کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ به‌ڕێزان: ڕاگه‌یاندنه‌ بینرا‌و، بیسرا‌و ‌و نوسراوه‌كان

Wednesday, 08/06/2016, 22:10


بابه‌ت: ئاگاداركردنه‌وه‌
ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخراوی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان كه‌ ڕۆژی 05/06/2016 ناوه‌ندی ڕێكخراوه‌كه‌مان بێ‌ هه‌بوونی هیچ هۆكارێكی یاسایی له‌ لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌را گیرا‌و ئه‌ندامانمان سنور به‌ده‌ری شاری هه‌ولێر كران، به‌ ئامانجی شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڵوێستی نادیموكراتانه‌‌و پارچه‌ كه‌رانه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدار‌و بڕیارده‌ره‌كانی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ بێ ڕێزیكارانه‌ به‌ ڕێكخراوه‌كانی ژنان‌و ده‌نگی ئازاد له‌ شاری هه‌ولێر، سبه‌ینێ‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 8ی مانگ كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌ كتێبخانه‌ی گشتی شاری سلێمانی به‌ پشگیری ڕێكخراو‌و كه‌سیاسه‌تی‌و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ كۆبوونه‌وه‌‌و لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز ده‌كه‌ین.
به‌ ئامانجی نه‌هێشتنی دیارده‌ی سنوربه‌ده‌ركردن له‌ په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ تا ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ ئامانجی خاوه‌نده‌ركه‌وتن له‌ مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین، به‌ ئامانجی ڕێگرتن له‌ پارچه‌كردنی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، با هه‌موومان پێكه‌وه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رسكه‌ینه‌وه‌‌و یه‌كده‌نگی ژنان‌و پارێزگاكانی كوردستان بپارێزین.
له‌گه‌ڵ سڵاو و ڕێزماندا
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئافره‌تانی كورد (RPAK)
بۆ پەیوەندی کردن:
ژمارەی تەلەفۆن: ٠٧٥٠١٩٧٠٦٤٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە