کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی ئەبو لەیلا برا بۆ سلێمانی؟!

Wednesday, 08/06/2016, 22:50


 هەزاران سڵاو لەگیانی هەموو ئەو کەسانەی لەپێناو ئازادی مرۆڤەکان گیانفیدان و ئامادەن سبەینێکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست بکەن. ئەبو لەیلا لەدوا نامەی بۆ کچە خنجیلانەکەی ئەنووسێ،ئێمە گلەیمان لەباوکانمان کرد کەهیچیان بۆ ئێمە نەکرد،بەڵام ئێمە خەبات ئەکەین بۆ ئێوەوە تا ئێوەش نەڵێن هیچتان بۆ نەکردین. خەمی ئێمە تەنها ئێوەیەو ئەمانەوێ داهاتویەکی گەشبینتر لەمەی ئێستا هەیە،دروست بکەین. هەزاران هەزار سڵاو لەو قارەمانێتی و جوامێری و لەخۆبووردەییە.
دوای ئەوەی ئەبو لەیلا لەیەکێ لەم بەرەنگاربوونەوانەی بەرەکانی منبج بەسەختی زامدار ئەبێ و هێزەکانی ئەمریکا بەرەو سلێمانی ئەهێنن و لەخەستەخانەی شار ئەیانەوێ برین و زامەکەی بۆ چارەسەربکەن،لێ لەبەر سەختی و دژواری برینەکەی نەتوانرا لەمردن ڕزگاری بکەن. بەمەش جگە لەوەی وەك فەرماندەیەکی کاراو ئازاو چەپووك توانی مێژوویەك و سەروەریەك بۆ خۆی و گەلی کورد دژ بە تاریکستانەکان و دواکەووتوەکانی سەردەمی شارستانی و تەکەنەلۆژی مرۆڤایەتی ئەوڕۆ،تۆمار بکا. مەخابن ئەم کەڵە پیاوە  دواهەمین کەس نابێ لەو ڕێگایەدا گیانی خۆی بەخشیبێتە خاك و گەلی کورد،لەبەرئەوەی دوژمنی کورد و پێشکەوتن و مرۆڤایەتی کە لەڕێگای ئایینی ئیسلامەوە خۆیان نمایش کردوە ،ڕۆژ دوای ڕۆژ لەهەڵکشاندایە.
کرۆك و ناوەڕۆکی ئەم ووتارە خۆی لەو پرسیارەدا قووت ئەکاتەوە کەبۆچی ئەبو لەیلا هێزەکانی ئەمریکا ڕفاندیان بۆ سلێمانی؟ ئەی بۆچی نەیانبرد بۆ نەخۆشخانەکانی هەریەك لە دهۆك و هەولێر!!! ئاخۆ ئەمە بێ مەڵامەتە وەیان نهێنییەکی تیایە. بەبڕوای بەندە ،گەر نەختێ ڕۆبچینە دواوەو ئاوڕیك لە ڕابردوویەکی نزیك بدەینە کەوا چۆن پەیوەندی کوردانی ڕۆژئاوا و تەفگەرە ئازادیخوازەکانی بەرانبەر پارتەکەی مەسعود سەنگەریان لەدژ دراو خەندەقیان لەڕوویان هەڵکەندو بەهەموو جۆرێك دژیەتی کران و ڕێگری لەو یارمەتیە مرۆییانە کرا و دەروازەی سمێلکایان لەسەر داخستن. هەموو ئەمانە وایان لەکوردانی ڕۆژئاوا کرد کە نەتوانن متمانە و باوەڕ بە پارتی و بنەماڵەی بارزانی بکەن..ئەمە جگە لەوەی پارتی و تاقمەکەی مەسعود بەئاشکرا چەندین تاوانیان دژ بەوان  بەئەنجام گەیاندو هەروەها پەیوەندی پارتی و داعش و تورکیا هەموو سنوورەکانی بەزاند و کەس نەما درك بەو ڕاستیە تاڵە نەکا کەئەم بنەماڵەیە دژ بە هەموو خواست  و هیواو ئامانجەکانی کوردن لەگشت شوێنێك.
بەڵگەیەکی تر سەبارەت بەپەیوەندی نێوان ئەمریکا و پارتی لەو کاتەی مەسعود هات بۆ ئەمریکا و بەپاشەڵی دڕاوەوە گەڕایەوەو نەیتوانی هیچ لەو هەوڵانە وەدەست بێنێ کەبۆ چوو بوو. لەوانە یارمەتی ماددی بۆ پێشمەرگە،یارمەتی ماددی بۆ حکومەتی هەرێم،نەدانی چەك و یارمەتی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا. ئەمریکا لەمێژە ئەو ڕاستیەی بۆ دەرکەوتوە کە مەسعود بەئاشکرا بازرگانی لەگەڵ داعش ئەکا و نەوتی لێ ئەکڕی.لەهەمان کاتدا زۆر باش ئەزانێ گەر چەك و تفاق بداتە پارتی ئەوا یان دژی بەکورد بەکاری دێنێ وەیان بۆ داعشی بەجێ دێڵێ. لەوەش زیاتر،کاتێ لاهور سەردانی ئەمریکای کرد و ڕۆڵی خراپی دەزگاکەی مەسروری بۆ ئەمریکیەکان شیکردەوە و لەهەمان کاتیشدا گرنگی دانی ئەوروپیەکان بە دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی و کەنگیرکردن و پەراوێزخستنی دەزگاکەی مەسرور ،خۆی وەك ڕاستیەك بەرجەستە کرد کەچی تر ئەوروپاو ئەمریکا گۆێ لەئاواز و دەنگی پارتی ناگرن. هەموو ئەوانە وای لە ئەمریکا کرد پردی پەیوەندی نێوان خۆی و پارتی بپچڕێنێت و هیچ گرنگی پێ نەدات. هەر بۆیە ئەمریکا لەم جەنگەی دژ بە داعش گەلێ پشت ئەستوورە بە هێزەکانی ڕۆژئاڤا و لەوەدا سەربازانی ئەمریکی بێ هیچ پەروا و شەرمیك لۆگی ڕۆژئاڤا لەسەر جل و بەرگی سەربازەکانیان دائەنێن و شانازی پێوە ئەکەن. ئەمەش دوای ئەوەی نیگەرانی لایه ئەردۆگان و تورکە داعشەکان دروست کرد،جارێکی تر ئەمریکا هۆشداری تووندی دا بە تورکیا کەهیچ هەنجەت و بەهانەیەك  نەدۆزێتەوە بۆ لێدانی کورد لەشەڕ دژ بەداعش . ئەمەش دوا قسەو ووتەی سەرۆك ئۆباما بوو لەم هەفتەیەدا. گەر چی مردنی ئەبو لەیلا سوێیەکی گەورەیە بۆمان،لێ‌ دڵخۆشین بەوەی ئەوڕۆ لە ڕۆژئاڤا و باکوور هەموان ئەبو لەیلان. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە