کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهەشتی من

Thursday, 02/06/2016, 16:48


ئەوینداری گەلێکم من کە خاکی بەرز و پیرۆزە
بە سەر هاتی لە تێکۆشان سەراسەرئاگرو سۆزە
سرنجی گەر بدەیەتێ لاوەکانی کورد وشەڕوانن
وەکوسووشیانتی زەردەشتن نموونەن هێزو ئیمانن
مەمو زین وقەڵای دمدم وتاری ڕێڕەوی مێژوون
نیشآنەی رۆژی ئازادین هەتا سەر ماون وزیندوون
ئەگەر خەج گەرسیامەند شێت و شەیدان با بزانن
منم حەیرانی کوردستان نەوەک وانم کە حەیرانن
بڵێم چی لانکی دێرین کوردەواری تۆ  بەهەشتی
فیدات بم رووگەمی هەرتۆ خودامی تۆ سروشتی 
هەتا هەم هەر لە بەر تۆیە هەناسەم دێ و دەڕوا
لە بەر تۆیە ژیان خۆشە فیدات بم خاکی ئاهووڕا 
ئەوەندەی ژین بدا مەودا ببینم رۆژی سەربەستی
بە سەر چۆپی ودیلانم بنێژم کۆیلەتی و پەستی.
جەعفەر کاریمی
١/١١/١٩٩٦
ئاگری (باکوری کورستان ).
سندوقی کوردستانپۆست .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە