کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئارام شێخ محەمەد خزمەتکارێکی پۆڵاتی شێخ جەنگی دارکاری دەکات

Tuesday, 07/06/2016, 21:30


پێرێ شەو یەکشەممە رێکەوتی 5 لەسەر6/ 6 / 2016 جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئارام شێخ محەمەد، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی گۆڕاندا لە ماڵی پۆڵاتی شێخ جەنگی لە باخەکەی خۆی دەعوەتیان دەکات، پاش خواردنەوە و کەیفکردن، شەوێکی خۆش بەسەر دەبەن، لەو کاتەدا خزمەتکارێکی داماوی کوردی رۆژئاوا، خواردنیان بۆ دەهێنێت و قابێک لە دەستی دەترازێت دەڕژێت بە سەر جلەکانی جەنابی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا و پیسی دەکات. کاک ئارامی شێخ محەمەدیش شێتگیر دەبێت و نایکاتە نامەردی بە بەر چاوی هەمووان دەست دەکات بە تێهەڵدان و جنێودانی ئەو خزمەتکارە بەستەزمانە.
خوێنەری بەڕێز ئەمە هەرچەندە رووداوێکی بچوکە لە دەیان دانیشتنی شەوانی ئەو بەرپرس و دەسەڵاتدارانەی کورد، ئەوە دەردەخات، کە چۆن ئەمانە ژیان دەبەنە سەر و لە میللەت دوورکەوتوونەتەوە رەوشت و ئەخلاقیان لە دەستیان داوە، بۆیە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ خەڵکیی و کەسانی بێدەسەڵات و هەژاردا دەکەن،  ئاخر دەسەڵاتی حیزبەکان ئاوا ئەمانەی پەروەردە کردووە، کە بە سووکی تەماشای خەڵکی بکەن و لە خۆیان بگۆڕێن! ئەو دەسەڵاتە ناکوردییەی کە هەرچی جوانی بێت نەیهێشتووە. بۆیە ئەوەی بەرپرسێکی گۆڕان دەیکات، هیچ جیاوازییەکی نییە لە بەرپرسێکی پارتیی و یەکێتیی، خۆ ئەمان لە ئەستێرەیەکی دیکەوە نەهاتوون جیاوازبن، هەموویان یەک مەعدەنن و دروستکراوی بنەماڵەی فیرعەوەنەکانن.
دیسان ئەم رووداوە مانای زۆر دەگرێتە خۆی... لە کاتێکیشدایە، کە لاهوری شیخ جەنگی بۆ پێشاندانی پشتیوانی خۆی و ریکلامی کوردایەتیکردن و بازرگانی بەسەر مەسەلەیەکی نەتەوەییەوە، دەچێتە کۆبانی، لەملاشەوە پۆڵادی برای خزمەتکارێکی کوردی رۆژئاوای لای خۆی بۆ سوکایەتیی دادەنێت! ئەو هەموو بێڕێزییەی پێدەکەن، کوردێکی ئاوارەی رۆژئاوا، کە لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک ئازار و خەمی خاک و نیشتیمانی داوە بە کۆڵیدا و هاتۆتە باشوور، تا  لەم بەشەدا وەک مرۆڤ بژی، ئەم کوڕەی شێخ جەنگییش دەیخاتە بەردەستی ئەو ناموبارەکانە، تا سووکایەتیی پێبکەن و تێی هەڵبدەن،  ئەو خزمەتکارە بە هەموو یاساو رێسایەکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیی دەبوو وەک ئەندامێکی نێو خۆیان مامەلەیان لەگەڵدا بکردایە و مافی پارێزراو بوایە، رێگای نەدرایە میوانەکەی بەو شێوەیە دەست درێژی بکاتە سەری!
لەم رووداوەدا دەردەکەوێت ئارام شێخ محمەدی کۆنە کۆمۆنیستی کرێکاریی کەسێکی هیچ و پوچ و دەرون نەخۆشە بۆیە وەکو مرۆڤ خۆی جیاکردۆتەوە لە کەسانی هەژار و ئاوارە و بێدەسەڵات، ئەم کەسایاتییە پیسانە هەموو شتێکیان لەگەڵ خۆیاندا ناشرین کردووە، هەرچی پیاوەتیی و شەهامەت بێت نەیانماوە، لاتان سەیر نەبێت کاتێک ئەم جێگری سەرۆکی پەرلەمانەی عێراق لە بەغدا لەبەرامبەر عەرەبەکاندادادەنیشێت هیچ غیرەت و هەڵوێستێکی کوردانەی لێناوەشێتەوە! کارێکی بۆ کورد پێ ناکرێت، کەچی کاتێک دێتەوە ناومان بێڕێزی و سووکایەتیی بە خەڵکی کوردستان دەکات، چونکە خۆی لەناو عەرەبەکاندا بە بچوکی مامەڵە دەکرێت، دیسان ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش مانگێک لە بەغدا بە دەستی خۆپیشاندەران تێی هەڵدرا و تەراتێنی پێکرا، بە پاشەڵی پیسەوە گەڕایەوە بۆ سلێمانی، ئیستاش تۆڵەی خۆی لەو کوردە بەستەزمانەی رۆژئاوا دەکاتەوە!
داوەشێن بەرپرسەکان بۆ خۆتان و پەروەردە و کەسایەتیتان.
رووتان رەشتر بێت بۆ ئەو رۆژە رەشەی بۆ ئەم گەلەتان هێناوە
دڵنیام رۆژی رەشی ئێوەش نزیک بۆتەوە و دەبینم،  چۆن لەلایەن خەڵکی توڕەی بێ پارە و موچە و برسیی کوردستانەوە ریسوا دەکرێن. تف لە چارە و روخسار و گۆڕتان دەکرێت.
لێدەن بە خۆشی بۆ خۆتان لەسەر کێشەی گەلێکی ستەمدیدەی ژێردەست بلەوەڕێن، بەردەوام بن لە سەر رابواردن و خواردنەوە و شەوانی سووردا... هەی ناپاکە ناکەسبەچەکانی نیشتیمان.
ئەم وێنەیە خواردن و رابواردنی شەوێکی بەرپرسەکانی کوردە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە