دەسەڵاتی گەمژ و چیای گۆێژە !
Monday, 06/06/2016, 20:30
ئەگەر بێدەرەتانی بکەینە ٦ دانگی تەواو هەر شەشدانگی وەبەر نەتەوەی کورد دەکەوێ. پلانی لابردنی سەددام لە عێڕاق ورووخاندنی تاج وتەختی ٢٥٠٠ ساڵەی شاهەنشایی لە وڵاتێک بە ناوی ئێڕان هەروا سووکوهاسان نەبووە. لە دونیای بێ ئەخلاقی سەردەمدا ئەگەر تێکنیک وکارەبا رۆڵی سەرەکی دەگێڕن بۆ دابینکردنی ژیانێکی خۆش ، دروستکردنی چەکوچۆڵی پێشکەوتووش بۆ کوشتنی مرۆڤەکان ودونیای جیهانی سێهەم ساتێک راناوەستن. نەتەوەیەکگرتووەکان بۆتە پێگەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی ٧ میلیارد کەس لە سەر تەختایی گۆی زەوی. لەوێ سیاسەت ، ئابووری ، پەروەردە، بەرژەوەندی ، شەڕ ، ئاشتی ، مافی مرۆڤ ( فشەیە ) وبڕیاردان لە سەر چارەنووسی زیندوووومردوو دەدرێ.
هەر نەتەوەیەک بە ئاڵای خۆی ، وێنای خۆی ، زمانی خۆی ، خاکی خۆی، سیاسەتی خۆی ، ئابووری خۆی و،،،،،، کورسیەکیان پێداوە ولەوێ نوێنەرانی ئەو وڵاتانە بۆ بەرەوپێشبردنی وڵاتەکەیان حەولدەدن . چەندیان توانا هەیە وچەندە سەردەکەون بابەتێکی دیکەیە . ئەوە ٢٥ ساڵە ئۆخلۆکڕاتەکانی سەدە لە سەر خاکی پیرۆزی باشووری وڵات وەک زەهروسندان بە زۆری / چەک / وترۆرو کوشتن وزیندان وبرسی ڕاگرتنی خەڵکی بێ دەرەتان ، زەندۆڵستانێکیان دروست کردوە کە ئەگەر ئەوڕۆ گۆڕیان ون کەن هەر نەبێ ٥٠ ساڵ دەخایەنێ ئەو خاکە سواخ بدرێتەوە و سەرلەنوێ بگەڕێتەەوە سەر خاڵی سیفر !
سەرۆک وبەرۆکی ئەو خاکە مەزلوومە لە چەپ وو راست ڕا وێیدەکەوێ. جارێک کوڕە ساواکی وسیایی وپاسماوەکانی عەشیرەی دواکەوتووی بەرازئانی ، جارێک پاشماوەکانی مائۆییزم، جارێک دەستەخۆشکەکانی جەرگەی دواکەوتوویی لە سەر ناوی چاکسازی وئاڵووگۆڕ، جارێک حیزبی پاکباختەی / شیوعی / ، جارێک حیزبە ئیسلامیەکانی هەزا ڕەنگ و هەزار روو، بینەقاقای نەتەوەی کوردیان گرتووە ، خاکیش وەک بێژینگی لێهاتووە وخەریکە لەوەزیاتر دادڕدادڕتر دەبێ . رووناکبیر نەخۆش ، نووسەر تڕەماش، خامە کۆیلە ، زانکۆوەک چەقەخانەی مزگەوتەکان ، دەسەڵات تەنیا / جاش کەوشی جووتە / ئەویش بۆ گزیری وسەرشۆڕی لە حاند دژمنی قەستە سەری نەتەوەیەک کە دڵی چوارپارچەیە وژیانی دووجار بۆتە ژیانێکی کۆیلایەتی . جارێک دژمن ، جارێکیش بە دەست سەرۆکی سەرشۆڕەی خۆماڵی .
خاک دایکە ، ناسنامەیە ، منداڵەکانی خاک ئەو خەڵکەن کە لە سەری دەحەسێنەوە. زمان ئیرادەیە ، پێنووس ورێنووس ئامرازی تۆمارکردنی مێژووی ئەو خاکەیە کە بە خوێنی منداڵەکانی خۆی ئادوێر کراوە ، ئاڵاو سروود ، هێمای پێناسەی نەتەوەیەکی ئازادە لە سەر ئەو خاکە پیرۆزە ئەگەر / تاک / برسی بوو ، ترسا ، بێکاربێ، پیری و بێدەسەڵاتی ، ژن کوژی ، گەنج هەڵێ ودایکی نیشتامان جێ بێڵێ ، نان نە بێ بۆ خواردن ، داهاتوو وەک کەکرەی لێبێ، ئەدی من / ئاڵا و سروودی/ نەتەوەییم بۆ چییە. خۆ دەروێش نیم / نان وئاڵا / بخۆم ! ئەو رۆژانە لە سەر خاکی گۆیژە نەخشەی کوردستان وئاڵای کوردستانیان هەڵکەند ! ئەوە ٣ رۆژە تێیدەتووڕێنن ، وەک زۆڕناچی بەردەمی ورچ ! دەسەڵاتی گەمژەش بەشی ئەوەی هەیە نووسەرورووناکبیرو مێدیاو چاپەمەنی و،،،،، هەیە چەپڵەی بۆ لێدەن. ئەگەر کەس شەرم لە درٶکانتان نەکا . خۆ چێاکان شاهیدن وگۆیژەش هەر شاهیدە چتان پێ نەبووە.
" پووختەی کەلام "
ئارام ئارام پێاسەمان دەکرد تا بەرەو ماڵ دەگەڕێین لێم پرسی خەڵکی کوێی ؟ گووتی : خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانم ولە هەندەران دەژیم. دوای ئەو هەمووە ساڵە دووری چوومە سلێمانی وهەولێڕگووتم ئەوێش کوردستانە و کوردی لێیە و وڵاتی خۆمە. بۆ ٢ مانگ چووم. بەڵام زوو گەڕآمەوە! ! گووتم بۆ؟ گووتی بڕۆ بۆخۆت بیبینە. لە کوێ دیتراوە لە نێوان دووشآردا خەتی مەرزی هەبێ و بۆچوون بۆهەولێر پارەت لێوەرگرن.! گووتم: خەڵک چۆن دەژین. گووتی خەڵک ناژین.وەک مەشکە دەیانژێنن ! گووتم چکارە بووی لە رابووردوودا گووتی : پێشمەرگە بووم. هێدی هێدی دەگەیشتینەوە نزیک ماڵ پرسیم تۆ بڵیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر ئاڵوگۆڕێک چی بێ دەبێ چمان بە سەر بێ؟ گووتی : ئەگەر ئەوێش وەک باشووری کوردستانی بە سەر بێ یاڕەببی کوماری ئیسلامی قەت نەڕووخێ ! لێک جودا بووینەوە وشەوێ بیرم لە قسەی کاکی / پێشمەرگە / دەکردەوە و منیش بە خۆم گووت: ئەگەر لە داهاتوودا باکوری کوردستان ورۆژئاوای کوردستانیش بە دەردی دەسەڵاتی باشووری کوردستان بچی بەشی من بەزیاد بێ نەمگەرەکە ! ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست