کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەپاش ۲٥ ساڵ حوکمڕانی دەسەلاتی کوردی

Wednesday, 15/06/2016, 22:48


نزیک بە ۲٥ سالە، بزوتنەوەی ناسیونالیستی کورد قەلەمڕەوی کوردستان دەکەن ، کەچی تائیستا بیكارەبایی کۆمەڵگای هەراسان کردووە و تاریکی دیمەنی قیزەونی بەشیکی شارو شارۆچکەکانە.
بئ ئاوی تائیستا کیشەیە و زوربەی خەلکی شەوانە چاو لەڕین بۆ سەرەی ئاویانە ، ڕیگاوبانەکان سکەی مەرگن و ڕۆژانە چەند کەس نەبنە قوربانی ژنکوژی لە ژیر ناوی شەرەفدا دریژەی هەیەو بۆ ساتیک چییە شەڕی دەسەلات و پیاوسالاری کۆنەپەرستی لەدژی ژنان ناوەستیت .
چینی بێکاری لە زیادبوونایە، و ئاوات و ئارەزوەکانی لاوان خنکینراون ، خەبەریک لە بیمەی بیکاری و تەندروستی و کۆمەلایەتیی نییە. خوێندنگاکان لە ئاستی نزمی زانستیدان و کەمترین پیداویستی بۆ خویندکاران فەراهەم نییە ، ژینگە لەبەردەم هەڕەشەیەکی گەورەدایە.
هیشتا لە بەرگی حکومەت و پەرلەماندا،عەقلیەتی حیزب تەحەکومی پیوە دەکات هیشتا دوو ئیدارەو دوو جغرافیای جیاواز لە هەموو زەمینەیەکدا راستیەکی بئ پاساوە.
هێشتا جیگری سەرۆکی حکومەتی یەکیتی هیچ کارەیە لە جوغرافیای زەردو سەرۆکی حکوومەتی زەردیش بێکارەیە لە پانیایی دەسەلاتداریتی سەوز و نیلییدا.
یاسا لەسەروی هیچ بەرپرسیکەوە نییەو ملشۆڕی قارەمانە بالا پۆستە حزبی و حکومیەکانە و ئەژدیهاشە بۆ نەداران و زوربەی زۆری کۆمەلگا.
پاوانکردنی هەموو جومگەو ئەلقەکانی ئابوری و بازرگانی و بەڵێندەرایەتی، موڵک و زەوی و زاری گشتی.. لەلایەن بەرپرسە حزبیەکانەوە ، بەهەدەردانی داهاتی کۆمەلگا، بەدکەلک وەرگرتن لە بەکار‌هینانی بەرپرسیاریەتی هەم لەنیو حیزب و هەمیش لە نیو حکومەت و یەکە ئیداری و ئابوری و سیاسییەکاندا .
ئازادی، بەمانای ئازادی سیاسی و بیروڕاو بەیان و بلاوکردنەوە، چاپەمەنی و رۆژنامەگەری، کۆبونەوە، مانگرتن و خۆپیشاندان، پیکهینانی ئەحزاب و کۆروکۆمەلەکان، ئازادی رەخنەگرتن لە هەموو ئایدۆلۆژیاو ئەخلاق و کەلتور و رەمزو…، لەژیر گەورەترین هەڕەشەدایە .
دەتوانین بە هیلە سورەکان، بە چوارچیوە دانانیک بۆ پیروزییە، نیشتمانی و قەومی و دینی و میژوییەکان. کەدەسەلات بەدەستیەوە گرتووە، ببینین ئازادی چۆن کلک و گوئ کراوە، چۆن کۆیلە و زیندانییە، چۆن کراوەتە عیبرەت….
رەخنە و تویژینەوە ئازادە، بەلام نابئ حزب و دەسەڵات و سومبلەکانی، کەلتور و مێژووەکایان، داستان و کەسایەتیەکانی، بکاتە نیشانە!!
ئازادی هەیە بەلام مەرجەکانی لە بنەماکانی زیاترن، ئازادی هەیە بەڵام تابۆکانی لە پایەکانی فرەترن !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە