کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیستۆپیا(متمانە)

Monday, 06/06/2016, 20:59


ئاکاری متمانە وەك چەکێکی کوشندە مەلا مستەفا دژی کورد بەکاریهێناو توانی لەڕێگای چەمکی بڕواو متمانەوە گورزی دوژمنانی کورد لە کورد بوەشێنێ. هەروەك چۆن متمانە گرنگە لەنێوان سەرکردەو ئەندامانی گەلەکەی،ئاوهاش گەر یاری بە متمانە بکرێ و لەئا‌قاری ئاسایی خۆی لایبدەی بەهەمان شێوە کاریگەری نەرێنێ دروست ئەکا و ئەوەی دوژمنانی کورد وویستویانە دژ بەگەلەکەمان بیکەن و هەوڵیان بۆ داوە،ئەوا مەلا مستەفا بۆی بەئەنجام گەیاندوون.
 لە یۆتۆپیای هەردوو سەرکردەی مەزنی ڕێگای کوردایەتی(پێشەواو شێخی نەمر) ئەوان بۆ ساتیك ئەو متمانەی لەنێوان خۆیان و گەلدا مۆریان کردبوو بەوپەڕێ لێبردوویی و گینافیدایی و بەگیانێکی کوردپەروەرانەوە،بەرەو کەنارەکانی دڵنیایی و ویژان زیندوویی بردیانە سەر. ئەوان بێ دوودڵی متمانەیان نەدۆڕاند و خۆیان لەئاستێکی گەورەی بەرپرسیاری مێژوویی وا دابوون کە وێنەی هەر سەرکردەیەکی مەزن لەئاست گەلەکەی خۆی سەربەرز و سەربڵند بن و تا ئەو کاتەی بۆیان کرا لەهەوڵ و خەبات ماندوو نەبوون و بەو هۆیەشەوە تووشی چەندین چەرمەسەری و گرتن و زیندانی کردن و لەسێدارە دان بوون.
دیارە هەردوو دەوڵەتەکەی پێشەواو شێخی مەزن نەمان ،لێ کۆڵەکەکەی وەك خۆی ماوەو نەوەیەکیان پەروەردە کرد کەتا ئەوڕۆش شانازی پێوە ئەکەن و خۆیان بە خوێندکاری ئەو خوێندنگایە دا ئەنێن کە ئەوان بنیاتیان ناو لەو پێناوەشدا سەری خۆیان لەسەر دانا. نمونەی ئەم جۆرە خەباتانە گەلێ زۆرە کاتێ سەرکردە ئەیەوێ (پۆتۆپیا)یەك بۆ میلەتەکەی دروست بکا و هەوڵی بۆ دابێ،لەوانە (گاندی لە هندستان،نیلسۆن ماندیلا لە خوارووی ئەفریقیا،عومەر موختار لە لیبیاو جیڤارا لە بولیڤیا) . ئەم کەسایەتیانە چونکێ چەمکی متمانە لایان گرنگ بوو،بۆیە نەیان وویست ئەو متمانەیە بدۆڕێنن و گاڵتە بە هەست و نەستی گەلەکەیان بکەن،دوا جار خۆیان بەپەتی متمانە لەناو چوون و گەلەکانیان بە هەمان پەت ڕزاگاریان بوو.
مەلا مستەفا کەوەك داهێنەری (دیستۆپیا) دەرکەوت ،هەر لەسەرەتاوە یاری بە چارەنووسی ئاکاری متمانە کرد . بۆ نمونە ئەو کاتەی لێی ئەقەومێ و ڕوو ئەکاتە شاری سلێمانی لە ٣٠ و ٤٠ لەکانی سەدەی ڕابردوو ،ئەڵبەت خەڵکی سلێمانی ئەیپارێزن و متمانەی خۆیانی ئەدەنێ،کەچی مەلا مستەفا ڕێك پێچەوانەکەی ئەکاو لەساڵانی ٦٠ کانی هەمان سەدەدا و لەڕێگای پاراستنە بەدناوەکەی کەلەژێر ناوی فشە کوردایەتیدا دایمەزراندبوو،ئەکەوێتە وێزەی خەڵکی سلێمانی و چەندین کەس تیرۆر ئەکا. ئەم جۆرە لە تیرۆری خەڵکی لەژێر پەردەی متمانە و باوەڕەوە بەئەنجام گەیەندراو هەر لەو ڕۆژەوە هیچ جۆرە متمانەیەك نەما لەنیوان بنەماڵەی بارزانی و خەڵکی سلێمانی.. کەخۆی لەڕاستیدا ئەبوو ئەو نمونەیە باڵی بکێشایە بەسەر گشت کوردستان و خەڵکی ئەم ئەزموونەیان لەیاد نەکردایە. لێ کورت بینی خەڵک و ساویلکەیی و مەڕ ئاسایی سروشتی ئەو خەڵکە ئەم هەموو یادەوەریە خراپ و ناهەموارانەی مەلا مستەفایان لەیاد نەکردایەو سنوورێکیان بۆ دابنایە تا نەهامەتی دوای نەهامەتی زیاتر ڕووی نەدایە.
ئەڵبەت مەلا مستەفا کاتێ لە کوردستانی باشوور هەڵدێ و خۆی ئەگەیەنێتە کوردستانی  ڕۆژهەڵات بۆ بەشداری لە خەباتە ڕەواکەی (پێشەوا) و ڕۆڵ بینین لە کۆماری مهاباد،بۆ جارێکی تر یاری بە پەتی متمانە ئەکا و لەدوا ساتەکانی ئەم کۆمارەدا پشت ئەکاتە قازی موحەمەد و گەلە قارەمانەکەی . هەر بۆیە بەرەو ڕووسیا هەڵدێ و بۆ جاری دووەم ئەوەی دوژمنانی گەل لێیان داوا کردبوو ،ئەم بۆیانی جێبەجێ کرد. مەخابن،بۆ جارێکی تر میلەتی کوردی کورت بین ئەم ئەزموونە تاڵەی ئەم جارەی مەلا مستەفایان لەیاد کرد و جارێکی تر لەڕێگای (برایم ئەحمەد)وە کەدیارە وەك ڕاسپاردەیەکی ئیگلیز ڕێگای شۆڕش و حزبیان پێشکەش کرد و کردیان بەڕابەری شۆڕش و جوڵانەوەی کوردایەتی. تا دواجار لەسەر داوای ئێران و بەیارمەتی ئەوان دژ بەشۆڕەشەکەی عەبدول کەریم قاسم بەکاریان هێناو دواتر ئاشبەتاڵیان پێ ڕاگەیاند.
مەلا مستەفا دوای ئەوەی زانی کە میلەتی کورد تەنها پێشی خۆی ئەبینێ و گوێ ناداتە مێژوو وە هەروەها ئامادە نیە خۆی بەڕووداوەکانی ڕابردوەوە خەریك بکا و خوێندنەوەیان بۆ بکا. بۆیە لای ئاسایی بوو کە چەمکی متمانە لای وەك دروشمێک و قسەیەکی ڕۆژانەی لێهاتبوو تا دوا جار لەناو گشت تیرەو هۆزو خێڵێکدا هیچ شتێك نەما ناوی متمانە بوبێ لەپشتەوە خەنجەری ژەهراوی لێ دابوون.نمونەی خێڵەکانی بەرزان،سوورچی،کاکەیی،یەزیدی،جاف و ئەوانی تر کە بەداخەوە زەرەری زۆریان بەرکەوت.
ماویەتی 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە