کوسرەت رەسوڵ و شێخ جەعفەر ئەو دوو بەرپرسەی کە کۆمەڵێک پێشمەرگەی دڵسۆزیان ناچار کرد بچنەوە ناو حکومەت (بەشی دووەم)
Wednesday, 15/06/2016, 9:25
بەشی یەکەم بە ناونیشانی (شانازیی بە پێشمەرگایەتیی و رابردووی شاختانەوە مەکەن . تاوانێیكی عه‌لی بچکۆل) لە خوارەوە درێژە بە بەشی دووەم دەدەین
--------------------------------
ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له خۆمان بكه‌ین، کە باكوری كوردستان، نزیکەی 25 ملیۆن مرۆڤی كورد تێیدا دەژی و بۆ 33 ساڵ دەبێت شۆڕش و جوڵانه‌وه‌یه‌كی رزگاریخوازی وه‌ك په‌كه‌كه‌ی تێدایه و لەگەڵ ئه‌و هه‌موو به‌رتیل و هه‌وڵه‌ی توركیا و بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌دژایه‌تی ئه‌و حیزبه، نەیانتوانیوە هێندەی جاش و جاسوس و پیاوخراپی تێدا دروست بکەن وەکو ئەوەی کە لە باشووردا هەیە، کە تا چه‌ند سال له‌مه‌وبه‌ر35 هه‌زار جاش لە باکور هەبوو، بەڵام دوای سه‌ردانیكردنی به‌رپرسانی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی 2015 بۆلای هه‌ندێ لە سه‌رۆك خێڵی ناوداری كورد به‌شێكیان وازیان له‌جاشایه‌تی هینا و ئیستا ژماره‌ی جاش لە باکور کەمی کردووە، به‌ڵام له باشوری كوردستان به به‌رده‌وامی رێژه‌ی جاش به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه دەچێت!؟
هەڵبەت وەڵامەکەش دەتوانین لەوێوە دەست پێبکەین کە پەکەکە پێش ئەوەی شەڕی ئەنقەرە بکات لە خائین و جاشەکانی ناوخۆوە دەستی پێ‌کرد، لوتی جاش و خائینەکانی شکاند، ئەمان وەکو پارتیی و یەکێتیی نەبوون کە متمانە بە کەسانی چەورە و سەرسەری بکەن، شۆڕش بەڕێوە بەرن، هەرچی پیاوکوژ و هۆمۆ و نێرباز و داوێنپیسە لە ناو شۆڕشەکانیاندا کۆیان کردبوونەوە، بەرپرسیارێتیان دابوونێ، جگە لەوە پەکەکە بە بیروباوەڕەوە هاتنە مەیدان بۆیە دەبینین ئافرەتیش رۆڵێکی کاریگەر دەبینێت، بەڵام لە باشوور هەرچی داوێنپیس و بەدڕەوشتە کەوتنە دەستدرێژی کردن بۆ سەر ئافرەتانی گوند و شارەکان، مێژووی پارتیی و یەکێتیی جگە لە لێدانی ئافرەت جێگای ژنی تێدا نەبۆتەوە، یان بە ژمارەی پەنجەی دەست ژمێردراون و ئەوانەش هەمیشە لە پیاوە سەرسەریی و دواێنپیسەکان دوورخراونەتەوە. هەروەها وەڵامێکی دیکەش بابەتەکەمان بۆ بەهێزتر و دەوڵەمەندتر دەکات، ئەوەیە کە مه‌لا مسته‌فای بارزانی و كوڕه‌كانی، هه‌ر سه‌رۆك خێڵێک نه‌بووبێته كۆیله‌یان پاڵیان پێوه ناوه تا حكومه‌ت باوه‌شیان بۆ بكاته‌وه ناچاریان کردوون رابکەن و ببن بە جاشی حکومەت، وه‌ك خێله‌كانی زێباریی و سورچی و هه‌ركی... تا دەگاتە ئەوەی پالپێوه‌نان بە ژمارە و هێزی گه‌وره و به‌رینی وه‌ك جهلالییەکان، کە له 1966 دا چوونە باوه‌شی حكومەتی بەغدا.
له دوایین شۆڕشی نوێشدا سه‌رجه‌م حیزبه‌كان به‌گشتی و پارتی به‌تایبه‌تی رۆلی زۆر مه‌ترسیداریان بینی به به‌رنامه ژمارەیەکی زۆری خەڵکیان نارده نێو حكومه‌ت و کردیانن به جاشی حکومەت ، له نمونه‌ی قاله فه‌رج و ته‌حسین شاویش دارای حه‌مه ئاغا وهتد. تا لەو رێگایەوە پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی شه‌هید بكه‌ن.
له دوای 1975 پارتیی و بنەماڵەی بارزانی هه‌وڵیاندا زۆرێك له كادیره پیاوكوژ و پاراستنه‌كان بكەنە جاش، چه‌ندین سه‌ركرده‌ی جاش باسیان لەوە كردووه، كه ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی پارتی و مناڵەكانی بارزانی رێز له‌خه‌ڵك ناگرن، تا ئەو خەڵکە پەیوەندیی سیخوڕییان له‌گه‌ڵ دەوڵەتێکی داگیرکەر و دوژمن‌دا نەبێت، واتا ئه‌وانه‌ی ده‌بوونه جاش، پارتی و كوڕه‌كانی مه‌لامسته‌فا رێزیان زیاتر ده‌گرتن له‌وانه‌ی کە دڵسۆز و كوردپه‌روه‌ر بوون.
یه‌كێتیش سه‌ره‌تا وه‌ك هێزێكی شۆڕشگێڕ و چه‌پ ده‌ركه‌وت، دوایی ئه‌ویش كه‌وته نێو هه‌مان یاری سیاسی هاوشێوه‌ی پارتییه‌وه، پۆلێك له‌سه‌رۆك جاشی دروستكرد كه هێزه نه‌یاره‌كانی له ناوببات و هاریكاریان بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی پرهنسیبیكی تۆكمه‌ی رێكخستن و زاڵبونی میزاجی كه‌سێتی دڵی زۆر کەسیان شكاند و ناچاریان کردن بڕۆن و ببنە جاش، كه لێره‌دا من باس له دوو به‌رپرسی سه‌ربازیی سهرهتاییەکانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌كه‌م، کە چۆن یه‌كێتی و چه‌ند به‌رپرسێکی له پێشمەرگە ئازا وههڵۆکانی شۆڕ‌شیان کرد، بچنەوە سار و ناپاکیی و خیانەت بکەن! به‌ڵام سه‌ره‌تا من ئه‌و دوو كهسایهتییهتان پێ دەناسێنم.
1. سه‌ڵاح شینه:
له دایكبوی ساڵی 1958ی گوندی دورهبهكرهی سه‌ر به ناحیه‌ی قوشته‌په بوو، بنه‌ماڵه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار و مه‌رداری گوند بوون. له 1980 سەڵاح شینە چووه شاخ و هه‌فته‌یه‌ك بووه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی سوسیالست، دواتر بەهۆی نوره‌ی هاوریی گوندی، وازی لە سۆسیالیست هێنا و بووه كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران. پاش ماوه‌یه‌كی كورت به‌هۆی ئازایه‌تی و لێهاتووییەوە، بووه ئامركهرتی چواری كهندیناوهی تیپی ٨٦ لە ده‌شتی هه‌ولێر، دواتر بووه جێگری سه‌رتیپی 87 قه‌ره‌چۆغ له مانگی 6 سالی 1988 له‌ده‌ره‌نجامی ئەوەی سووکایەتیی پێکرا و بە ناشرینی مامهلەیان لەگەڵدا کرد، ناچار بوو به خۆی و 30 پێشمه‌رگه ی یه‌كێتی خۆیان راده‌ستی حكومه‌ت کردەوە، بەداخەوە له‌كاتی ته‌سلیم بونه‌وه‌یدا ٨ پێشمه‌رگه‌ی كوڕه هه‌ژار و قاره‌مانی شیوعی و یه‌كێتیان شەهید کرد.
2.نوری قادر:
ناسراو بە نوری قادرە باریکە ئەویش خەڵکی گوندی دۆرهبهكرەیە و لە خێزانێکی یەکجار هەژار بوو. ئامۆزای شه‌هید جەبار موحەمەد کە لە ساڵی 1978 بەدەستی ڕژێم لە دەشتی هەولێر شەهید کرا و 3 کوڕە پوریشی (شەهید ستار مۆتە، ئازاد مۆتە و شەهید احمد حسن مۆتە).هەر لە ناو ریزەکانی یەکێتی شەهید کران.
به‌رله دهستپێیكی باسه‌كه، هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ولێر و قه‌راج و كه‌ندیناوه و شه‌مامك ده‌زانن، كه نوری و سه‌ڵاح چ كه‌سایه‌تییه‌كی قاره‌مان و پێشه‌وه‌ی زۆربه‌ی شەڕه‌كان بوون، ئه‌و دوو به‌رپرسه و چه‌ند به‌رپرسێكی تری كوڕه هه‌ژاری یه‌كێتی و شیوعی و سوسیالست توانیبێتیان به قاره‌مانیتی خۆیان 300 گوند و زۆربه‌ی ناحیه‌كان نیمچه ئازاد بكه‌ن و دوای سالی 1986 شه‌وان نیوه‌ی هولێر ده‌كه‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه. ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ئه‌و به‌رپرسه سهربازیانە رۆڵی سه‌ره‌كییان تیا ده‌بینی، کە تا ئیستاش لە هزری زۆر کەسدا ده‌سوڕێته‌وه و چالاكی دیار و به‌ناوبانگ بوون وه‌ك لێدانی موشتهرهكهی هه‌ولێر كه 117 له پیاوانی ئه‌منیان كوشت و گرتنی قاتعی ابو جه‌عفه‌ر مه‌نسور، کە زیاتر لە 120 جەیشی شەعبی تێدا کوژراو بە دیل گیرا، هەموویان خەڵکی تکریت بوون، دیسان لە لێدانی سه‌یته‌ره‌ی هه‌ولێر- مه‌خمور و دیبه‌گه و سەدان داستانیان تۆمارکرد، وەکو گرتنی دەیان رەبایە لە ڕیزی هەرە پێشەوە بەشدار بوون.
به‌لێ له‌وكاتدا ته‌نیا كوڕه هه‌ژاره‌كانی هه‌موو حیزبه‌كان به‌خوێنی خۆیان شاری هه‌ولێریان بۆئازادیی ئاوده‌دا و نه‌وه‌ك زۆرینه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئیستا کە ده‌نگ و ره‌نگیان نه‌بوو، به‌ڵكو له كه‌ره‌ج و دوور لە شه‌ڕه‌كان لێی كه‌وتبون
3. شیخ جه‌عفه‌ر:
له ساڵی 1982 به بڕیاری یه‌كێتی کرا بە سه‌ر تیپی 86 ی ده‌شتی هه‌ولێر، ئەم کەسە لەو سەردەمەدا و لە مێژووی یەکێتییدا نمونەیەکی وەکو شێخ جەعفەری بە خۆیەوە نەدیوە لە داوێنپیسی و بێموڕاڵییدا، ئەم کابرایە چه‌ندین ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر ماڵان، له‌وانه ماڵی ( ح، ج ) یان ( م ) له ده‌شتی هه‌ولێر (بە باشم نەزانی ناوی تەواوی ئەو بنەماڵانە بنووسم). ئه‌م شێخ جه‌عفه‌ره له‌كاتێكدا سه‌رتیپی ده‌شتی هه‌ولێر بوو، به‌ڵام تا ئەو کاتەی لەوێ نەما لەو ناوە دوور نەدەکەوتەوە، بۆ جارێک چییە له جاده‌ی هه‌ولێر- كه‌ركوك نه‌په‌ڕییه‌وه، ته‌نیا جارێك بۆ پرسەی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له قوشاغلۆ چووبوو كهئهوكاتیش گفتوگۆی نێوان رژێم‌و یه‌كیتی بوو . پێش هاتنی شێخ جەعفەر بۆ دەشتی هەولێر پێشمه‌رگه و به‌رپرسه‌كان زۆر به پره‌نسیبی كۆمه‌ڵه ده‌جوڵانه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ل هاتنی شێخ جه‌عفه‌ردا كه‌لتوری شه‌هوه‌تبازی و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنانی گونده‌كان ته‌شه‌نه‌ی کرد و زیاندی کرد چونكه خۆی بووه مامۆستای دەستدرێژیی و شەهوەتبازی ناو پێشمەرگەکان، لەو بوارەدا شێخ جەعفەر قوتابخانه‌ی تاوان و كاری قێزه‌وه‌نی ناو پێشمەرگە بوو.
چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی كێشەكه و رادهستبوونهی ئه‌و هێزه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر
دوو رۆژ دوای گفتوگۆی نێوان به‌عس و یه‌كێتی لە 1983 / 12 / 5 ده‌یان پێشمه‌رگه له گوندی كه‌ردز ده‌بن، ئێوارە دوو پیكابی پڕ له جاش کە پێک هاتبوون لە (19 ) جاش، دێنه گوندی كه‌ردز كە ئه‌و گونده ده‌كه‌وێته نزیك قوشته‌په و بیستانه، کاتێک چاویان به‌پێشمه‌رگه‌كان ده‌كه‌وێ ده‌ڵێن هاتوین ببین بە پێشمەرگە، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كان باوه‌ڕیان پێناكه‌ن، بۆیه هه‌موویان چه‌ك ده‌كه‌ن و ده‌یان به‌ن بۆ گوندی بیستانه، كه به‌هۆی گفتۆگوه تیپی 86 ده‌شتی هه‌ولێر باره‌گای لە بێستانە كردبۆوە، سه‌رتیپی ئه‌وكاتی 86 ده‌شتی هه‌ولێر ئەم شێخ جهعفهرە ناموبارەکەی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی ئیستا ده‌بێت (لەخوارەوە گوێ لە ڤیدیۆکەی قاسم ئاغا بگرن).
شیخ جه‌عفه‌ریش فەرمان بە نوری قادر دەکات، کە ئەو کات ئامركهرت بوو لەگەڵ سه‌رداره قیت، كه ئه‌ویش ئامر مەفرەزە بوو لای نوری (سەردارە قیت دواتر له‌شەڕی ناوخو كوژرا) پێی گوتن بڕۆن بیانكوژن ئه‌وانیش هه‌موویان له‌سه‌ر مه‌فره‌قی بێستانه ده‌كوژن و لاشەکانیان جێدەهێڵن. تاله‌بانی، كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێده‌گات گڕدهگرێ و ده‌ڵێت بیانگرن و بینادهنه دادگا، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ جاشێک ئیتر نه‌وێرێ بێتە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی، به‌تایبه‌تی كه یه‌كێتی یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌وه‌بوو هه‌وڵ بدات له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌عسدا به‌شێك لهجاشهكان بكاته هه‌واداری خۆی، به‌ڵام به‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی جاشه‌كان، ئیتر هیچ جاشیكی تر نه‌یوێرا له یه‌كێتی نزیك بێته‌وه. دوای چه‌ند روژێك دادگایی شێخ جه‌عفه‌ر و نوره و سه‌رداره قیت كرا سه‌رۆكی ئه‌وكاتی دادگایی كردنه‌كه كۆچكردوو (د. كه‌مال خۆشناو) بوو، چونكه ئه‌وكات كۆسره‌ت ره‌سوڵ هێشتا لە شار بوو، نەبووبووە پێشمه‌رگه.
شێخ جه‌عفه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ردوو بكوژی ئه‌و 19 جاشه كرد، كه ده‌بێت بڵێن ئه‌وانه هه‌وڵیان دا هه‌ڵبێن بۆیه ئێمه‌ش گولله‌بارانمان كردن، به‌ڵام له‌كاتی دادگاییكردنه‌كه‌دا نوری قادر راستییەکەی گوتبوو، کە ئێمه وه‌ك كادیرهكی سه‌ربازیی بڕیاری شێخ جهعفهرمان جێبه‌جێكردوه، بۆیه شێخ جه‌عفه‌ر بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ زیاتر سڕ كرا، نه‌مر سابیر ره‌سول له شوێنی شێح جه‌عفه‌ردا بووه سه‌رتیپی 86 ده‌شتی هه‌ولێر.
بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیە بكه كه چۆن قاسم ئاغا باس له راستی زانیارییه‌كه‌ی ئێمه ده‌كات
بۆ بینین و گوێگرتن لە تەواوی گفتوگۆ و قسەکانی قاسم ئاغا، کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
-----------------------------
دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێم دا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ هاته ده‌ره‌وه به‌ماوه‌یه‌كی كورت كرایه به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی 3 یه‌كێتی، كۆسره‌تیش هه‌وڵی جدی نه‌دا بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه بۆیه كێشه‌ی نیوان نوری قادر كه جیێگری سه‌رتیپی 86 ده‌شتی هه‌ولێر و شێخ جه‌عفه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌تایبه‌تی دوای ته‌واوبونی گفتوگۆی یەکێتیی و به‌عس، یەکێتیی وه‌ك پیشه‌ی ئیستای بۆ قه‌ره‌بووكرنه‌وه‌ی تاوان و سزاكه‌ی و دوای سڕ كردنه‌كه‌ی هه‌ڵسا پله سه‌ربازییه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ری لهسهرتیپی 86 ده‌شتی هه‌ولێره‌وه كرد به به‌رپرسی سه‌ربازیی هه‌موو مه‌ڵبه‌ندی 3 هه‌ولێر به‌رزكرایه‌وه، بۆیه شێخ جه‌عفه‌ر به‌دوای تۆڵه ده‌گه‌ڕا، کە له نوری دورهبهكرەی بکاتەوە، ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1986 كاتێك یی ده‌شتی هه‌ولێر 2 سه‌یاره‌ی سه‌ربازی ده‌ڕفینن و دینه گوندی پوریجه هه‌لیكۆپته‌ر دوایان ده‌كه‌وێ چه‌ند ساروخێك بهگوندهكهوه ده‌نیت، بۆیه ئاغاكانی ئه‌و ناوچه‌یه شكایه‌ت ده‌كه‌ن له نوری قادر، شێخ جه‌عفه‌ریش ئەمە به هه‌ل ده‌زانی هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و هێزه چه‌ك بكات، به‌ڵام له کەندی شاقازی، کە لە پشت گوندی پۆریجەیە لە نزیك قوشته‌په، روو به رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه، ده‌بێته راكێشانی كڵاشنكۆف له‌یه‌كتر، بەڵام دوایی بێ كێشه كۆتایی دێت و كێشه و ململانیكان به‌رده‌وام ده‌بێت تا له‌شه‌ڕی قه‌یوان- ماوه‌ت 1987 شێخ جه‌عفه‌ر و هێزه‌كه‌ی شاخێكی ستراتیژی به‌رده‌دا به‌یانی به تیپی دەشتی هه‌ولێر ده‌ڵێت ئێوه ده‌بێت بیگێڕنه‌وه ئه‌وانیش دەڵێن یه‌كه‌م به به‌یانی، کە خۆر بە دەرەوە بێت، گرتنەکەی قورسه. دووه‌م تو به‌رت داوه، فەرمو به خۆت بڕۆ بیگره‌وه، بۆیه شه‌خ جه‌عفه‌ر ده‌چێته لای تاله‌بانی ده‌ڵێت ئه‌و هێزه‌ی نوری شاخه‌كه‌یان به‌رداوه تاله‌بانیش به‌په‌له و بێ لێكۆلینه‌وه ده‌ڵێت نوری قادر له سێداره بده‌ن.
سه‌ڵاح شینه، كه جێگر تیپی 87 قه‌ره‌چوغ بوو، له شوێنی سه‌فین مه‌لا قه‌ره به‌شداری شەڕی قه‌یوان - ماوه‌تی كردبوو ئاگاداری ره‌وشه‌كه ده‌بێت بۆیه ده‌ڵێت ئه‌وه ناهه‌قییه کە شێخ جه‌عفه‌ر و تاله‌بانی به‌رامبه‌ر بە نوری قادر ده‌یكه‌ن به‌تایبه‌تی كه هه‌ردوكیان هاوڕێی مناڵی و یه‌ك گوند بوون، هه‌ستی كردووه زوڵم له نوری ده‌كه‌ن، بۆیه داكۆكی لێده‌كات، زیاتر له 100 پێشمه‌رگه‌ی ئازای ده‌شتی هه‌ولێر و قه‌ره‌چوغ له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح شینه و نوری قادر دوای ته‌واوبوونی شەڕه‌كه یاخی ده‌بن له یەکێتیی و مل بۆ بڕیاره‌كه‌ی تاله‌بانی ناده‌ن، شێخ جه‌عفه‌ر و فه‌ریدون عبدولقادر هێزێک به‌دوایان ده‌نێرن، به‌ڵام نا‌وێرن لێیان نزیك ببنه‌وه. كۆسره‌ت تێكه‌ڵ ده‌بێت، به‌ڵام هه‌لپه‌رستانه وه‌ك ئیستا مامه‌له ده‌كات، چونكه نایه‌وێ پێگه‌ی خۆی لای تاله‌بانی له ده‌ست بدات. سیمای كوسره‌ت له شاخ و شار ئه‌وه بووه یه‌كه‌م شت بیر له قازانجی پێگه‌ی ئیداری خۆی ده‌كاته‌وه چ ده‌ستكه‌وتیكی ده‌بێت، بۆیه ده‌ڵێت ئه‌وه بڕیاری تاله‌بانییه، به‌لای كه‌م با نوری قادر هه‌فته‌یه‌ك چه‌ك دابنێ، سه‌ڵاح شینه ده‌ڵێت ناهه‌قیه قبوڵ ناكه‌ین به‌و بڕیاره‌ی یەکێتیی و تاله‌بانی با لێكۆڵینه‌وه بكرێ.
له ده‌ره‌نجامدا كێشه‌كه قوڵتر ده‌بێته‌وه، هێزه‌كه‌ی سه‌ڵاح شینه و نوره به‌لایه‌كدا دیته‌وه، كۆسره‌تیش هێزی ٧٨ كاروخ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێتەوە، به‌ڵام به دوو ئاراسته‌ی جیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه دەشتی هه‌ولێر، هێزه‌كه‌ی سه‌ڵاح و نوری قادر له به‌ستی شەڕغە و ئاومار ده‌بن، وه‌ك هێزێکی یاخی له یەکێتیی.
|
(کۆسرەت، شەهید عومەر عەوێنە، نوری قادر، ، شەهید مەناف) رۆژێک دوای هێرشکردنه سەر قاطعی جعفر بن منصور |
پاش ماوه‌یه‌ك نوری قادر پیلانی ده‌ستگرتن بەسه‌ر قاتعی ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نسور داده‌نێ، له‌گه‌ل شه‌هید عومه‌ر عوینه و كۆسره‌ت و 60 پێشمەرگەی هه‌ره ئازا له تیپه‌كانی 86ی هه‌ولێر87ی قهرەچوخ هه‌ڵده‌بژێرن له‌گه‌ڵ 12 ئارپیجی ئه‌وهێزه به پێوە و به وه‌ستان هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و قاتعه به دوری 100 مه‌تر زیاتر ده‌بوایه به‌پێوه بڕۆن و گولله بارانیان بكه‌ن و ئارپیجی بتهقینن تا نه‌توانن هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌بێت سه‌ركه‌وتو ده‌بن له‌هێرشه‌كه و قاتعه‌كه ده‌گرن وەزیاتر لە 110 جه‌یش شەعبیش ده‌كوژن و 10 جەیشی شەعبی بە دیل دەگرن، کە هەموویان خەڵکی ناوچەی تکریت بوون، هەروەها 9 سه‌یاره‌ی هینوی پڕ له‌چه‌ك ده‌گرن له‌گه‌ڵ 2 ناقیله، بۆیه تاله‌بانی ئه‌و جاره بروسكه‌ی پیرۆزباییان بۆ ده‌نیرێ، به‌تایبه‌تی بۆ نوری قادر و له بڕیاری له سێداره‌دانه‌وه ده‌یكه‌نه قاره‌مان. به‌ڵام ئه‌و چالاكیه به توڕه‌بوونی سەڵاح شینه ته‌واو ده‌بێت، چونكه نوری قادر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ناكاته‌وه و له‌پشت ئه‌و چالاكیه كه ده‌یكات، تاههیبهتی شیخ جه‌عفه‌ر بشكێنێت، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی زۆر هه‌لپه‌رستانه‌ی نوری قادر ده‌بێت به‌رامبه‌ر سه‌ڵاح شینه و به‌ته‌نیا لهململانێكه بە جێی دەهێڵێت، لەمەوە سه‌ڵاح هه‌ر په‌راوێز ده‌خرێ و هه‌ندێ خزمی جۆكه‌ری سیخوڕیش ئەمە به هه‌ل ده‌زانن، زیاتر هانی ده‌ده‌ن وه‌ك جه‌وهه‌ر خدر، شوان و دیاب و جه‌میل پیرداود، به‌تایبه‌تی جه‌وهه‌ر خدر هانی ده‌دا ببێته پارتی، سه‌ڵاح بروا پێده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌قی ئه‌و زانیاریی و پیلانه ده‌گاته ده‌ست رێكخستنه‌كانی یەکێتیی و كۆسره‌ت. كۆسره‌ت به‌دواچوون ده‌كات بۆ راستی مه‌سه‌له‌كه و راست ده‌رده‌چێت كه هێزێکی پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی خدر سواره‌ی بندیان دێته خواره‌وه، کە ئەو کات له گوندی شیخ وه‌سانان باره‌گا داده‌نێ، كۆسره‌ت رەسولیش له بری ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكات و سه‌ڵاح هیور بكاته‌وه كه‌چی کێشه‌كه قوڵتر ده‌كاته‌وه هه‌ڵده‌ستێت به‌ناردنی وه‌ڵام بۆسهڵاح كه بێتە سماقولی لە (باره‌گای سه‌ره‌كی مه‌لبه‌ندی 3) لەوێ ده‌بێت سوێدنی شەڕهف ده‌خوات كه هیچ ناكات له‌گه‌ڵی و ده‌یه‌وێ ئاشتی بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ یەکێتیی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه به‌س سه‌ڵاح مابوه كه یاخی ببوو، بۆیه سه‌ڵاح شینه به‌خۆی و 3چه‌كداری ده‌چێته لای كۆسره‌ت، به‌ڵام كۆسره‌ت ره‌سول سوێندخواردنەکەی کە بە شەرەفی بووە ده‌یشكێنێت و یه‌كسه‌ر له بری پێشوازیکردنی زیندانی ده‌كات، ده‌یخه‌نه زیندانی تاكه كه‌سی له‌گوندی زیاره‌ت له خۆشناوه‌تی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك بە دیارییەوە دادەنێن زۆر ئازاری دەدەن و سوكایه‌تی بهسهڵاح ده‌كه‌ن. له‌و زیندانییە تاكه كه‌سییه كه‌م كه‌س ده‌توانێت دیداری له‌گه‌ڵدا بكات، جگه له سه‌فین مه‌لا قه‌ره و خزمێكی نزیكی خۆی به ناوی سوره.
|
کۆسرەت رەسوڵ، ئەو قارەمانەی کە لە کاتی شەڕدا چەندین پێشمەرگەی ناحەزی خۆی لە دواوە کوشتووە |
دوای زیاتر له 3 مانگ سه‌ره‌نجام سه‌ڵاح ئازاد ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه سه‌ر تیپی 12 سوران، به‌ڵام سه‌ڵاح هه‌ست ده‌كات ئازادكردنه‌كه‌ی بۆ ئەوەیە کە بینێرنە شەڕەوە و بە پلان بیکوژن. له شەڕه‌كانی مه‌رگه (1988)، سه‌ڵاح هه‌ست به‌وه ده‌كات كه چه‌ند جارێك گولله له پشته‌وه بۆی دێت، دەزانێت ده‌یانه‌وێ له‌پشته‌وه لێیی بده‌ن و به‌پێی زانیاری و به‌دواچوونه‌كانی هه‌ست ده‌كات مهفرهزیهكی مه‌ڵبه‌ندی 2 له‌م شه‌ڕه‌دا دانراوه، (ئەو کەسەش کە تەقەکەی لێدەکات، دوایی دەردەکەوێت کە عەلی بچکۆل بووە بەرپرسی مەڵبەندی دوو دەبێت) كه له‌پشته‌وه له شەرهكاندا بیكوژن. سه‌ڵاح شینه وه‌ڵام بۆ نوری دورهبهكره ده‌نێرێ و ده‌ڵێت وه‌ره له‌گه‌ڵم به‌و بمگهیەنە ده‌شتی هه‌ولێر من له‌سه‌ر تۆ توشی ئه‌وهه‌موو ئازار و سوکایەتیی بوومە و ئیستاش هه‌وڵی كوشتنم دەدەن، بۆیه سه‌ڵاح شینه به‌چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوری قادر به‌هێزێکه‌وه دووباره یاخی ده‌بنه‌وه و دێنه‌وه ده‌شتی هه‌ولێر و چه‌ند وەفدێکیان بۆده‌نێرن و له ئیستگه بانگه‌واز ده‌كه‌ن كه له‌هه‌ر شوێنیكن بگهنەوه سه‌ركردایه‌تی، به‌ڵام ئه‌وان گوێی پێناده‌ن، به‌تایبه‌تی كه نامه‌یه‌كی شێخ جه‌عفه‌ریان پێده‌گات و زیاتر توڕەیان دەکات، تیایدا نووسراوە: دێنه سه‌ركردایه‌تی وه‌رن، گه‌رنا وه‌ك سه‌گ په‌تتان ده‌كه‌ین!
كه ده‌گه‌نه‌وه ده‌شتی هه‌ولێر سه‌ڵاح شینه دووباره خزمه سیخوڕه جوكهرهكانی لێی نزیك ده‌بنه‌وه هانی ده‌ده‌ن بێته‌وه ته‌سلیمی به‌عس بێته‌وه، ئه‌وانیش هاریكاری ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی جه‌وهه‌ر خدر شوان و ده‌وڵه‌مه‌ندێكی هه‌ولێری به‌ناوی عونی حاجی قادر، كه هه‌ردوكیان هه‌م پاراستن و پارتی بوونه، هه‌م پیاوی رژێمیش دەبن، کە گوایە نوری رازی نەبووە بە تەسلیم بوونەوە، بەڵام نوری ئەوکات برایەکی بە ناوی شەمسەدین قادر کە گیرا بوو لە ژوری سێدارەدان بوو عەونی و جەوهەر بە نوری دەڵێن، ئەگەر تۆش تەسلیم نەبیتەوە، دائیرەی ئەمن پێی گووتوین شەمسەدینی برات بۆ چەند ڕۆژێکی تر لە سیدارە دەدەین، ئەگەر تەسلیمیش ببیتەوە ئەوە شەمسەدینی براشت ئازاد دەکەین.
سه‌ڵاح شینه له‌گه‌لیان رێك ده‌كه‌وێ و په‌یوه‌ندی به ئه‌منی بهلدەوه ده‌كه‌ن و به‌ومه‌رجه وه‌ریده‌گرنه‌وه كه ده‌بێت چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیان بۆ بكوژێ، سه‌ڵاح شینه‌ش پیلانه‌كه جێبەجێ ده‌كات له‌گه‌ل هێزه‌كه‌ی خۆیدا هەشت پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له‌چه‌ند گوندێك كه‌مینیان بۆ دادهنینهوه شه‌هیدیان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ل ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی خزمێك و پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆی، كه ئاماده نابێت له‌گه‌ڵی ته‌سلیم بێته‌وه به‌ناوی هه‌ینی و دواتر له‌سیداره‌درا به‌مه‌ش سه‌ڵاح شینه و هاوڕێكانی مێژووه جوانه‌كه‌ی خۆیان بە هۆی شیخ جەعفەر و کۆسرەت رەسوڵەوە گۆڕی بۆ مێژویه‌كی قێزه‌وه‌نی ناپاكی
كۆتایی
مرۆڤ كه ئه‌و چیرۆكه راسته‌قینه‌یه دەخوێنێتەوە، یان بەو زانیارییە مێژووییەدا دەچێتەوە هه‌ست ده‌كات چۆن له‌هه‌ڵه و نه‌زانینی مامه‌له‌ی ئه‌و كوڕه هه‌ژار و قارەمانانه، چۆن ناچاریان کردن به‌ره‌و زه‌لكاوی هه‌ڵبژاردنی رێگای ناپاكی هانیان ده‌ده‌ن، جگه له‌وه‌ی نوری و سه‌ڵاح شینه، كه‌سانی سه‌ربازیی و تێگه‌یشتوی فیكری نه‌بوون، كادێری كۆمه‌ڵە و كه‌سانی وشیاریشیان له‌گه‌ڵدا نه‌بووه، بۆیه زیاتر كه‌وتنە نێو زه‌لكاوه‌كه‌ی ناپاكییەوە، به‌پێی زۆربه‌ی بهدواچوونهكان سه‌ڵاح و نوره پێشوتر په‌یوه‌ندییان به‌به‌عس نه‌بووه و له هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بهرهدستی به‌عسیشدا ئه‌وه به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو له‌مانگی 5 و 6 ی 1988 له رێگای ئه‌و سیخورانه‌ی پاراستن و به‌عس په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌عس كردووه و زیاتر هانیان داون به‌ره‌و تاوان و ناپاكی برون، گه‌رنا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه كه ئه‌و هێزه و به‌رپرسانه چ كوڕه هه‌ژار و قوربانیدهرێك بوون، له پێناوی گه‌له‌كه‌یاندا چه‌ندین ساڵ یاریان به مەرگی خۆیان و خزم و بنه‌ماڵه‌كانیان كردوه، به نمونه سه‌ڵاح شینه 2 ئامۆزای له‌گه‌ڵی شه‌هید بووه (مه‌غدید و باشه) و نوری قادر خۆی 2 جار بە سەختی بریندار بووە، و 3 كوره پوری به‌ناوه‌كانی (ستار، ئەحمەد و ئازاد مۆتە شەهید بوون و ئامۆزای بوون، کە لەمەفرەزە سەرەتاییەکان بوو لە ساڵی 1978 شەهیدبووە بە ناوی جەبار موحەمەد ….
هه‌موو خه‌ڵكی دۆرهبهكره و هێزه‌كه‌ی سه‌ڵاح شینه و هاوڕێكانی ده‌زانن له ساڵی 1981 سه‌ڵاح شینه جه‌یش شهعبیهك ده‌گرێ به‌ناوی بایز كه خه‌زوری مه‌لا حوزێری جاش ده‌بێت به 3 هه‌زار دیناری سویسری ئازادی ده‌كات و مه‌لا حوزیریش ده‌چێت باوك و برای سه‌ڵاح شینه ده‌گرێ و به 3 هه‌زار دینار پێدانهوهكه ئه‌ویش ئازادی ده‌كات، به‌ڵام سه‌ڵاح شینه له بری ئه‌وه‌ی پاره‌كه بۆ باوك و برا هه‌ژاره‌كه‌ی بگەڕێنێتەوە ده‌چیت بیكه‌یسی و چه‌ند كڵاشینكۆفێکی پێدهكڕێ و بە ماڵی باوكی دەڵێت ناتاندەمەوە … له‌كاتیكدا باوكی زۆر هه‌ژاربووه و نیوه‌ی مه‌ڕه‌كانی خۆی فروشتووه بۆ ئازادكردن، ئه‌مه جگه لەوه‌ی ده‌یان شەڕی شار و ده‌شتی هه‌ولێریان كردوه، كه ده‌یان جار خۆیان و كه‌سه نزیهكەکانیان به‌ڕێکه‌وت له مه‌رگ رزگاربوونه. قاره‌مانیتی هه‌ردوكیان له‌گوتن ته‌واونابیت كه لێره‌دا ته‌نیا ئه‌و شەڕه‌ی نێو شاری هه‌ولێر و گه‌ره‌كی حی العمال ده‌هینمه‌وه كه له گفتوگۆی رژێم و یەکێتییدا (سه‌ڵاح شینه و سه‌فین مه‌لا قه‌ره، به ته‌نیا له مالێك ده‌بن و دوو ده‌مانچه و یه‌ك كڵاشینكۆفیان پێدهبیت، جاشه‌كانی سه‌ید قه‌هار به‌خۆیان و سه‌دان پیاوی رێم ده‌وریان ده‌ده‌ن به رۆژی روناك پێنج كاتژمێر شەڕ دەكه‌ن تاهێزی پێشمه‌رگه ده‌توانێت بگاته نێو شاری هه‌ولێر و ئابلۆقه سهربازیهكهیان له‌سه‌ر لادەبەن و رزگاریان دەکەن، له‌و شەڕه‌دا جاشه‌كان 30 رومانه‌یان زیاتربۆ ئه‌و ماڵه هه‌لدابوو كه سه‌فین و سه‌ڵاحی تیادابووه، و به‌ڵام له زاری سه‌فین مه‌لا قه‌ره له زۆر شوێن باسی كردووه، كه سه‌ڵاح شینه به‌ته‌نیا 25 رومانهی ههڵگرتوتوهوه بۆیانی فرێداوه‌ته‌وه له كاتیكدا هه‌م ده‌ست سوتێن بوه هه‌میش زۆرمهترسی بوه به‌گیانیدا بته‌قیته‌وه
بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و كوره هه‌ژارانه زیاتر په‌روه‌رده بكرابانایه و به ژیرانه مامەلهیان له‌گه‌ڵ بكرایه، كه‌چی هه‌موو ده‌رگاكانیان بەسەردا داخستون و پاڵیان پێوه‌ناون، تا ته‌سلیم به رژێم ببنه‌وه ئه‌و هه‌موو كوڕه هه‌ژار و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی حیزبی شوعی و یەکێتییش شه‌هید بكه‌ن و مێژوی تیكۆشانیان له ههڵۆبونی ده‌شتی كاكی بهكاكیهكهی هه‌ولێره‌وه بكه‌نه ناپاك و دژ به‌گه‌له‌كه‌یان
تێبینی:
1. كۆی ئه‌و زانیاریانه زاده‌ی كۆكردنه‌وه‌یه له 8 كه‌سایه‌تی كه 5 کەسیان له نێو رووداوه‌كاندا بوونه، یه‌كێکیان به‌خۆمم
2. سه‌ڵاح شینه كه‌متر له ساڵێك دوای ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی له كۆرێ له‌گه‌ڵ جاشه‌كانی جه‌میل ئاغای كۆرێ ده‌بێته شەڕی و ده‌یكوژن، نوری دورهبهكرهش هه‌ر زوو واز ده‌هینێت و ده‌بێته سه‌رباز و ئیستاش به‌رپرسه له ناو یەکێتیی.
|
یەکێتیی و رۆژنامەی کوردستانی نوێ، جەوهەر خدر وەکو پێشمەرگە باس دەکەن
|
3. به پێیی زانیاریی وبهدواچوونی ئێمه جه‌وهه‌ر خدر له ژیانیدا كۆمه‌ڵه نه‌بووه، ده‌لێن ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌تی گشتی جه‌لالی بووه، به‌ڵام كاری به به‌رده‌وامی بۆپاراستن و به‌عسیش ده‌كرد، ئه‌وه‌ی كوردستانی نوێ باسی ده‌كات كه له سالی 1988 له‌سه‌ر كوردایه‌تی گیراوه، زۆر شەڕمهزارییه، چونكه كاتێك جیگر فه‌وجی سوكی عه‌شیره‌تی سالهییهكان ١٣٥ بوو، تاوانێكی دڕندانه‌ی دژی ئامۆزاكانی خۆی كرد، یه‌كێكی لێ شههیدكردن و شەشیشی لێ بریندار كردن بهجهكی جاشایه‌تی . بۆیه لەگه‌ل مه‌فره‌زه‌یه‌ك لهجاشهكانی به‌بریاری دادگای هه‌ولێر بریاری زیندانی ئه‌به‌دی كران، به‌لام له‌گه‌رمه‌ی شه‌ری ناوخۆ به‌عس زۆربه‌ی مروڤ كوژه‌كانی كوردی ئازادكرد تاشهرهكه گه‌رم بكه‌ن
4. به‌هیوام هه‌ر هه‌ڵه و كه‌م وكورتییهكم هه‌بێت بۆم راست بكه‌نه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ن، با ئه‌و لاپەڕانە له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده و به‌رپرسانه‌ی له شاخیشه‌وه ده‌یان تاوان و سوكایه‌تییان به‌خه‌ڵك كردووه ههلبدهینهوه .
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کە بە ناونیشانی (شانازیی بە پێشمەرگایەتیی و رابردووی شاختانەوە مەکەن . تاوانێیكی عه‌لی بچکۆل (بەشی یەکەم))ە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست