داش دامە
Friday, 17/06/2016, 21:58
کاتی دەمەو ئیواره یەکی
خۆر ئاوابوون
لەماڵی هاواری هاوسێمان
بوو به بۆلە و
بەگژ یەك چوون
منیش لەپەنای دیواریکەوه
گوێچکەکانم بۆشل کردبوو
وا پێ ئەچوو
هاوار لەقووتابخانەدا
لە وانەکان کەوتبوو
باوکیشی بە گژیا ئەچوو
ئەی ووت ئەی هاوار
له ده ست تۆ هاوار
چەندم پێ ووتی رۆلە بخوینە
کۆتا یی ساڵته و
ماندوو بوونت مەفەوتێنە
لەسایەی خوێندن
کارێکی باشی تیا بەدەست بێنە
خۆت و ئێمەش لەهەژاری دەربێنە
ئەوا خوێندنی خۆت و
ڕەنجی هەموو ساڵیشت
تیادا دۆڕاند بێ وێنە
ئاواتم تۆ بووی
تەنها لەو ژینە
لەگەڵ هەژاری
بکەوین بە قینە
ئەویشمان چوو بەبێ هۆ
ئاو بێنەو دەستت بشۆ
هاواریش ئەی ووت
نا نا تووخوا باوکه گیان
سەغله ت مەبه
دڵ تەنگ مەبە
توو خودای ئەرزو ئاسمان
بۆ کەسێ لە م ووڵاته
بە خوێندن پێ گەییوە
کاری بەخەونیش
لە پاڵ خوێندن دا دیووە
تامنی داماو
بە خوێندن بگەم
کارم دەست کەوێ و
هەوڵی بۆ بدەم
ئەی نابینی باوکه گیان
له ووڵات و لە نیشتمان
سەرۆك و سەرکردەکان
بێ بڕوانامەو
نەخویندەوارن
بەرپرسەکانیش
هەندێكیان خاوەن
بڕوانامەی بازاڕن
ئەزبەنێ و ئاغای
گشت لادێ و شارن
داش دامەن و
بەسەر میللەت سووارن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست