کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منیش دەڵێم (کورد ئەبەد ناگاتە مەقصەد)

Saturday, 04/06/2016, 20:09


(کوردەکان لەناوخۆیاندا دوژمنى یەکترن، هەرئەوەش هۆکارەکەیە کە دەرفەتى ئەوەیان نییە کە دوژمنى دوژمنەکانیان بن) محەممەد مەهدى جەواهیرى.
-----------------------------------------------------
 کێ گومانى لە خواستى هەرتاکێکى کوردى بۆ دەوڵەتى سەربەخۆ هەیە؟ ئەى ئایا بەدرێژایى مێژوو هەر جوڵانەوەیەکى کوردى بۆ هەمان مەبەست نەبووە؟ بۆ ئەو مەبەستە خەباتى گەلى کورد هەڵکشان و داکشانى زۆرى بینى ، خوێن و فرمێسک و ئارەقى زۆرى ڕشت ، بیستێکى خاکى کوردستان نەماوە دەستى ڕەشى نەیارانى کوردى بە سوتماکى نەکردبێت تا بە ئەمڕۆ دەگات، گەورەترین کێشەى گەلى کورد و جوڵانەوەکانى ئەوە بووە کە هێشتا دۆست و نەیارى خۆى نەناسیوە، بە شێوەیەک هەندێجار دۆست و نەیارەکانمان هاوبەشە ! هەر بۆیە دواى سەدەیەک لە خەبات هێشتا دەسکەوتەکانى لەئاست هەوڵ و خەبات و ماڵوێرانیەکاندا نییە، ئەى بۆ خۆمان بەگومانیین لەهەر جوڵەو بڕیار و تۆمارکردنى سەروەریەکانى یەکتر، بەکورتیەکەى هەموو جوڵانەوە کوردیەکان لەهەر پارچەیەکى ئەم کوردستانە تا ئێستەش نەک دانویان بەیەکەوە ناکوڵێت و ناحەز بە سەرکەوتن و سەروەریەکانی یەکترن ، بگرە دوژمنێکى سەرسەختى یەکترن، بەڵکوو هەندێجار نەیارەکانمان پێ یار و یارەکانمان پێ نەیارە!
کێ بەگومانە لەم نمونانە:
*- باواى دابنێین پارتى کرێکارانى کوردستان توانى دەوڵەتى سەربەخۆ لەهەر چوار پارچەى کوردستان ڕابگەیەنێت، ئایا حیزبەکانی پارچەکانیترى کوردستان هاوکار و هاوپەیمانى دەبن، یان دوژمنێکى سەرسەختى ئەو دەوڵەتەدەبن؟
*- یان با وایدابنێیین پارتى دیموکراتى کوردستان بەخت یاوەری بوو توانى لە کوردستانى باشور و خۆرئاوا دەوڵەتى کورى ڕابگەیەنێت، کێ حیزبێکى دەستدەکەوێت هاوپەیمان و هاوکارى پارتى بێت لە سەرخستنى ئەو دەوڵەتەدا؟!
*- یان ئەگەر یەکێتى نیشتمانى و بزوتنەوەى گۆڕان چانسى ئەوەیان  بوو توانیان لە باشورى کوردستان دەوڵەتى سەربەخۆى کوردستان ڕابگەیەنن، ئایا کێ حیزبێت دەدۆزێتەوە دەست لەپشت و هاوسەنگەریانبێت بۆ ئیدامەدانى ئەو دەوڵەتە؟!
بۆ هەموو حیزبەکانیتریش هەرئاوایە، جا مەبەستم پاڵپشت و هاوکارى حیزبەکانیتر ، حیزبە دوکانەکان نیە! دەى ئەگەر پاش سەد ساڵ لە خەبات ئەمە ڕەوشى پارتە سیاسیەکانمان بێت ئیتر گەشبینى لەچى و ئومێدى ئایندە بەچى؟
وەک فایەق بێکەس دەڵێت:
(کورد ئەبەد ناگات بەمەقصەد  نۆکەرى بێگانەیە    دوودڵن پیسن لەناو یەک بۆیە وابێلانەیە)
لە دێڕێکیتریشدا دەڵێت:
(ئەگەرچى ئێمە قەومێکى زۆرین ، بەڵام داخەکەم چەوت و خۆخۆرین)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە