کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێکراوەتەوە: پارتیی داوای لە نەوشیروان کردووە بۆ بەردەم دادگا لە هەولێر ئامادەبێت

Wednesday, 01/06/2016, 11:20


تێبینی: ئەو بەشەی خوارەوە نوێکراوەی هەواڵەکەی بەشی یەکەمە كه‌له‌كاتی بلاوكردنه‌وه‌یدا هیج ده‌زگایه‌كی پارتیش بلاوی نه‌كردبۆوه‌ :
لە پەیوەندییەکی تەلەفونی بە پەلەدا  به‌یانی ئه‌مرودا  ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان پێی راگەیاندین، کە بارزانی ئەم بەیانییە فەرمانی دەرکردووە، کە لە دادگای گشتی داوای یاسایی دژی نەوشیروان مستەفا تۆمار بکرێت، و لە گەڵیدا بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی دەنگی تۆمارکراوی دیکەی نەوشیروان مستەفا بڵاوبکرێتەوە.
سەرچاوەکە وتی، ئەوەی من ئاگاداربم، فەرمانەکەی مەسعود بارزانی کە داوای کردووە، ئەمڕۆ یان سبەی ئەو کەیسە لە راگەیاندنەکاندا بڵاوبکرێتەوە، بەڵام وتیشی دڵنیانیم هەر گۆڕانکارییەک، یان فشارێک بێتە پێشەوە و بارزانی لەمە پەشیمان بێتەوە.
لەبەر ئەوەی پەیوەندییەکە بە پەلە بوو، ئەو ئەندامەیمەکتەبی سیاسیی هەر ئەوەندە پێیراگەیشت  قسە بۆ پەیامنێرەکەمان بکات، تەنیا ئەمەشی بۆ زیادکرد، کە چوونی ئەدهەم بارزانی بۆ سلێمانی بۆ ئەوەشە، تا بگەنە ئەنجامێک و داواکە دوابخرێتوەکو فشارێکیش بێت، تا نەوشیروان رازی بێت، جارێکی دیکە بچنەوە سەر مێژزی گفتوگۆ لەگەڵ پارییدا.
تێبینی لەسەر ناوەرۆکی ئەو هەواڵ و زانیرییەی سەرەوە: 
-------------------------------
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست دیسان لە پەیوەندییەکی دیکەدا، هەوالەکەی پشتڕاستکردەوە و ئەم زانیاریانەی دیکەی پێڕاگەیاندنین:
داوا یاساییەکە مەسرور بارزانی بەناوی نووسینگەی هەولێرەوەی پاراستنه‌   كه‌متر له‌ مانگێکه‌ تۆمارکراوە و خودی مەسروریش رۆژی چوارشەممەی رابردوو،کەیسەکەی جوڵاندووە و داوای لە دادگا کردووە جوڵە بە داواکە بدات، بۆیە هەر دوێنێ بە فەرمی داوا لە نەوشیروان مستەفا کراوە بچێت بۆ بەردەم دادگای هەولێر.
دیسان ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتیی، وتی دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە مەسعود بارزانی وازی لە کاروباری حیزبیش هێناوە، هەموو کارەکانی پارتیی بەرەو رووی مەسرور کردووە، ئەمەم لە کاتێکدایە کە دەبوو نێچیر بارزانی جێگای بگرێتەوە، کەچی مەسروری کوڕی خستۆتە جێگای خۆی، بەمەم ناکۆکییەکانی نێوان مەسرور و نێچیر قوڵتر دەبێتەوە، چونکە مەسرور کەسێکی هەڵەشە و توڕەشە، هەرزەکارانە گەلێک کاری نەشیاو دەکات، ئەمەم داوایەش کە لەم کاتەدا جوڵێنراوە سەرەتای قوڵبوونەوەی نەک کێشەکانی ناو پارتییە، بەڵکو دەبێت بە کێشەیەکی گەورەتر لەگەڵ حیزبەکانی دیکەشدا. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە