بۆج بنه‌ماله‌ی فاخیر مێرگه‌سوری له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه جینۆساید كران ؟
Monday, 06/06/2016, 20:30
یه‌كێك له‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی هه‌رله‌سه‌رده‌می شاخ و لوتكه‌ی داواكردنی ئازادی بۆكورد ئه‌نجام دراوه ، تاوان و جینۆسایدكردنی سه‌رۆك خیلی شیروانی حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سوری و ١٠ لهكورهكانیتی ، كهبهپێیی زانیاریه‌كان ، ئه‌مه یه‌كه‌م تاوانی جینۆسایدی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاتی پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆجكردوو مه‌لا مسته‌فای بارزانیه ، جونكه حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سوری و هه‌ر ١٠كوری به ئامانجی له‌ناوبردنی بنه‌ماله‌كه‌ی له‌ناوبردراوه ، ته‌نها له‌و سه‌رده‌مدا یه‌ك كوری حه‌مه‌د اگای ٣ سالی مابوه.
هۆكاری جینۆسایدكردنی بنه‌ماله‌ی حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سوری:
عه‌شیره‌تی شێروانی عهشیرهتیكی گه‌وره‌ی بادینانه و خاوه‌نی پانتایه‌كی گه‌وره‌ی ناوجه‌یی و جه‌ماوه‌رین له‌نێوان كوردانی باكورو باشوردا ، سه‌نترالی ئه‌و خیله ، مێرگهسوره . وهبنهمالهیهكی نیشتمان په‌روه‌ر و پێشكهوتوخوازبونه به‌تایبه‌تی شه‌هیدان فاخیر مێرگه‌سوری خاوه‌نی بیروباوه‌ری شوعی بووه ، وه جه‌وهه‌ری برای كهكهسایهتیهكی هونه‌رمه‌ند و شاعیر و وێنه‌كه‌ش بووه له‌نێو ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا شه‌هید فاخیر مێرگه‌سوری له‌گه‌ل چونی بارزانیه‌كان بۆ مهاباد ئه‌ویش به‌رپرسێكی بالای سه‌ربازی ده‌بیت له‌كۆماری كوردستان ، ناودهنگیكی دیاری لهناوجهكه ده‌بیت ، به‌لام له‌كۆتایی ٥٠كانی سه‌ده‌ی رابردودا ده‌بیته ئه‌ندامی حزبی شوعی عراق و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م جیگای خۆی له‌نێو دل و ده‌رونی خه‌لك ده‌كاته‌وه وده‌بیته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شوعی عراق. بۆیه كۆجكردوو مه‌لا مسته‌فا و كوره‌كانی زۆر لێی نیگه‌ران ده‌بن و به‌رده‌وام فشار و ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌گه‌یه‌نه باوكی و براكانی كهجون ده‌كرێ یه‌كێك له خه‌لكی ئه‌و ناوجه‌یه بوبیته شوعی و خه‌لكی ناوجه‌كه هوشیاربكاتهوه له‌دژی خێله‌كی بوندا،
دوای ٥ سال له‌فشار و ناره‌زایه‌تی و هه‌ره‌شه سه‌ره‌نجام سالی ١٩٦٤ فاخیر مێرگه‌سوری ده‌بیته پارتی و به‌هۆی جالاكی سه‌ربازی و ئیداری بونی زوو ده‌بیته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رپرسی لقی ٤ ئه‌و حزبه له‌شاری سلێمانی به‌لام به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی جه‌ماوه‌ری شه‌هید فاخیر ، كۆجكردوو مه‌لا مه‌سته‌فای بارزانی به‌رده‌وام كێشه‌ی ده‌بیت له‌گه‌لی و ترسی ده‌بیت كهشوێن و ده‌سه‌لاتی بگرێته‌وه ، تاسه‌ره‌نجام له‌سالی ١٩٧١ فاخیر مێرگه‌سوری به‌بریاری كۆجكردوو مه‌لامسته‌فا و به‌ناوی بانگهیشتكردن ده‌ستگیر ده‌كرێ له‌گه‌ل شه‌هید جه‌وهه‌ری برایدا ، هاوكات ده‌نگوی ئه‌وه‌هه‌یه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م شه‌هید فاخیر شه‌هید كراوه . دواتر بۆله‌ناوبردنی سه‌روك خیلی شیروانیان و كوره‌كانی ماوه ماوه گروپیك لهمنالهكانی ده‌گرن و تاكۆتایهكهی حه‌مه د ئاغای مێرگهسوریش له‌گه‌ل كوریكی ، كه‌ریم سه‌نجاری ده‌جیته لایان و پێی راده‌گه‌یه‌نێ كه‌مه‌لا مسته‌فای بارزانی كاری پێیانه وبه‌لام دواتر ئه‌ویش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن ، له‌كاتیكدا خالوانی یه‌كترن ،سه‌ره‌نجام شه‌وی ٢٢ له‌سه‌ر ٢٣ شوباتی ١٩٧٥ بهرلهههلاتن و ئاشبه‌تالی شۆرش دا سه‌رجه‌میان شههیدكردون وهتهرمی هه‌مویان دراوه‌ته‌وه جگه له‌شه‌هید فاخیر مێرگه‌سوری ، جونكه تاوانه‌كه‌ی شه‌هید فاخیر تاوانیكی سیاسیه و گومان له‌وه هه‌یه خودی مه‌سعود بارزانی له‌م تاوانه‌دا بهشداربوبیت ، وه سه‌رجه‌م بنه‌ماله‌كه‌ی شه‌هید فاخیر بونه‌ته قوربانی بیروباوه‌ر جیایی و ته‌سلیم نه‌بون شه‌هید فاخیر مێرگه‌سوری به‌مه‌لا مسته‌فای بارزانی دا، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ترسی بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌وه‌دابووه ، كه‌دوای ئاشبه‌تالی خۆیان له‌شۆرشدا ئه‌و بنه‌ماله‌یه ریبه‌رایه‌تی شۆرش بكه‌ن و بیروباوه‌ری چه‌پی و پێشكه‌وتوخوازی له‌ناوچه‌كه بلاو بیته‌وه
ژیاننامەی شەهید جەوهەر موحەمەد ئاغای مێرگەسوری
شەهید جەوهەر موحەمەد ئاغای مێرگەسوری لە سالی1943 ل دەڤەری مێرگەسور لە دایك بووە، تا قوناخی سەرەتایی خوێندویەتی ولەبەركاری سیاسی پێی تەواونەكراوە وهەر زوو لەگەل باوكی وبراكانی؛ شەهید فاخر ئاغای مێرگەسوری وشەهید سەعید ئاغا سەنگەری خەباتی تێكوشانی كوردایەتی هەلبژاردووە ولەسالی 1963 بووە بە پێشمەرگە.
شەهید جەوهەر مێرگەسوری لاوێكی پێشرەو روناكبیر‌و خامە بەدەست بووەو هەروەها نوسەرێكی بەتوانا وتەكنیك كارێكی بەتواناش بووە، بەرلە سێدارەدانی لەلایەن مه‌لا مسته‌فای بارزانیه‌وه ژمارەیەك دەستنووسی خوی بەجێ ماوە، هەروەها چەندین تابلوی رەنگاو رەنگ كە بەدەستی خوی كێشراون تا ئێستا ماون، دیسان چەندین دەستنوس لەدوای خوی ماون وەكو بەرنامەی "بین السائل والمجیب" كە 120 لاپەرەیە لە رادیوی بی بی سی، ویاداشتەكانی كە 167 لاپەرەیە لەنێوان سالەكانی 1974 بو 1975 نوسیویەتی ودەفتەری كەشكول كە بەداخەوە تەنها 20 لاپەرەی ماوە، وچیروكی نانەوا كە زور درێژە وكەوتوتە دەستی كابرایەكی نەناساوەوە، ورومانی فرمێسك وبرین كە 130 لاپەرەیە جگە لە چەندین دەستنوسی تریش كە فەوتاون . شەهید جەوهەر لە شەوی 22 لە سەر 23 مانگی 3 ساڵی 1975لە زیندانی رایات لە گەل گشت براكانی وبابی به‌بریاری مه‌لا مسته‌فای بارزانی قەتل عام كران ولەدوای خو دوو كور ودوو كچی بەجێهێشتون.
پهرتوكیكی تایبه‌ت به‌م تاوانه به‌ناونشانی
زمانی تاوان هاته قسه ..له‌نوسینی روژنامه‌نوس شه‌پۆل فاخیر مێرگه‌سۆری
بۆزانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌و په‌یج و لینكه بكه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست