کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەرنەوە

Monday, 27/06/2016, 20:16


ئەم شەو لەخەوما پیاوێك بەجامانەی سورەوە
هەرچیەك بەزاریا ئەهات ، ئەیوت و ئەیوتەوە
ئەی حەشامات لێم نزیك بن و دوور مەکەونەوە
هەر چوار پارچەی کوردستان بەیەکەوە ئەلکێنمەوە
هەرچی کورد زوبانە  لە گشت جیهان ئەیحەسێنمەوە
هەر هاوڵاتیەك جگە لەپۆست، مووچەی بۆ ئەبڕمەوە
لەجیاتی مانگانە،بە یەکجار و بەمۆڵی ئەیبەخشمەوە
چیتر نەوت و گاز بەبەرمیل و تەنەکە  دابەش ناکەمەوە
هەر ماڵەو بۆری و بەلوعەی تایبەتی بۆ ڕائەکێشمەوە
چیتر هیندستان و ئەوروپاو ئۆردون و ئێران مەڕۆنەوە
نەخۆشخانەو کلینك و ئیمێرجێنسی  ئیکسپرێس ولۆکاڵ ئەکەمەوە
وەرن،وەرن،وەرنەوە و ئەوەی نایزانن لەمنەوە فێرببنەوە
سروودی نیشتمان پەروەری  و ئازادی لە دوای منەوە بڵێنەوە
من هیچ کات شێت و شەیدای پلەو پۆست و کورسی نابمەوە
تەمەنی پێشمەرگایەتیم و خەباتی کوردایەتیم بەهیچ ناگۆڕمەوە
هەردەم خزمەتکاری میلەتین و لەباوکەوە بۆمان ماوەتەوە
میلەت ئەزبەنیەو ئێمەش کوڕنووشبەریانین و ئەچەمێینەوە
لەئاست داواکاری و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان ناسڵەمێینەوە
کەس لەمن ئاسانتر نیە بۆ وازهێنان و ڕادەستکردنی دەسەڵاتەوە
ئەوەی نامەوێ و ڕقم لێیەتی ئەوانەی خۆیان لەکورسی ناکەنەوە
ئێستاش با ڕیفراندۆم بکەین بۆ دەوڵەوتی کوردی بەتامی برنج و شلەوە
ئەوسا ئەزانن من چەن تامەزرۆی دەوڵەتم بەمەرجەکانی خۆمەوە
خوا بەخێری نەگێڕێ بۆ چ خەونێ بوو
مۆتەکەی کوردم لێ وون نەبوو بوو
دەوڵەوتێ ،ئەو خاوەن و دامەزرێنەری بێ
بێ شك ،ئەبێ داگیرکەران خاوەن ماڵ بێ
میلەتی کوردیش کرێچی و کۆڵ بەپشت
سەد لەسەدا سەد،قەد نابێ بەشت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە