیکی نووسەر و شاعیرم و خاوەنی چەند کتیبم بەلام بەهۆی جیاوازی بیروڕام بەراپۆرتنوس و سیخوڕی تاوانبار کرام کە ئەوە بە هەموو شیوەیەک دوور بوو لە کەسیتی من یەکەمجار سایتی کوردستان پۆست هەوالەکەی بلاوکردەوە؍ من بەم هەوالە تووشی تاسان و شۆک و بارودۆخیکی دەروونی خراپم بووە بەلام جاری دووەم کە لەسەریان نوسیم و دووبارە منیان بە سیخوڕ لەقەلەم دا هەمان شەو تووشی سەر ئیشەیەکی توند بووم و پاشتر ئیوارەیەکی شوباتی ۲۰۱۲ تووشی سرع بووم و لەئەنجامدا دەرکەوت من وەرەمیکی سەرەتانی لە مێشکما دروست بووە بەلام بێ بەلگە کوردستان پۆست بەردەوام بوو لەناو زڕاندنم و لەگەل کردنەوەی پۆست کوردستان منیان بە سەرپەرشتیاری ئەو سایتە لەقەلەمدا و ئەو سایتەشیان بەستەوە بە دەزکای پاراستن بەلام ئیستاش تەحەدا ئەکەم کە من دوور و نزیک پەیوەندیم بەو سایتەوە هەبیت؍ سالی ۲۰۱٤ بۆ نەشتەرگەری میشکم هاتمە دەرەوە و لەوساوە من هیچ چالاکیەکی سیاسی و نوسینیکی سیاسیم نەبوە بەلام کوردستان پۆست هەر بەردەوام بوو لەناو زڕاندنم تەنانەت بۆ خەڵکیش بووبمە نیشانەی پرسیار و گومان من هەر دانم بە خۆما گرت و نەمویست هیچ بلیم بەلام لەناخەوە خۆمم ئەخواردەوە و باری دەروونیم ببوو بەکەلاوە بەهەرحاڵ ناوزراندنم لە هەردوو باری جەستەیی و رۆحیەوە بووە کیشە و نەخۆشی بەردەوامم بە جوریک کە ئازارە ڕۆحیەکەم ئازاری سەرەتانی میشک و دەرزی کیمیایی کردبوو بە زەلاتە منیش بڕیارمدا دوو کار بکەم کە هەم کوردستان پۆست بخەمە داوەوە و هەم بە خەلک بلیم چەواشەکردن ئاسانە
یەکەم: هەستام بە دروستکردنی ئەکاونتیک بەناوی ڤینیا و لە پرۆفایلەکەی دا ئاماژەم بەوەدا کە خوشکمە دواتر سیناریۆیەکەم وا دروستکرد بڕواتە قەندیل و شەهید بیت ئەمەش کوردستان تێی کەوت و بابەتیکیان بلاوکردەوە کە پاراستن ئەیەوی ڤینیا بەکاربهینیت بۆ ئەوەی خەرقی پەکەکە بکا لە کاتیکا ڤینیا کەسایەتیەکی وەهمی بوو منیش هیچ هەولیک نەمداوە لەپەکەکە نزیک ببمەوە و پاشانیش لەگەل کەس قسەم نەکردوە تا پەکەکە بۆ سیمیناریک بانگهیشتی سویددم بکا لە کاتیکدا من تەنیا ئیقامەی ئەلمانیام هەیە و بۆم نیە سەفەربکەم بۆ هیچ دەولەتیکی تر.
دووەم: فەیسبوکیکی ترم دروستکرد بەناوی سۆنیا وەک خوشکی من و ڤینیا لە نووسینیکی تریشدا کوردستان پۆست تیکەوتن و وتیان ڤینیا لەسەر بلاوکردنەوەی وینەیەکی سۆنیا بردویانەتەوە هەولیر و بە هاوکاری پاراستن کوژراوە لەلایەن براکەیەوە کە ئەمەش تیکەوتنیکی تری کوردستان پۆست بوو لەو سیناریۆیەی من دامڕشتیبوو بۆ ئەوەی پلەی سفری میسداقەتیان بهینمە خوارەوە و بلیم وەهمیش ئەبەستنەوە بە پاراستنەوە وەک لە هیچ و خۆڕا کردبوویانم بە عەقیدی پاراستن
سێ : ئەکاونتیکی ترم کردەوە بەناوی سەناریا و رامگەیاند کە کاندیدە بۆ پەرلەمانی ئەلمانیا هەر زوو ئەو پەیجانەی هەواڵەکانی کوردستان پۆست گەرم ئەکەنەمە و رایانگەیاند کە سەناریا پارتیە و بۆ کۆکردنەوەی دەنگی لایەنگرانی پەکەکە ئەیەوێ سود لە ڤینیای خوشکی وەربگرێ کە شەهید نیە پاش چەند رۆژیک هەوالی مەرگی سەناریام راگەیاند سەناریا لەبەرئەوە کوژراوە کە ویستوویەتی مەرگی ڤینیا ئاشکرا بکا لە کاتیکدا هەردوو مەرگەکە وەهمیک بوون
چوار: ئەکاونتیکی ترم هەبوو پیشتر بەناوی ستیڤان ستیفان نەهری و لەم دواییانە ناوەکەیم گۆڕی بۆ دەریای خەم و چەندان هاوریم ئەیانزانی ئەوە منم لەویش بەردەوام نوسینی جەختکردنەوە و شەڕەکومینتم دادەنا
پینجِ: جگە لەو چوار ئەکاونتە هەر هاورییەکی تر شتی نوسیوە من ئاگام لێی نەبووە و کەوتوونەتە ژیرباری عاتیفە و سۆزەوە و لەدلسۆزی خۆیان و هەستی مرۆفانەی خۆیان بوە چونکە ئەوان هیچ کات ئاگادای سیناریۆکە نەبوون و زۆریان لە دواس پەخشی ئەم نووسینه سیناریوکەیان بۆ ئاشکرا ئەبیت.
شەش: داوای لیبوردن لەو هاورییانە ئەکەم توشی خەمباری و خەفەت بوون و ماندووبوون لەگەل ئەم چیرۆکە و داوای لیبوردنی تایبەتیشم هەیە بۆ کەژاڵ نوری و کەژال عەلی کە لیکۆلینەوەی وردیان ئەکرد لەسەر دۆسیەکە و چەندجار کۆمینتی ناشاستە بۆم نوسیون تاکو رایانگرم چونکە ئەمویست بۆ جاریکی تر کوردستان تێ بکەوی هەروەها هاورییانی گروپی خاتوزین بەتایبەت ئاریان خان کە زۆر هەستی جولابوو
ئەم سیناریۆیە بۆچی؟
یەکەم: ویستم کوردستان پۆست تیکبشکینم کە بۆتە مەیدانی ناوزڕاندن و تۆمەت بەخشینەوە کە من ۵ سالە خەمیان لێ ئەخۆم و دووچاری نەخوشی و شپرزەییان کردم چونکە ئاسان نەبوو من بەرگەی تۆمەتی سیخوڕی بگرم بەرگەی هەموو نەفرەتیک ئەگرم تەنیا سیخوڕی نەبیت.
دووەم: ویستم بلیم خەلکینە ئیوە چەواشەکراون و مەرج نیە ئەوەی لە کوردستان پۆست ئەنوسری راست بیت فەرموون سیناریۆ وەهمییەکەی من بووە هەوینی دوو بابەت لەو سایتەدا کە زۆر بە دلنیاییەوە باسی ئەوە ئەکەن سەرچاوەکەیان کەسیکی پەکەکەیە و لەویتریشا سەرچاوەکە لەناو دەزگای پاراستنە
سێهەم: من زۆر تووشی ئازار ئەبووم هەمیشە هەر کەسم ئەناسی پاش ماوەیەک پیی ئەوتم پێیان وتووم کە تۆ سیخوڕی ئەکەی بۆ پارتی و پاراستن دەیان هاوری و دۆستم بەم جۆرە لەدەستدا ویستم بە خەلک بلیم چەواشەکردن ئاسانە بۆیە من ئەم سیناریۆیە تاکەکەسیەم دروستکرد تاکو عاتیفیانە بڕیار لەسەر هیچ کەس و بابەتیک نەدەن با لە مندا قوربانییەکان کەم ببنەوە چونکە من لەو ۵ سالەدا شەش جار هەولی خۆکوشتنم دا. ئەگەر قوربانیبم قوربانی ئەو چەواشەکارییە بووم کە ویستم دوای من کەسی تر نەگاتە ئەو دۆخە شپرزەییە دەرونیە ئەگەریش لە رووی دەروونییەوە نەخۆش بم خوا سەبەبکار بگرێ چونکە من بەر لە ۵ سال بەدەم ژیانەوە پیدەکەنیم
دووبارە و سەدبارە ببوورن
هیوادارم کارەکەم وانەیەک بیت بۆ هەموو لایەک
ریزی زۆرم
ستیڤان شهمزینانی
۲۹ـ٦ـ۲۰۱٦
بۆ وەڵامی کوردستانپۆست، کلیکی ئەم دوو لینکەی خوارەوە بکە:
|
بە فەرمانی کێ نووسەرێکی وەکو ستیڤان بابەتێکی ئاوا دەنووسێت، ئەگەر سۆز و هەستی تێدا نەبێت بۆ گەورەترین دوژمنی سەرسەختی کورد؟ |
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست