قسەکردن بەبێ پراکتیک چی دەگۆڕێت.؟
Friday, 10/06/2016, 19:09
لەسەردەمی بەعسدا زۆر چار چالاکی دەکراو گیانبازەکان ،هەلدەستان بە کوشتنی تاوانبارێکی بەعس لەناوشاردا ،هەڵبەت مەبەستم گیان بازەکان هیچ سەرکردەوبنکردەیەکی سەرانی مافیای هەردوو بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی ناگرێتەوەو ،ئەوان کەلەشاخ بوون هەربازرگان بوون بەخوێنی خەڵکی کوردستانەوەو دوای رووداوەکانی ئازاری ١٩٩١،بەهۆی جەنگی کەنداوەوە شانسی وەرگرتنی دەسەڵاتیان بەرکەوت.مەبەستی من لەگیان بازەکان ئەو ئینسانانەبوون ،کەکوڕی هەژار و خاوەن باوەڕو ئیرادە بوون و چاویان زوڵم و زۆری فاشیانەی بەعس و ئە ئەمن ئیستخباراتانەیان نەدەبینی ،کەبەعس هینابووی بۆچاوترساندن و ملکەچ پێکردنی خەلکی کوردستان و ئەوانیش ناوەناوە دەهاتن و تاوانبارێکیان بەسزای تاوانەکانی دەگەیاند .
لەوکاتانەدا ،کەگیان بازەکان دەهاتن و چالاکیەکیان ئەنجام دەدا،ئەوکات لەشاری سڵیمانی بەوە بەناوبانگ بوو دەیانوت قڵیشایەوە،ئیتر هەرخەڵک بوو دوکان و بازاڕی دادەخست و دەڕۆیشتەوە بۆماڵەوە .کابرایەک هەبوو زۆر فشەکەر و درۆزن بوو ،هەرکاتێک چالاکیەکە ئەنجام دەدرا ،ئەگەرلای خانەقابوایەو ،ئەو لەبەردەریکی سەرابوایە ،جامانەکەی دەخستە بن باڵی و بەرەو لای جادەی پیرەمێرد ڕای دەکردو هاواری دەکرد کەس نەڵێت فڵان کەس بوو.
ئەودەیویست ناوبانگ دەربکات و خۆی بکات بەخاوەنی ئەوگیان بازایە،بەعس گرتیان و بۆ ئەمن پێیان ووت ،لەخۆت باستر دەزانین ،کەتۆئەوپیاوەنیت و شێسیش بیت ناتگرین و ناتکەین بەپاڵەوان،ئێستاش هەرچی هەیە دەیەوێت خۆی بکات بەپاڵەوانی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی ،بەلام لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەیت زۆرینەی سامانەکەی بەگەندەڵی پەیداکردوە.
هێنانەوەی ئەم نموونەیە بۆئەوە بە خەلکی کوردستان بڵێم بێزار نەبوون ،لەقسەی زلی کۆنە معارەزەو جەماعەتی سازان ،دەڵێی بوون بەمامۆستای بیرکاری و خەریکی زەڕب و کۆکردنەوە لێدەرکردن .ئەوەندە نەوت فرۆشرا ،بەوەندە فرۆشرا ،ئەوەندی دیار نی یە .ئینجالەهەمووی خۆشتر ئەوەیە ئێستا کۆیلەکانی بنەمالەی مافیا تاڵەبانیش هاتونەتە خەت و ئەوانیش هەرخەریکی شکردنەوەی بیرکاری ،کەخۆیان شەریکە دزی بنەمالەی مافیای بەرزانین و بەموو جیاواز نین ،لەهەموو دزی و گەندەڵی و تەقەکردن ،لەخۆپیشاندەران و تیرۆری رۆژنامە نوسان و دەستدرێژی بۆسەرژنان و داگیرکردنی ژنی بەمێردیش .بەڵام ئێستا دنیا گۆڕاوە ،چونکە بوونەتە شەریکی گۆڕانکاری .
چەند گەمژەییە باوەڕبەوەبکەیت دزو گەندەڵ و داوێن پیس و مافیا چاک سازی بکات ،وەک ئەوەی ئێستا هەردوو مافیا مام و برازا .مەسعودو نێچیر باسی چاک سازای و دادگایی گەندەڵکاران بکەن ،ئاخر ئەگەر دادگاو یاساهەبێت دەبێت ئێوە یەکەمی کەس بن دادگای بکرێن و دوای ئێوەش بنەمالەی مافیای تاڵەبانی و ئینجا جەماعەتی حکومەتی بنەکە فراوان و چوار ساڵ ئارامی سەقام .بەلام کاتێک هیزی بەسزاگەیاندن بوونی نی یە و خەڵک خۆش خەیاڵن بەوەهمی مامۆستایانی بیرکاری و ژمارەکان .دەبیت بڵێن .قەل بەقەلی ووت ڕووت ڕەشبێ .
ئاخر ئەگەر ئێوە پیاوی چاکسازی و گەڕانەوەی مافن بۆ خاوەنەکانیان ،کەبەبێ هیچ ئەملاولایەک خەڵکی کوردستانە ،چاکسازی چی .ئەوەی دەتوانێ ماف بسەنێ دەبێت بەهێز بی سەنێ .
قسەکردنی بێ بنەما ،جگەلەفریودانی خەڵک و گەران بەدوای بەرژەوەندی داهیچ شتێکی ترنی یە ،هەموو قسەکانتان بۆگەڕاندنەوەیە بۆدیوەخانی سەرانی مافیای بزوتنەوەی کوردایەتی و شەقامی ئارام ،ئێوە پیاوی شؤڕش نین دژی گەندەڵی و دزی و داوێن پیسی ،ئێوە پیاوی گەڕانن بەدوای مافیا خۆتان و دەسکەوتەکانتان .ئەگەر بەڕاست دەتانەوێت مافی خەڵک وەربگرن و خەمخۆری هاوڵاتیانی کوردستانن ،هەنگاوی یەکەمتان دەبێت ڕاگرتنی هەناردەی نەوت و غازبێت ،لە سنوری سڵیمانی و کەرکوک دەرکردنی کۆمپانیاکان ،یاخود ڕازی بوونیان ،بە وەی داهاتی نەوتنی سلێمانی و کەرکوک نابێت بچێتە سەرحسابی بنەماڵەی مافیا بەرزانی و دەبێت بدرێت بەخەلکی سڵیمانی وکەرکوک مووچەو پێداویستیەکانی خەلکی ئەودوو شارەی پێدابنین بکرێت ،ئەوە هەنگاوی ڕاستی و راسگۆیانەیە ،لەپێناو خەڵکی هەردوو شاری سڵیمانی و کەرکوک ،وەک هەنگاوی یەکەم .هەڵبەت بادڵی ناسیونالستەکان و شارپەرستەکان خۆش نەبێت بەوەی شارچێتی دەکەم ،بەلام بائەوە هەنگاوی سەرەتابێت بۆ ووشک کردنی سەرچاوەی داهاتی بنەماڵەی مافیای بەرزانی ،کەنەوت دەدات بەتورکیای فاشی و ئەویش بەقازانجەکەی بارووت دەکڕێت و بەسەر خەلکی سیڤڵی باکورو ڕؤژئاواو بەشێک لەباشوری کوردستاندا دەیبارێنێت ،ئەوە بۆ ئێستا گەورەترین هەڵوێست و کاردانەوەیەو ،هاندانی خەڵکی هەولێرودهۆکیشە بۆ قبوڵ نەکردنی ئەو مافیاگەریە ،لەبنەمالەی مافیای بەرزانی .بەلام ئێوە پیاوی سەرشاشەکان و شیکردنەوەی بیرکارین و ، وەک ئەو پیاوەی سەرەوەوان ،ڕووی ڕاستی ناڕۆن و خۆشتان دەکەن بەپاڵەوانی چاکسازی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست