کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەک لە مەسعود بارزانییەوە بۆ : ئەردۆگان

Monday, 27/06/2016, 20:01


گەورەى هەمیشەیم:
لەم یەکدو ڕۆژەى  پێشودا فەرموتان ئەگەر دەوڵەتى کوردى لە دێیەکدا دروست ببێت ئەوا گەلى تورک چەکى دژ هەڵدەگرن ، من لە مەبەستى جەنابت تێدەگەم خۆشتان باش ئەزانن  کە منیش پیاوى دەوڵەتدارى نیم و ئەوەى بۆنى ئەوەى لێبێت بەرەنگارى بومەتەوە  , دەوڵەت بە قانون دروست ئەکرێت ئێوە بینیتان پەڕلەمانم بە چ دەردێک بردووە ، بەڵام ناکرێت منیش درۆشمێکم نە بێت بۆ هەڵخراندنى خەڵک و سۆزیان نەجوڵێنم .
گەورەم .. 
منیش خزمەتێکى باشم بە گەلى تورک کردووە ، نەوتم بۆ پەنجا ساڵ فەراهەمکردووە و بەو نرخەى کە ئێوە لاتان پەسەندە ئەوا غازەکەشتان بۆ هەڕاج ئەکەم و چاوەڕێی بەرهەمى ترى ژێر زەوى بن .. شەڕى پەکەکەم بۆ کردن نیازموایە : بەهاوکارى براسوننە عەرەبەکانم لە موسڵ لە وناوچانە دەریانبکەم .. ئابڵوقەم خستۆتە سەر ڕۆژئاوا و خەنەکم دژیان لێداوە .. لە سایەو پەناى ئێوەدا  چاوم لە داعش خافڵ نەکردووە ، بێدڵییانم نەکردووە ، لە ئامێدى و سۆران باشترین خزمەتکارى هێزەکانى ئێوە م لەو ناوچانە  .
گەورەم .. 
لێمببورن ئەگەر بڵێم ئەو خزمەتە بچوکانەم بەهەند وەربگرن چونکە ، ئەمجارە ئۆڤەرێکم خستۆتە بازاڕەوە سە بارەت بەدەوڵەتەکەم :   دوای کۆتایپێهێنان و بنەبڕکردنى دیاردەى جامرەشکردنى ئۆتۆمبێل یەکسەرو دەستبەجێ دەوڵەتە کوردییەکە لە قاو ئەدەم ، بۆ ئەمەش پیلانێکى تۆکمەم داڕشتووە ، بە پێى خاڵ وبەندى پیلانەکە ئەگەر جامى ڕەشى ئۆتۆمبیلەکان لانەبرا ئەوا ئەبێت ئەو کۆگاو دوکانانە دابخرێن کە لەزگەى رەش ئەفرۆشن , دڵنیابن ناهێڵم یەک کۆمپانیاى تورک زەرەرمەند بێت . 
گەورەم .. 
خۆتان سیاسەتمەدارو ئەهلى دەوڵەتن .. بۆ بەد گومانن !؟ .. ئەبوایە مەبەستى منات زۆر لائاشکرابوایە .. هەمو دەوڵەتێک سیستەمێکى بەڕێوەبردنى هەیە یان کۆماریە یان پادشاییە زمان لەوە لاڵ تر بێت و بەبڕین بچێت ئەگەر وشەیەکم لەو بارەیەوە لەزار هەڵوەریبێت .. ئەوانە هیچیان نیە .
ئەوەى من ئەمەوێت دەوڵەت نیە ، دەوڵەتۆکەیە ، لە سلێمانى پێیدەڵێن جاش دەوڵەت ، تکاتان لێدەکەم و دامێنگیرتانم لێم تێبگەن ، ئەو دەوڵەتەى من لە هیچ فەرهەنگێکدا  بوونى نیە دەوڵەتۆکەیەکى بێ مەسرەفە چەند مانگ جارێک  چارەکە موچە ئەدرێت ، سنورەکانى  بۆ پێشوازى ئێوە ئاوەڵا و لە سەرپشتە  , ڕۆژى دەجار فڕۆکەى تورکیا بۆردەمان بکات ، نقەیەکى دبلۆماسیمان لێوە نایەت ، هەمو کوردستان ژێرەو ژور بێت ، بەڵام سەربازێکى تورک بە مەرگ نەگەیەنرێت ، خوا نەخواستە ئەگەر کارەساتێکى وەها قەوما پرسەنامەى بەرزانى ئامادەیە ، من هەتا ئێستا نەمهێشتووە هیچ کوردێک ژنەکەم  ببینێ کەواتە خانمى یەکەمیشمان نیە ، واتە شتێکە,  لەوانەیە و لەوانە نیە لە  ئەمارەتەکانى کەنداو بچێت . 
هەرچى پلەو پایەى دەوڵەتەکەیە بەسەر کورو کوڕەزاکانما دابەشى ئەکەم ، ئەوەشى کەمایەوە بۆ برازاکانم ئەوەى لەویش مایەوە بۆ حیزبە کوردستانیەکانن و ئەگەر لە بن کۆزەرەکەیدا شتۆکەیەک مایەوە بۆ خەڵکى بەشەرەفى کوردستان ، هەر بۆ ئەوەى کە نەڵین ئەم حکومەت و دەوڵەتە  پشت بەخەڵکى تەکنۆکرات نابە ستێت  ئێوەش لاى دۆستە ئەوروپیەکانتان ڕوگیر نەبن کە دۆستى وەکومنتان هەیە لەم نێوەدا مەجید ساڵحى گۆڕان ئەکەم بە وەزیرى ڕۆشنبیرى ، چونکە منى بەغاندى و ماندێلا شوبهاندبوو .
گەورەم .. 
ئەوەى من شینى بۆ ئەکەم مەبەستمە  بڵێم خەباتى بۆ ئەکەم ، پاشەڕۆژى بنەماڵەکەمە بەهەموو کوردى نادەم و  واز لە کورسى ناهێنم ، لەوەش گرنگتر ئەگەر کارەکەم بۆ مەیسەربوو خوایکرد دڵتان نەرمبوو وە لوتفى خوا کەوتە دڵتانەوە  ئیشەکە ڕاییبوو , ئەوا مەکینەى پارە دروستکردنەکە لاى خۆمان ئەبێت ، بەگۆڕى نەمران چۆن داوابکەن بەچ ڕێژەیەک بەدڵى ئێوە ئەبێت .
گەورەم .. 
 باوکم غەریقى ڕەحمەت بێت وتوویەتى قەت پشت لە توورک مەکەن ، نەک قەت پشتتان تێناکەم بەڵکو منیش ملکەچ و دەستەو نەزەرم لە ئاست مەقامى باڵاتان .. بەسەرۆک خێڵ ناوم ببەن یان لێپرسراوێک لە شیمالى عێراق ، چۆنتان لا پەسەندە ، ئیتر ئەوە سیماى ئەو دەوڵەتە یە کە جەنابتان نیگەرانن .. ونیگەرانى ناوێت ، بەهیوام  ئەو شەرەفەم پێببڕن  کە بەیاوەرى برایم تاتڵیسس و شڤان پەروەر بێمە حزورتان ، ئامان و سەد ئامان  ئەمجارە گاڵتە بە جامانە سورەکەم نەکەیت کاتەم ناسکە و کاوێژى ڕیفرنداۆم ئەکەم .
خوا بتانهێڵێت بۆگەلى تورک ولە سایەى ئێوەدا چاوەڕێى مەرحەمەتتانم
 
نۆکەرتان هەتا مردن
مەسعود مستەفا عبدالسلام
سەلاحەدین  -  سەرى ڕەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە