کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌وله‌ت به‌ عه‌قلیه‌تی ئیستاوه‌ سه‌وز نابیت

Wednesday, 15/06/2016, 22:46


خه‌لكی كوردستان له‌ خه‌می ئه‌وه‌دایه‌ زۆنه‌كان زیندوو نه‌كرینه‌وه‌ چ بگات به‌ سرینه‌وه‌ی سنوره‌كانی سایكس پیكۆ عه‌قلی سیاسی كوردی زیانی كه‌وره‌ی به‌ مه‌شروعی سه‌ربه‌خۆی و دروستكردنی ده‌وله‌تی كوردی گه‌یاندووه‌ ، چونكه‌ به‌م عه‌قلیه‌ت و به‌م جۆره‌ له‌ بیرۆكه‌و بیركردنه‌وانه‌ ده‌وله‌ت بۆ كورد دروست نابیت .
سه‌ربه‌خۆی بۆ كورد پرسیكی گرنگ و جدی و پرۆژه‌یه‌كی سیاسی یه‌ .
پیویسته‌ ئامانجه‌ نیشتیمانی و ئامانجه‌ دیموكراتیه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرین و هاوسه‌نگی نیوان ئه‌م دوو ئامانجه‌ رابگیریت ، ده‌وله‌ت به‌بئ ریزگرتن له‌ به‌های مرۆڤبوون و به‌بئ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داخوازییه‌كانی ، دروست نابیت خۆ ئه‌گه‌ر دروستیش بیت ده‌وله‌تیكی فاشیل ده‌بیت .
دروستبوونی ده‌وله‌ت پیویستی به‌ پایه‌ی به‌هیزی ناسیۆنالیزم هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌ت ناسیۆنالیزمیك كه‌ سنوره‌كانی حیزب و ناوچه‌گه‌ریتی  تیپه‌رینیت ، ئه‌حزابی كوردی به‌ ته‌م و موژاوییه‌وه‌ باس له‌ مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌كات و مه‌شروعیكی روون نییه‌ بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی و دروستكردنی ده‌وله‌ت .
له‌ سالی 1991 وه‌ تاكو پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و رووخانی رژیمی به‌عس له‌ ساڵی 2003 وه‌ به‌ ئیستاشه‌وه‌ كه‌ عیراق هه‌لوه‌شاوه‌ته‌وه‌ لیكترازان و پارچه‌ پارچه‌ بوون له‌ نیومالی كوردا هه‌یه‌ ، له‌كاتیكدا سه‌ربه‌خۆی و دروستبوونی ده‌وله‌ت پیویستی ره‌قه‌م یه‌كی به‌ یه‌كیتی و یه‌كبوون و یه‌كریزی نیشتیمانی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌ .
پایه‌كانی ده‌وله‌ت خاك و هیزو جه‌ماوه‌رو یه‌كریزی نیشتیمانیه‌ ، راسته‌ كوردستان وه‌كو نیمچه‌ ده‌وله‌تیكی دیفاكتۆ مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ده‌كریت و خاوه‌نی هیزیكی پۆلاینه‌ بۆ پاراستنی سنوره‌كانی ، به‌لام نائاماده‌ی جه‌ماوه‌رو نه‌بوونی یه‌كریزی ئیشكالی گه‌وره‌ی خولقاندووه‌ بۆ مه‌شروعی سه‌ربه‌خۆی و ده‌وله‌تداری كوردی .
ئیستا خه‌لكی كوردستان له‌ بئ ئومیدی عه‌قلیه‌تی سه‌ركردایه‌تی كورد و عه‌قلیه‌تی حیزب شكورن به‌ ده‌وله‌تی فاشیلی كوردیش ئه‌گه‌ر دروست بكریت ، چونكه‌ به‌م عه‌قلیه‌ته‌وه‌ مومكین نییه‌ ئه‌وه‌شی لئ سه‌وز بیت !!
قسه‌ كردن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی و ده‌وله‌ت بۆ میلله‌تی كورد نه‌ ته‌سبیحات و زیكره‌ نه‌ شه‌تره‌نج و ئه‌زنیف و خاره‌ ، چونكه‌ ئه‌م مه‌شروعه‌ ئیشوكاركردنی ده‌ویت پیویستی به‌ ته‌عریف و یاسای نیوده‌وله‌تی یه‌ .
عه‌قلی سه‌ركردایه‌تی كورد پیویستی به‌ تیپه‌راندنی سنوره‌كانی ناوچه‌گه‌ریتی و سنوره‌كانی حیزب هه‌یه‌ ، مومكین نییه‌ و ده‌وله‌ت به‌ پارچه‌ پارچه‌ بوون دروست نابیت پیویستی جدی به‌ یه‌كبوون و یه‌كریزی یه‌ .
میلله‌تی كورد له‌ چاوه‌روانیدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌تریكی بۆ دروست بكریت ، میلله‌ت له‌ ژیر چه‌تری حیزبیدا جیگه‌ی نابیته‌وه‌ و پیویستی به‌ چه‌تریكی فراوانتر گه‌وره‌تر له‌ حیزب هه‌یه‌ ، چونكه‌ كلاوی حیزب بۆ سه‌ری میلله‌ت نابیت !!
خۆ ئه‌گه‌ریش به‌م عه‌قلیه‌ته‌وه‌ به‌ تۆپزی و به‌ كه‌له‌گای ده‌وله‌ت دروست ده‌كریت ، بفه‌رموون ئه‌سپی خۆتان تاو بده‌ن و میلله‌تیش هاوكارتان ده‌بیت !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە