ئایا دەسەتەواژەکان فریومان دەدەن، یان بۆ خۆمان لێیان تێنەگەیشتووین؟
Saturday, 18/06/2016, 21:13
هێگل : دوایین فەیلەسوف لە فەلسەفەی رۆژئاواییدا ئاوا بۆ دەسەتەواژەی / ئازادی / دەدوێ ودەڵێ: ئازادی جەوهەری ژیانە، هەر وەک خووشین / بەرەوە پێشەوە چوون / جەوهەری ئاوە . بە واتایەکی دی ئاو بە هەموو شێوەیەک رێگای گەیشتن بە مەبەست بۆ خۆی دەکاتەوە. جۆگەلەکان دەبنە،، رووبار ،، رووبارەکان دەبنە ،، چەم،، چەمەکامیش دەبنە ،، دەریا،، دەریاش ئازادە و ئامانجی خۆی پێکاوە. ئازادی هەر چەند سنوورداریش نەبێ بەڵام بۆ گەیشتن بە ئاواتەکان رێگا دەبرێ. بوونی مافی هەڵبژاردن ، بە دەستهێنانی مەبەستەکان بۆ ژیانێکی بێ رێگری بۆ تاک یانژی بۆ کۆمەڵگا ، ئەوەیە رێگوزەری ژیانێکی ئازاد بۆ مرۆڤی ئازاد.
نەتەوەیەک لە چەنگ دیکتاتۆرێک رزگاری دەبێ ، بەڵام ئایا ئەو نەتەوەیە / ئازاد / بووە.؟ مێژوو پێمان دەڵێ ،، نا ،، ئازاد نەبووە . شای ئێرانیان بۆ وەلا ناین، ئێرانی وکورد ئازاد بوون ؟ سەددامیان بۆ رووخاندین ، کورد لە باشوور ئازاد بوو ؟ قەززافیان لابرد، خەڵکی لیبی ئازاد بوون ؟ بەغدای ئەو سەردەش ودەسەڵاتی ئێستای تارانیشمان بۆ لابەن ئێستێ/ ئازاد / نەبووین. دەتوانین بڵێین رزگاریمان هاتووە. لە نێوان دەسەتەواژەی ئازادی ورزگاری مەوداو جیاوازی زۆرە. ئایا ئێمە تێناگەین یان تێدەگەین وخۆمان فریو دەدەین.
ئەگەر زاناو وریاین بۆ ئەو حاڵوورۆژمانە ؟ ئەگەر تێناگەین با چیدی خۆمان فریو نەدەین وگەمە بەو دەستەواژانە نەکەین کە کروور کروور منداڵی کورد خوێنی بۆ رشتووە و نەگەیشتۆتە هیچ ئامانجێک. کێشەی کورد لە باشوور ورۆژهەڵاتی کوردستان کێشەی چارەسەرکردنی دۆزی کورد نەبووە کێشە پاراستنی ئەو حیزبانە بووە کە بنە ماڵە وعەشیرە دەپارێزن . هیچکام لەو حیزبانەی کە بۆ رزگاری کورد لەو بەشآنە (باشوور ورۆژهەڵات) حەولیان بۆ داوە قەت نەیانتوانیوە نیوە رێش ببڕن. بیانی تووشی قەیرانی کوردووین چوون کاری پێمانبووە ، دەسەڵاتی خۆماڵیش لە سە ئەوقەیرانانە ژیاون .
دوو یا چەند لایەن بۆ بژیوی ژیانی سیاسیان پێکەوە ئاشت دەبنەوە . (ئەوەی کە لە نێوان گۆڕان ویەکێتی بۆئاشتبوونەوە روویدا بۆ چارەسەری کێشەی کورد نییە ، بۆ بژیوی سیاسی بەرپرسانە) کە چی لایەنەکانی گەندەڵ باوەڕ کەشوهەوایەک دەخوڵقێنن کە ئەو سەری نادیار بێ. جووتبوونەوی گۆڕان ویەکێتی نیشتمانی ئەو دیاردەیەش نییە کە کورد پێی / رزگار / بێ. بەڵام دارودەستەی گزیرمەسلەکی عەشیرەی بارزانی وادەزانن نانی رۆژانەیان بڕاوە ودەبێ خەڵکی هەژار تاوانەکەی بدا. ئەورۆژانە لە سەرمێدیا و راگەیاندنەکانی ملهوڕانی دەسەڵاتدارانی باشوور دیسان جنێووقسەی سووکی سیاسی وناسیاسی دەستی پێکردۆتەوە.! ئەو نەتەوەی بەڕە و کوێ دەڕوا ؟ چارەنووسی ئەو گەلە چی لێ بەسەردێ؟ هیچ گومانم لە وەدا نییە ئەگەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووداوێکی سیاسی مەزن بقەومێ سەت هێندی باشوور خەڵک تووشی نەهامەتی دەبن.
شەڕدژی داعش نە شەڕێکی نیشتمانییە ، نە شەڕێکە بۆ رزگارکردنی نیشتمان نە شەڕێکە بۆ ژیانێکی ئازاد، هە تا زیندووم ئەوە باوەڕی من دەبێ ( بە شەڕێکی پیرۆزی دەزانم) ، چون لە پشت شەڕی نیشتمانی ورزگاری دامودەزگای دێمۆکڕاتیک دەبێ هەبێ، سیاسەتێکی دێمۆکڕاتیک دەبێ هەبێ. دەسەڵاتی دێمۆکڕاتیک دەبێ هەبێ، ئەگەرئەو دێمۆکڕاسیانە نیوبەندیش بن باشترە لەو بارودۆخەی ئێستێ . ئایا ئەو ٢٥ ساڵ دەسەڵات بۆ ٢٥ خولەک باوەڕی بە دێمۆکڕاسی هەبووە ؟ باوەڕی بە رزگاری بووە ؟ . پێشمەرگایەتی ئەرکێکی پیرۆزە ، بەڵام پێشمەرگەی ( چەکداری حیزبی ) حیزبی ناتوانێ وڵات رزگار بکا ! ئەدی ئەوە نییە ٢٥ ساڵە دە مەنگەنەی مافیای بارزانی و تاڵەبانیدا پەلە قاژەمانە ! ئەگەر نیشتمان ، سەددام حوکمی بە سەردا نەماوە ، خۆسەدان کەسی سەددام ئاسای کورد خەریکن وڵات بەرە و نەهامەتی دەبەن.!
دەستەواژەکانی دەوڵەتی کوردی ، ئازادی ، پێشمەرگە، ئاڵا، سروودی نەتەوەیی ، یاسا ، دەسەڵاتی خۆماڵی ، ئابووری سەربە حیزب ، شەهید، رووناکبیر ، نووسەر ، زانکۆکان ، مێدیا ، چاپەمەنی ، دادگاکان و ،،،،، بوونەتە هۆی رزگاریمان ؟ بوونەتە جێێ هیوا بۆ داهاتوومان ، ئیمە لەو دەستەواژانە ناگەین یان یا دەسەڵاتی نەخۆش بە زەبری چەک تێماندەگەیەنێ ؟ دوورۆژ لە مەوبەر لە نەتەوەیەکگرتووەکان کوشتاری ئیزەدیەکان بە دەستی دڕندەکانی داعش وەک ژنێۆساید دیاری کرا. خاڵی سرنجڕاکێشی ئەو هەڵویستە ئەوەبوو: کە لەو تڕاژیدیایەدا / چەکدارەکانی / پاڕتی دێمۆکڕات هەڵاتون وبەرگریان لە خەڵکی نەکردوە بەڵام گریلا هەزاران کەسیان لە وقەتڵوعامە رزگار کردوە. ! پەیامی ئەو داخویانیە ئەوەیە کە : مەسعود بارزانی وبەرپرسانی هەڵاتووی چەکدار وبەرپرسانی پاڕتی دێمۆکڕات بە رادەی داعش لەوژنۆسایدەدا تاوانبارن ئەوە بڕیاری من نییە هی نەتەوەیەکگرتووەکانە. ئەو بڕیارە لە هەر وڵاتێکی دی دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە درابایە خەڵکی ئەو وڵاتە بە هەزاران کەس دەهاتنە سەر شەقامەکان ولێپرسینەوەیان لە دەسەڵات دەکرد. بەڵام لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەو کارە ئەنجام نادرێ . گرفت لە کوێدایە؟ ئایا شایانی ژیانێکی ئازاد نین ؟ بە پێی ئەو بڕیارە بێ، ئەبووبەکر بەغدادی ومەسعود بارزانی دەبێ لە تەنیشت یەک لە سەر دوو کورسی لە داداگایەکی ناونەتەوەییدا شایانی لێپرسینەوەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست