رۆژئاوای کوردستانیش مەکەنە شێر پەنجەی تێرمیناڵی
Friday, 10/06/2016, 18:17
سەرچاوەی رووداوە بینراوەکان ، یان ئەو رووداوانەی کە لە بەر چاون و ناتوانین حاشایان لێبکەین . ئەگەر ئەو دەستەواژەیە،(سەرچاوە) وەک دەستەواژەیەکی فەلسەفی لە بەر چاو بگرین کە بە چاو دەبینرێ و بە کردوە دەسە لمێنرێ و هەستی پێدەکرێ ، جا راستە وخۆ یانژی ناراستە وخۆ. بە واتایەکی دیکەش دەکرێ ئەو دەستەواژەیە بە مانای / ناوەند / لێک بدرێتەو ناوەندێک بۆ بڵاو کردنەوەی بابەتەکانی مێژوویی فەرهەنگی یان بابەتەکانی رۆژانەی سیاسەت بۆ ناو خۆی وڵات یان دەرەوەی وڵات یان (سەرچاوەیەکی نەخۆش) ناوەندێکی نەخۆش کە بەرەو شێرپەنجەی تێرمیناڵی بەرەومەرگ هەنگاو دەنێ ، بەو واتایە دەبێتە دوورێگوزەری تەواو جیاواز (ئەرێنی ونەرێنی) . ئەو ناوەندە ئەوڕۆکە پێگەیەکی مەزنی سیاسیە بۆ بڵاو بوونەوەی رووداوەکانی کە لە ناوخۆو دەرەوەی جوغڕافیای خاکی رۆژئاوی کوردستانن کە جێگای سرنجی سیاسەتی جیهانیە ، لەو ئاڵگۆڕانە دا دەکرێ رووداوەکان ئەرێنی بن یان رووداوەکان نەرێنی بن . تا ئێرە لایەنی ئەرێنی رووداوەکان روخساری خۆیان نیشانداوە. جگە لەوانەش سیاسەتی بیواتا وکوردنەخوازانەی دەسەڵاتی باشوور زەنگێکی مەترسیدار بووە بۆ رۆژئاوا کە هەرچی ئەوان لە وێ لەو٢٥ ساڵە کردوویانە نەگەیشتۆتە ئاماج بۆیە نابێ لە رۆژئاوا بکرێ . چون بەرپرسانی باشوور لە سیاسەتوو ئابووریدا دووچاری شێرپەنجەی تێرمینالوو شێرپەنجەی تێرمیناڵی نەزانی بوون . ئەو نەخۆشیەش بە مەرگ کۆتایی پێدێ وهیچ دەرمانێکی نییە.
" سیاسەت لە باشووی کوردستان بۆتە شێرپەنجە تێرمیناڵی "
٢٥ ساڵە دەسەڵاتی باشووری کوردستان وێنەی شەیتانی شەڕن کە دەدەمی یەکتر / دەتفن / و لە هەمان حاڵدا خەڵکیشیان لە خشتە بردوە ، ئەگەر پێیان دەڵێی وامەکەن هەڕەشەت لێدەکەن. خۆسەددام وای نەدەکرد وەلایان نا. باشووری کوردستانیش شێر پەنجەی تێرمیناڵە، تێرمیناڵە بۆ بڵاو بوونەوەی ناهامەتی ، بۆگەندەڵی ، دزی ، بۆ شەڕێ خۆدڕێن ، ترۆر ، زیندان ، کوشتن و،،،،،،. سەرۆکایەتی کا مەسعود خەریکە دەبێتە پاشایەتی ، جگە لەوەش خودا ڕوحمی کرد ئیدریس بارزانی برای کۆچی دوایی کرد. ئەگەرئەو مابایە لە باوکی خراتر دەبوو. چون مرۆڤێکی دەماگرژی ئایینی ورەفتارگەرای مەترسیدار بوو. ئەوڕۆکە کوڕەکەی نێچیروان بە شێوەی دەسەڵاتدارانی سەردەمی عوسمانی ژیان بە سەر دەبا . کەسێک کە بۆ ئەوەی شەوانە بێ ترس دەگەڵ خێزانی چەند کاتژمێرێک بخەوێ دەبێ ٥٠٠٠ پاسەوان کێشکی بۆ بکێشن وشوورە لە سەر شوورە لە دیواری کۆشکو تەلارەکانیان زێدە بکەن !
جیاوازی رۆژئاوای کوردستان دەگەڵ باشوور لەوە دایە ، رۆژئاوا لە ماوەیەکی کورتدا توانیویە دەسکەوتی مەزن بە دەست بێنێ. ئەو دەسکەوتانە توانیویانە سنورەکانی سیاسی رۆژئاوا ببەزێنن ، تەنانەت دونیای زلهێزەکانیش ددانی پێدا بنێن. رۆژئاوا دەبێتە سەرچاوە بۆ ستاندارد کردنی زمانی کوردی ، پەرەپێدانی زمانی کوردی ، پەروەردەکردنی مامۆستایانی شارەزا بۆ داهاتوو ،میکانیزە کردنی بواری کشتووکاڵ ، ئاژەڵداری و،،،،، لە بواری ئابوری وسیستمی ژینگە و ژیانی خەڵک دەگەڵ سیستمی ئابوری وژیانی خەڵکی باشوور دەبێ جیاوازیان هەبێ . هێزی پاراستن لە رۆژئاوا دەبێتە هێزێکی میللی و نەتەوەیی ، ئەو سیستمەش جودایە لە سیستمی هێزی چەکداری حیزبی لە باشوو. (من پێشمەرگە لە باشوور بە هێزێکی سەر بە حیزب دەناسم). کاریگەری و شیوە وڕوانینی کانتۆنەکانی رۆژئاوا بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی روانینی دەسەڵات گەندەڵی باشوور نابێ کە دەستە دەستە گەنجی لێهاتوووخاوەن بیروباوەڕلە ژێر سێبەری رەشی و بارزانی وتاڵەبانی بە دەستی دەسەڵاتدارانی تاران ترۆر کران ، ئەوەش لە حیزبەکانی رۆژهەڵات کە ٣٥ ساڵە دەستەمۆی ناو کەمپەکانن !
لە گەندڵستانی باشوور ئەوەی کە بۆ عەشیرە و بنە ماڵەی تاڵەبانی جێگای مەترسیە ئەوەیە لە پەنا خۆیان ناتوانن ببینن بەشیكی بچووک لە خاکی مەزنی کوردستان بە شێوەیەکی دێمۆکڕاتیک بەڕێوە بچێ لە حالیکدا لە باشوور ترۆرو زیندان ئەشکەنجە هەیە. یان دەسەڵات لە باشوور دەبێ پێ بە پێی ئەوان هەنگاو بنێن یان هێدی هێدی بەرەو توانەوە دەچن و دەبنە تێرمیناڵی مەرگ . (یان کۆتایی ژیانی سیاسەت) ئەو دوو بەشە لە خاکی نیشتمان دوو ڕووی دراوێکن . روویەکیان پڕە لە درۆدەلەسە کە شێرپەنجەی تێرمیناڵی داروبەردی ئەو دەسەڵاتەی تەنیوە وبەرەو نەمانی دەبا ، روویەکیشیان بەرە و ئازادی رزگاری هەنگاو دەنێ . ئێستێ رۆژئاوای کوردستان بۆتە جێگای هیوای بە شەکانی دیکەی وڵات. بەرپرسانی رۆژئاوا بۆ ئەوەی تووشی گەندەڵی سیاسی نەبن دەبێ چاو لە ٢٥ ساڵ تەمەنی نیگریسی سیاسی وفەرهەنگی و ئابوری دەسەڵاتی باشوور بکەن.هەرکات ئەو رێکارە بوو بە سیاسەتی سەرچاوە و سیاسەتی سەرەکی کانتۆنەکان ئەوە سەردەکەوێ . ئەو کات رۆژئاوا دەبێتە گلێنەی / چاوی / چل میلیون کرد وئەزموونێکی بە قووەت بۆ نەوەکانمان . دەنا جگە لەوە بە دی بکرێ ئەوێش دەبێتە شێرپەنجەی تێرمیناڵی ، کە ئاکامەکەی مەرگ ونەمانە.
جەعفەرکەریمی
١٠ / ٦ /٢٠١٦
سندوقی کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست