کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوە هیچکامتان دێمۆکڕات نین

Thursday, 30/06/2016, 16:38


دێمۆکڕاسی شێوەیەک لە بەڕێوە بردنە لە ئاست / هەڵەی / کەمتر، بۆ خەڵکێکی خاوەن / ماف / . دوو وشەی: (دێمۆس) و(کراتوس) بە واتای شارومەند یان،  یاسا یانژی هێز دێتە ئاژمار. بەو واتایە مرۆڤی باوەڕمەند بە دێمۆکڕاسی و رێکخراوەی باوەرمەند بە رێبازی دێمۆکڕاسی دەبێ خاوەنی تایبەتمەندییەک بن کە لە چوارچێوەیە ماف وئازادیدا یەک بگرنەوە. لە مێژووی ٧٠ ساڵی نەتەوەی بندەستی کورددا ٢ رێکخراوە چێ بون کە هەرکامایان لە سەر رێکاری دێمۆکڕاسی و ماف پەروەری رێگایان هەڵبژاردوە. ئایا حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان (ئێران) و پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی (عێڕاق) بە سەرۆکایەتی شەهید ،، پێشەوا،، و،، مەلامستەفای بارزانی (د، خ ) ،، ئەو توانایان هەبووە بە شێوەی دێمکڕاتیک ئەرکەکانیانان بە ڕێوە بەرن ؟ ئایا بەرپرسانی ئەو دوو حیزبە باوەرێان بەوە هەبووە کە دەبێ پشت بە نەتەوەکەمان ببەستن یا هێزی بیانی؟ من دەڵێم:  ئەو دوو حیزبە لە سەر ئەو باوەڕە دامەزراون کە سەرەتا حیساب بۆ هێزی بیانی بکەن . پاشآن دەگەڵ دونیای دەرەوە خەریکی ساتووسەودای سیاسی خۆیان بن بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆین .
"حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان (ئێران)"
پێش ئەوەی ئەڕتەشی شڕووشەوێقی شای ئێران رۆژهەڵاتی کوردستان بخاتەوە ژێر چەنگی خۆی ، نەمر قازی موحەممەد لە چوارڕییانی / ئازادی / یان لە مزگەوتی عەبباس ئاغا لە ناوەندی  شاری مهاباد بە بەشداری ٢٠،٠٠٠ کەس لە خەڵکی پرسی ئایا ئێمە شەڕ دەگەڵ دەسەڵاتی تاران بکەین یان نەیکەین ؟ پاش وتووێژێکی کورت بڕیار درا شەڕ نەکرێ ( هۆی سەرەکەیش لاواز بوونی هیزی پاراستن ولە دەستدانی پشتیوانی ناونەتەوەیی بوو کە پێشەوا ئەو بڕیارەی پەسەند کرد) . ئەوە یەکێکە لە بنەماکانی دێمۆکڕاسی . هەر چەند زۆر جار ئەو شێوە بڕیاردانە زەرەری لە قازانج زیاترە. دیتمان شەهید پێشەوا بە بێ شەڕ خۆی ڕادەستکرد وکۆماریش رووخاو زۆر کەسیش لە دار درا. بەڵام دوای کۆنگرەی ٢ی ئەو حیزبە تا کۆنگرەی ١٥ یان ١٦ ( دێمۆکڕاتەکان ! ) ئەوەندی کە دژی دژمن شەڕ کراوە ٢ هێندە خەریکی قەیرانی ناوخۆۆ ولێکترازان بوون. شەڕیان پێکەوە کردووە، پرسیان بە کەس نەکردوە. ئاشتبوونەتەوە پرسیان بەکەس نەکردوە . شەڕیان دەگەڵ لایەنەکانی دیکە کردوە کەس ئاگادار نە بووە. بۆ چارەسەری قەیرانی ناوخۆیی قەت حێسێبیان بۆ خەڵک نەکردوە.لە دوای شۆڕشی ئێرانیش ئەوە حاڵورۆژ کە لە بەرچاوانە. تا ئێڕە: ٢ پێشەوا ، ٢ حیزب بە ناوێک ( دەڵێن یەک مێژووشمان هەیە ! ) ، دوو دەفتەری سیاسی ، دوو ١٠ی خاکەلێوە، ٢ کومیتە مەرکەزی ! پێم ناڵێن ئەوانە بۆ دێمۆکڕاتن ؟ ئەگەر باوڕێان بە دێمۆکڕاسی هەیە بۆ داواکانی خەڵک نابیسن ؟ دوو حیزب بەناوێک و بە یەک مێژوو لە ناو کەمپەکاندا وێک ناکەن ! ئایا ئەوەیە تایبەتمەندی رێکاری دێمۆکڕاسی ؟
پاشی سێ دەیە زیاتر بێدەنگی لە راگرتنی شەڕی چەکداری ( ئێستێ دەڵێن شەڕی خۆ پاراستن دەکەین ! ) ماوەیەکی دیسان ئەو شەڕە سەریهەڵداوەتەوە. ئایا سەرکەوتن بە دەست دێنێ؟ من دەڵێم : / نا / . ( با هەر بڵێن ڕەشبیبی ) شەڕ لە سەر عەرزی بەقووەت دەکرێ ،  بە هیزی بە قووەت دەکرێ ( چاو لە قەندیل بکەن چون لە سەر عەرزی بە قووەت جێگیر بوون کەس دەرەقەتیان نایە ) ، ئابووری بە هێزو پاراستنی بە هێزی گەرەکە، پشتیوانی ناوخۆیی گەرەکە. ئێستێ لە باشوور گەمە گەمەی چارەسەری وسیاسی نییە. گەمە نەفتووئابوورییە . گەمەی پاراستنی دەسەڵاتە لە نێوان چەند حیزبدا. بۆ خۆ نیشآندانی هێز وکێبەرکێێ دەسەڵات بارزانی خەریکە لایەنێک لە دێمۆکڕاتەکان دەداتە بەر کەڵپی دڕنەدەی سەردەم وپێێان دەڵێ ، حیساب بۆمن بکەن باشترە تا گۆڕان ویەکێتی .تا ئەوڕۆبە کەڵک وەرگرتن لە دەستەواژەی/ دەوڵەتی کوردی / خۆی لە لای ئامریکا و هاوپەیمانەکانی شیرین دەکرد، ئەوجاریش بەو شەڕەی کە بە تازەگی چێ بووە دەخوازێ پەیام بداتە ئێران وپێێان بڵێ: من چۆن دە  کە مپەکانم ئاخنین ئاواش دەیاننێرمەوە بۆ ئەودیوی سنوور تاهێزی خۆم ئاوا نیشان بدەم. بە داخەوە لایەنێک لە/ دێمۆکڕاتەکان ! / تووشی شەڕێکی نابەرابەرکراون کە تەنیا منداڵی دڵسۆزی نەتەوەکەمان دەبنە قوربانی ساتووسەودای بە رواڵەت دوست ودژمن . لە بەر ئەوەی کە نەتەوەکەشمان هەر فێری ڕۆڕٶوهاوار بووە وخۆی لە راستیەکان دەشآرێتەوە ئەو رۆژانە کەشو هەوای گریان وسۆزی شێعری تاقمێک شاعیری / خۆشن نشین / دەگاتە ئاسمان. ئەو ئازیزانەی کە گیانی شیرینی خۆیان سادقانە فیدای نیشتمان دەکەن پاش ئەوەی کە منداڵەکانیان مەزن بوو ئەگەر حیزبەکان خێریان پێبکەن دەیانکەنە بادیگاردی مەلاعەوڵای حەیاکی و یان هیجری وعەزیزی وموهتەدی و،،،،، ئەوانی دیکە. ئەوەی بە جێ دەمێنێ عەرزێکی سووتا وخەڵکێکی بریندار. بەرهەمی ئەو چەند ساڵەی حیزبەکان لە کۆیە و زڕەگوێز ئاڵۆگۆڕی چەند ناوی حیزبی بووە لە سەر جەستەی پیرۆزی شەهیدی وڵات. دەبێ باش بزانن بزووتی هەڵایسانی ئەو شەڕە نابەرابەرە بە دەست ئێوە چێ نەبووە، مەبنە گەمەی دەستی گەندەڵ دەسەڵاتی باشوور، زەرەری ئەو شەڕەش لە نیوەدا بگەڕێتەوە باشە . بیر لە چارەسەریەکی کوردخوازانە و رێئالیستی بکەنەوە.
"حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق "
پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق لە ١٦ مانگی ئووتی ساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە . یەکەم هەنگاوی نادێمۆکڕاتیانەی ئەو حیزبە ئەوە بووە کە بە بێ حوزووری مەلامستەفا لە یەکەمین هەڵبژاردندا وەک یەکەمین بەر پرسی ئەو حیزبە دەنگی پێدرا ! جێگای سرنجە کەسێک بۆ خۆی لەوێ نەبێ بەڵام وەک سەرۆکی حیزبێک دەنگی بدەنێ.!( هەر نەبێ بۆمن سەیرە ) کە ئەو کارە لە بنەماکانی دێمۆکڕاسی بە دوورە و وەک ئاکاری دیکتاتۆرێکم دێتە بەر چاو کە لەمەو بەدوا هەر چی ئەو گووتی دەبێ خەڵک / دیکتەی / بکەن.لە کۆتاییشدا دیتمان هەر ئەویش بوو بە تەنیا ساڵی ١٩٧٥ ی خوڵقاند!
شەرفخانی بەدلیسی لە ساڵی ١٠٠٥ کۆچی لە / باریزان / کە ئەو کات وەک گووندێکی سەر بە ئەمیرانی بێهدینان ناو نراوە  و لە سەرەتای سەدەی ١٣ ئەو گووندە بۆتە جێگای ژیانی شێخ وتەریقەتی نەخشەبەندی . هەر ئەو تەریقەتە بوون بە هۆی دروستبونی کەسانێک بە ناوی / کوردانی بارزانی / یان عەشیرەی بارزانی. ئەو کاتیش تاقمێک لە شێخەکانی دیکە لە بەر ئەوەی کە شێخ ئەحمەدی بارزان خواستوویە تی دینی ئیسلام بەرە و / یەهوودیەت / ڕاکێشێ ، لێی زوێر بون وویستوویانە دووری لێبکەن.پێیان وابووە کە خۆی لە قوڕعان وسووننەتەکانی ئیسلام دوور دەکاتەوە. بۆیە بنەمای ئەو حیزبەش لە سەر تەریقەتوو ئایین بونیاد نراوە.
ئەو کورتەیەکی لە ژیانی سیاسی سەرۆکەکان بنەماڵەی بارزانی کە فڕیان بە دێمۆکڕاسییەوە و نییە. بونیاد وپێگەی ئەو حیزبە لە سەر بزووتنی هەستی دینداری وسۆزی عەشیرەگەری توانیوەیە کەسانی دیندار وساویلکە لە دەوری خۆیان کۆ بکەنەنەوە وچەکیان بداتە دەست تا شەڕ بۆ پاراستنی بنە ماڵەی بارزانی بکەن. مەلا مستەفا و کوڕو کوڕەزاکانی قەت بۆ مانگێکیش نەیانتوانیوە بە بێ قەیران وبە بێ داگیرکار درێژە بە ژیانی سیاسی خۆیان بدەن. ئێستێش نەمزانی دەسکەوتی شەرو دەسکەوتی خەباتی ئەو بنەماڵەیە بۆ کورد چێ بووە؟ جگە لە نەزانی وماڵوێرانی وخۆفرۆشی وخەیانەت. ژیاننامە وتۆمارکردنی مێژوو دوو بابەتی لێک جودان . ئەوەی بنەماڵە بارزانی بە سەر خەڵکی بێتاوانیان هێناوە مێژووی / کورد / نییە.نووسینەوە ی ژیاننامەی خۆیانە بە  قیمەتی خوێنی هەزاران شەهید . ساڵی ١٩٧٥ باشترین نموونەی زیندوویە کە تاقە کەسێک بڕێاری کوشتنی سەرهەڵدانێک بدا وبۆ خۆی بە شەو هەڵێ و لە ئامریکا سەقامگیر بێ!
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ( ئێران ) و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ( ئێراق ). کە خۆیان بە میراتگری مێژووی کورد دەزانن، هیچکامیان نەیانتوانیوە ئەرکی مێژوویی خۆیان بۆ چارەسەری کێشەی پێک بێنن. جگە لە وانەش یەکجار دوورن لە رێبازی دێمۆکڕاسی ومافی پاراستن و رەچاوکردنی یاسا بۆ کۆمەڵگای کوردەواری . تەنیا ئەوە بەس نییە کە حیزبێک لە وشەی / دێمۆکڕات / و لە نازناوی دێمۆکڕاسی کەڵک وەرگرێ. ئەو رێگایە ، رێێەکی دوورو درێژە وسەرکردە و دامودەزگای بە هێزی گەرەکە تا بگاتە دەستپێکی رێگای دێمۆکڕاسی. دێمۆکڕاتەکانی رۆژهەڵاتو باشوور وەک وەستای دروست کردنی دارەمەیتێک دەچن کە بە بزمارو چەکوش خەریکی دروستکردنی ئەو دارە مەیتەن ، کە چی لە پڕکاتیك خەریکن چەکوش لە بزمار دەدەن، چەکوشەکە دەشکێ !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە