کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژنیوز ناوى یه‌که‌مین پارتى ئێزیدیان و سه‌رۆک و جێگره‌کانى بڵاوده‌کاته‌وه‌

Saturday, 25/06/2016, 19:53


رۆژنیوز ــ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
دوێنێ 6 مین کۆنگره‌ى ته‌ڤدا به‌رێوه‌چوو و بڕیاردرا که‌ ئیدى ته‌ڤدا ببێته‌ پارتیه‌کى سیاسى به‌ناوى پارتى ئازادى و دیموکراتى ئێزیدیان (PADÊ) و ئه‌مرۆش هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌چووه‌ و سه‌رۆک و جێگرانى ده‌ستنیان کران.
کۆنگره‌که‌ له‌ شارۆچکه‌ى خانه‌سورى شه‌نگال به‌رێوه‌چوو و بڕیاردرا که‌ ته‌ڤگه‌رى ئێزدیان ته‌ڤدا بێته‌ پارتێکى سه‌ربه‌خۆ و به‌و شێوه‌یه‌ پارتى ئازادى و دیموکراتى ئێزدیان (PADÊ) راگه‌یه‌ندرا . ئه‌و پارته‌ سه‌رۆکێک و دوو جێگرى هه‌یه‌ و سه‌رۆکى پارته‌که‌ ناوى  شێخ قه‌هتان عه‌لى عوسان ــ ه‌ و هه‌ردوو جێگره‌که‌شى یه‌کێک ژنه‌ به‌ناوى ده‌لال حسێن خه‌له‌ف و عومه‌ر سالح.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى ئه‌و پارته‌ له‌ 29 که‌س پێکدێت و 5 ژن و 14 پیاو ، دوو ژنى گه‌نج و 8 که‌سى دیکه‌ش له‌ کۆمه‌ڵه‌ى ئێزیدیانى ئازادن.
هاوکات له‌و کۆنگره‌یه‌دا 7 کۆمیته‌ى ئه‌نجومه‌نى پارته‌که‌ ده‌ستنیشان کران ، ئه‌و کۆمیته‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى دیبلۆماسى، گه‌نجان ، ئابوورى ، رێکخستن ، کلتوور ، ژن و منداڵ و مافه‌کانى مرۆڤ به‌رێکخستن ده‌که‌ن.
ک.ر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە