دەسلەکارکێشانەوە
Saturday, 25/06/2016, 12:44
رەشیە فەنیە شێتە، بۆهەمو پرسەیەک لەسلێانی ئەچو. پرسەی ئەوساش 3 رۆژبو. هەر 3 ژەمەکەش نان بە ئامادەبوان ئەدرا! کەخێرەومەنێ پرسەکەی هەڵئەسان، ئەو پیایا هەڵئەشاخاو ئەیوت: کابرا تۆ بۆهەڵیانئەسێنی!؟ بەکرێمان گرتوی!؟ خوا تیکەیە نانیداوە تۆبۆ ئەیبڕی!؟
ئەمەوا، با ئەمڕۆ 24/6/2016 سەرێک لەبەریتانیا بدەین. دەیڤید کامیرۆن کە گشتپرسییەکەی دۆڕان، مەردانە دەسلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیان. کەچی لەسەر دەستی ئەسەدا سوریا بو بەکەلاوە. مالیکی و شاگرد مالیکییەکان موسڵ و رومادی و تکریت و فەلوجەو حەویجەیان دۆڕان، تاڵەبانی فڕۆکەوانە کیمیالییەکەی هەڵەبجەی بەرەڵاکرد. بارزانی شنگالی دۆڕان، مەعسوم بۆیدەرکەوت هیچی بەدەسنیە. نەجمەدین لە پیلکەی دەرچو وتی کەرکوک ئەکەم بە هەرێم.. دەیان نمونەیتر. کەچی هیچیان دەسیان لە کار نەکێشایەوە!
ئێستا بەدورینازانم هەمویان بە یەک دەنگ، وەک رەشیە فەنی، پیاما هەڵشاخێن و بڵێن: کابرا تۆ بۆ کورسییە زێڕینەکە لەژێرمان دەرئەهێنی!؟ بەکرێمانگرتوی!؟ خوا تیکەیە نانی داوە تۆ بۆ ئەیبڕی!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست