کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان تاوان لە ژێر چەتری پارتی و بە فەرمانی حسەین دولار پەن

Thursday, 30/06/2016, 16:32


حسەین یەزدانپەنا بە پشتیوانی پارتی دێمکراتی کوردستان و پارەی ئەو حزبە لە هەولێری پایتەخت بنکە و بارەگای قورس و قایمی خوی لێداوە و ئەوەی ئارەزووی لێ بێت دەیکا و کەسیش نیە بڵێ کەرەکەت بە چەندە.
وەک ئێمە و زۆر کەس ئاگادارە حسەین رێویە بە شێر کراوەکەی لای پارتی دێمکراتی کوردستان هەر کەسێک فەرمانەکانی ئەو و پارتی جێبەجێ نەکات بە هەر شێوەێک بۆی بلوێ لە ناوی دەبات و زۆر سادە و هاسان ئەتوانێ تومەتی بۆ هەڵواسێ و وەک رەحیم مستەفایی و ئامانج کولیایی و ١٠یان ئینسانی بێتاوانیتر لە ناویان بەرێت.
بینیمان چەند لاوێکی خوێن گەرمی ئیلامی سەر بە تایفەی مەڵکشایی وێرای رەحیم مستەفایی بە نیاز بوون رێزەکانی گروپە مافیایەکەی یەزدانپەنا جێ بێڵن و بچنە رێزی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پ.ک.ک بەڵام پێش ئەوی رێزەکانی پاک بە جێ بێڵن حسەین پیلانێکی قیزەونی بۆ دارشتن و ٣ ئیلامیەکەی کوشت و کرماشانیکی وەک قاتڵ و تیروریست دەست بە سەر کرد و ئەوان و پارتی دمکراتی کوردستان رەحیمی چارە رەشیان لە ناو برد.
من مەدرەکم لاێە کە زیاتر لە دە لاوی ئیلامی و کرماشانی لای یەزدانپەنا و پارتی دەس بە سەرن تەنیا لە بەر ئەوەی بریارەکانی حسەینیان بە جێ نەگەێاندوە و هەڵوێستیان گرتوە لە بەرانبەر یەزدانپەنا.
ئەوە دیسان هەواڵمان بۆ هاتوە کە چەکدارە نزیکەکانی لە حسەین و رانندە تایبەتیەکەی چیا کە دڵنیام بە فەرمانی شەخسی حسەین ئەو کارەیان کردوە بە موادی موخەدرە گەڵاون و لە نێو بنکەی پاک دەست بە سەر موخەدراتێکی زۆر دا گیراوە.
نادر شەکاک ٦ ساڵە چەکدارە لای حسەین و کادر و بەرپرسە،جەواد هەشت ساڵە چەکدارە لای حسەین، ئەهوەن کادر و بەرپرسە لای حسەین و لە پێوەندیەکانیش ئیش دەکا و خزمی نزیکی حسەینە و چیا ١٦ ساڵە چەکدارە لای حسەین و کادری راگەێاندنە و رانندی تایبەتی یەزدانپەناێە تومەتی بازرگانی بە موخەدراتیان خراوەتە پاڵ و برێکیان گیراون و چەند کەسێکیان رای کردوە.
من نازانم و بروا ناکەم یەزدانپەنا چۆن و بە چە شێوەێک ئەتوانێ باسی کورد و کوردایەتی بکات لە کاتێکدا هەتا بن ملی تێکەڵ بووە بە جنایەت و ئینسان کوشتن و بازرگانی کردن بە موخەدرات و زۆر شتێکی دیکە.
داخوا وەختی ئەوە نەهاتوە هێزە نیشتمانپەروەرەکانی کوردستان و دەزگا راگەێاندنەکان ئەو پیاوە مافیاێە لە قاو بدەن و بە خەڵکی کوردی بناسێنن هەتاکو چی دیکە نەتوانێ بە خوێنی لاوەکانمان کاێە بکات و لە کاری خەراب تێانوە گەڵێنێ.
ئامانج کولیایی و مەڵکشایەکان و رەحیم مستەفایی بە سناریوێک لە ناو چوون کەسێک هازر نەبوو لە سەریان بێتە جواب بڵێت بۆ ئەو لاوە خوێن گەرمانەتان بێ تاوان کوشت ئەو بێدەنگیەی هێزەکانی روژهەڵات لەکەێکی رەشە بە کارنامەی سیاسی هەموو هێزەکانەوە لە ناوچەی کرماشان و ئیلام و دڵنیام خەڵیکی ئیلام کرماشان ئەوەیان لێ قبوڵ ناکەن.
داخوا حسەین ئەم جارەیان کێ ئەکاتە قوربانی بۆ ئەوەی خوی و دار و دەستەکەی لە ئەم تاوانە گەورەێە بسرێتەوە کە بەرنامەی هەبووە لاوانی باشور توشی خوادنی مخدرات بکات.
هەر کەسێک هاودەست و پشتیوانی یەزدانپەنا و دار و دەستەکەی بێت لە ئەو جنایەتانە شەریکە حسەین دەر حەق بە لاوانی کورد کردویەتی و بەردوام خەریکی تاوانیترە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە