کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌وله‌تی كوردی له‌ نیوان واقیع و دروشم دا

Thursday, 30/06/2016, 17:39


به دریژای میژوو كورد ئه‌وه‌ی له‌ شۆرش و راپه‌رینه‌كاندا به‌ گیانبازی و به‌ قوربانیدان به‌ ده‌ستی هیناوه‌ ، دواجار له‌سه‌ر میزی گفتوگۆ دۆراندوویه‌تی ، لایه‌نه‌كان یان هیچ شتیكیان ناویت یانیش هه‌موو شتیكیان ده‌ویت ، ئیتر عه‌قلیه‌تی مامه‌له‌ی سیاسییان نییه‌ و هه‌رلایه‌نیك به‌بئ ئیستسنا‌و گوتاری سیاسی خۆی به‌ سووره‌تی قورئان ده‌زانیت و پیی وایه‌ مه‌عسومه‌و مومكین نییه‌ سازش بكه‌ن بۆ یه‌كتری له‌ پیناو دوزی ره‌وای كوردستاندا .
له‌ ئیستادا نه‌ پارتی و نه‌لایه‌نه‌كانیش هیچ ته‌رح و مه‌خره‌جیكی ترو نه‌خشه‌ریگایه‌كی تریان نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی چه‌قبه‌ستووی هه‌ریمی كوردستان ئیستا ئه‌وه‌ی له‌ نیوان چوار لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ی كوردستان و پارتی به‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ یان هه‌موو شتیك یان هیچ !!!
بۆیه‌ نه‌توانراوه‌ له‌سه‌ر پیشنیاریكی به‌دیل ریكبكه‌ون به‌ته‌واوی ده‌رگاكانی چاره‌سه‌ر داخراوه‌ ، هه‌موو لایه‌نه‌كان سازان و ریكه‌وتنیان ده‌ویت به‌مه‌رجی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌ركردایه‌تی خۆیان پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه‌ته‌ گرئ كویره‌ی كیشه‌كان سه‌رباری قه‌یرانی دارایی و كۆتایی و شه‌ری داعش و پرسی دوباره‌ دیزاینكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی ناوچه‌كه‌ و پرسی ناوچه‌ جیناكۆكه‌كان و كیشه‌ی هه‌ریمی و نیوده‌وله‌تی ، هه‌موو ئه‌مانه‌ كیشه‌ی جه‌وهه‌رین و پیویستی به‌ دیراسه‌ی وورد هه‌یه‌ .
سیاسه‌تی پارتی و گۆران وه‌كو سیرو پیازه‌كه‌ی لیهاتووه‌ ، پارتی پیداگیری ده‌كات له‌ نه‌گه‌رانه‌وه‌ی یوسف محمد سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش سووره‌ له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ، كوردستان كراوه‌ته‌ قوربانی ته‌نیا ئه‌و دوو بژارده‌یه‌ لیره‌وه‌ لایه‌نه‌كانی تری كوردستانی له‌وانه‌ كۆمه‌ل و یه‌كگرتوو یه‌كیتی بوونه‌ته‌ بینه‌رو ته‌ماشاكه‌ر میلله‌ت و كوردستانیان جئ هیشتووه‌ بۆ سیاسه‌تی سیرو پیازی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆران .
چه‌ند رۆژی رابروو له‌ كه‌ناله‌ كوردییه‌كان و به‌تایبه‌ت له‌ كه‌نالی ڕووداو كه‌ پیشه‌نگی میدیای كوردی یه‌ فه‌رموویان : یه‌كیتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا نین .
دوابه‌ دوای یه‌كیتی ئه‌وروپا ناوبه‌ناو ئه‌مریكاو نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UN به‌ راشكاوی و به‌ ئاشكرا رایانگه‌یاندووه‌ : كه‌ له‌گه‌ل ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا نین.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌ریمیش توركیا ده‌لێت : ده‌وله‌تی كوردی له‌ مۆزه‌مبیقیش دابمه‌زریت ریگه‌ی لئ ده‌گرین و ناهیلین دروست ببیت .
هه‌رچی وولاتی ئیرانیشه‌ ده‌لێت : هه‌رگیز ریگه‌ناده‌ین ئیسرائیلی دووه‌م دروست بیت ، كه‌ مه‌به‌ستیان ده‌وله‌تی كوردی یه‌ .
له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌مانه‌یشه‌وه‌ نیوماڵی كوردی په‌رته‌وازه‌و لیكترازاوه‌ ، بونیه‌ی تحدیدی كۆمه‌لگا فاشیل و موفلیسه‌ چ له‌ رووی كلتوری و فه‌رهه‌نگی و زمانه‌وانیه‌وه‌ چ له‌ رووی ئابوری و ئیداری و سیسته‌می سیاسیشه‌وه‌ ، لایه‌نه‌كان ناكۆك و دژ به‌یه‌كن ، به‌ كورتی و كوردی یه‌كبوون و یه‌كریزیمان نییه‌ ، له‌كاتیكدا مه‌شروعی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی پیویستی ژماره‌یه‌كی به‌ یه‌كبوون و یه‌كریزیی نیشتیمانی یه‌ .
زۆریك له‌ چاودیران ده‌لین : له‌وانه‌یه‌ عیراق له‌ رووی سیاسییه‌وه‌ دابه‌ش ببیت بۆ سئ هه‌ریم ، له‌وانه‌ ( هه‌ریمی كوردی و هه‌ریمی سوونه‌ و هه‌ریمی شیعی ) منیش ده‌لیم له‌وانه‌یه‌ عیراق له‌ رووی جیۆ سیاسی یه‌وه‌ دابه‌ش ببیت بۆ سئ هه‌ریم به‌لام به‌م شیوه‌یه‌ : هه‌ریمی زۆنی زه‌رد و هه‌ریمی زۆنی سه‌وزو نیلی و عیراقی شیعه‌و سوونه‌ .
به‌هه‌موو پیودانگیك له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وله‌تی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا و زلهیزه‌كان ، وه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌ریمیش توركیا و ئیران و روسیای زلهیز له‌گه‌ل یه‌كپارچه‌ی عیراقن و ئه‌وله‌ویاتی كاریان بۆ ئیستا یه‌كپارچه‌ی عیراق و شه‌ری داعش و قه‌یرانی ئابوری عیراقه‌ .
ئئ خۆ ده‌وله‌ت به‌ عه‌ساكه‌ی حه‌زره‌تی موسا دانامه‌زریت و زلهیزه‌كانی جیهانیش ده‌وله‌ته‌كه‌مان بۆ ناخه‌نه‌ سه‌ر سینییه‌كی زیر و پیشكه‌ش مانی بكه‌ن !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە