هەندێ لە پیاوە ژنەداگیركهرەکانی باشوور بناسن!
Tuesday, 31/05/2016, 21:50
لە ناو پارتەکانی باشووردا دوو رێگا هەیە بۆ گەیشتنی سەرکردەکان بە باڵای دەستەڵات و مانەوە وخۆ فەرزکردنیان، ئەو دوو رێگایەش پۆخڵ و پیسن، یەکەمیان نەهێشتنی دەنگی ئازاد و رەخنەیە. دووەم بۆ برەوبردنە بەرەو سیستەمی دیکتاتۆری و کپکردنی دەنگی ناڕازیی جەماوەر. ئەوەی یەکەم دەتوانین بڵێین ئەو رێگایەیە کە خەڵکییان پێراهێناوە، بەم جۆرەش بەرپرس و دەزگاکانی دەسەڵات مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا دەکەن، هەر کەسێک لە دەرەوەی خۆیان واتە ئەندامیی خۆیان نەبێت و رەخنەیەکیان لێبگرێت، ئەگەر دەستیان پێی نەگەیشت دەکەونە هەڕەشەلێکردن و پلاندانان بۆ تیرۆرکردنی، ئەگەر ئەمەیان بۆ نەکرا، هەوڵ دەدەن بە پارە و پۆست و دەستکەوتی مادیی بێدەنگی بکەن، ئەمەشیان بۆ نەچووە سەر، ئیتر هەوڵی تیرۆرکردنی کەسایەتیی دەدەن، وەکو پرۆپاگەندەکردنی ئەخلاقی و ناوناتۆرە لێنان و سووککردن. لە هەموو ئەو هەوڵانەدا ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون، ئەوا هەوڵ دەدەن لە ئاستی رێکخستنەکانی خۆیاندا ئەندام و دۆست و کەسەکانی خۆیان وا لێبکەن تێ‌یان بگەیەننن، کەس گوێیان لێنەگرێت و لای خۆیان بیسڕنەوە. ئەمە بەردەوام دەبێت و کاری لەسەر دەکەن. دەتوانین ئەمە ناوبنێن سڕینەوە و تیرۆرکردنی کەسایەتیی.
دووەم رێگا هەمان چالاکییە، بەڵام بۆ ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکانی خۆیانە. سەرکردەی حیزبەکان و ئەندامی بنەماڵەکانیان مەبەستیانە ئەندام و لایەنگرانی خۆیان لە هەموو ئاستەکاندا کەویی بکەن، تا ترسی یاخی بوون و دوورکەوتنەوەیان نەمێنێت و نهێنییەکانیان بپارێزرێت، چونکە وەک ئەرکێکی حیزبایەتی مەبەستیان نییە مەشق بە ئەندام و لایەنگرانی خۆیان بکەن، لەسەر موراڵ و رەوشت و بیروباوەڕەی حیزبایەتی پەروەردەیان بکەن، ئەوەی کە لە بەرنامە و پرۆگرامەکانیاندا هاتووە. هەرچی ئەندامی ئەو حیزبانەیە، ئەمڕۆ لە یبیروباوەڕ و موراڵی جوان خاڵی کراونەتەوە، ئەوەی ئەندامی ئەم حیزبانەیە، کەسانی پولەکی، درۆزن، ساختەچیی، هەوەسباز و خۆپەرست و خائین و ناپاکیان لێدەرچووە. پارتەکانی باشوور قوتابخانەیە بۆ پەروەردەکردنی کەسەکان کە ئەم نمونانە بەرهەم دەهێنن، ئەو ئەرکە پارتیی و یەکێتیی وەک قوتابخانەیەک سپاردوویانە بە دەزگا سیخوڕەکانی خۆیان، بەتایبەتی دەزگای پاراستن و دەزگای زانیاریی. لە پاڵ ئەو ئەرکەی دەزگای پاراستن هەیەتی لە باشوور کە ئاشکرایە وەک رۆڵی میتی تورک کار دەکات، هەروەها دەزگای زانیارییش وەکو دەزگای ئیتیلاعات هەڵدەسوڕێت، لە ناوخۆی وڵاتیشدا ئەو رۆڵە ناشرینە وەک قوتابخانەیەک پەروەردەی ئەندام و خەڵکی دەکەن، ئەویش سیخوڕیی و زانیاریی کۆکردنەوە و دروستکردنی تەونی کۆمەڵایەتییە لە دەوری ئەندامانی حیزب و رێکخراوەکانیان، بەتایبەتی تەونی کۆمەڵایەتیی، تا کەسایەتیی ئەوانە بشکێنن و لاوازی بکەن. بۆ ئەو تەونانەش، ئافرەت و کوڕی جوانکیلە بەکار دەهێنن.
دەزگای پاراستن، سەدان دەنگی تۆمارکراو، ڤیدیۆ، نامە و بەڵگەی لەسەر ئەندامانی خۆی و پارتە رکابەرەکان کۆکردۆتەوە، زۆربەیان وەزیر، ئەندام پەرلەمان هەروەها نووسەر و رۆژنامەنووسانن، بەمە زۆریان خستۆتە نێو تەڵەی خۆیانەوە و بەو شێوەیە ژمارەیەکی زۆر تەسلیم بە پارتیی و بە بنەماڵەی بارزانی بوون. لەو کەسانەی من ئاگادار بم و لەسەرچاوەی نزیکی خۆمەوە وەرمگرتوون، دەتوانم ئاماژە بە ناوی چەند کەسێک بدەم، کە دەزگای پاراستن ڤیدیۆی تۆمارکراوی لەسەریان هەیە وەک (عومەر فەتاح، بەرهەم ساڵح، عیماد ئەحمەد، شێخ جەعفەر، مەلا بەختیار، ئەرسەلان بایز... هتد) هەروەها دەنگی تۆمارکراوی لەسەر دەیان کەسی ناو شاعیر و رۆژنامەنووسە پیس و پۆخڵەکان هەیە، کە بە ڤیدیۆ، یان بە ئامێری دەنگ تۆمارکراون، هەموویان بەمە کەویی بوون وەک حەمە سەعید حەسەن، فەرهاد پیرپاڵ، رێبوار سیوەیلی و دەیان کەسی دیکە.
ئا لێرەوە وەک دەبینین، ئەم دەزگا و حیزبانە، دەستیان لە سیاسەت بەرداوە، لەپاڵ خیانەت و نیشتیمانفرۆشیی و بازرگانی نەوتدا، ئەم کارە سیخوڕییە پیسە دەکەن و کۆمەڵگای کوردەوارییان بەرەو ئاقارێکی خراپ بردووە، رەوشت و بەهای جوانیان نەهێشتووە، هەرچیی پێوەری جوانییە بۆ هەڵسەنگاندنی کەسایاتی تاکی کورد نەیانهێشتووە، کاتێک ئەمانەش نامێنێت شەرمیش نامێنی، بۆیە بە ئاسانی دەستبردن بۆ شەرەف و ناموسی یەکتر ئاسایی دەبێت، پێناسەی کەسانی سەرسەریی و شەلاتی، لەم کردارانەدا دەناسرێنەوە، کە ئەمڕۆ زۆربەی بەرپرس و بازرگانە پارەدارەکان ئەو پەردەیەیان رووشاوە و سەرم ناکەن، یان مەلا و خەتیبە زمان لوس و دەستبڕەکان دەستنوێژی درۆ و ساختەچێتی لەسەر دەگرن، ئەدیب و روناکبیرە خۆپەرست و پیسکە و زۆربڵێکان، دێڕی نووسینەکانی پێدەڕازێننەوە، ئەمانە ئەمڕۆ بوونەتە رابەر و پێشڕەوی کۆمەڵگا و نیشتیمانەکەم بەڕێوەدەبەن، ئەو کەسانەن کە بۆ خۆیان كه‌رامه‌تیان شکێنراوە و لە مانای شەرەف و رەوشتی جوان دوور کەوتوونەتەوە و لێی تێناگەن و شەرمیان پێی نایەت و دەست بۆ سەر شەرەفی خەڵکی دەبەن، بە رادەیەک ده‌ستدرێژی سیكسی و سوكایه‌تی به ژنیان گەیاندۆتە ئاستی داگیركردنی ژن و ماڵ و موڵکی خەڵکی، ئەمە بۆتە کەلتوری حیزبایەتی، چۆتە ناو کۆمەڵگاوە. لێرەدا بە پێویستی دەزانم چوار کەسی ناسراو وەکو نمونە باس بکەم، ئەویش، مەلا بەختیار، فازیل میرانی، سەرۆ قادر، عەبدوللەتیفی سەلەفییە.
--------------------------------
به‌رپرسه‌كانی ده‌سه‌ڵات، کە له شاخه‌وه بۆ شار هاتنه‌وه، زۆرینه‌یان به‌رامبه‌ر هاوژینەکانی پێشوویان ناپاک دەرچوون، كه‌وتنه دوای ژنی دیکە و چەندین ژنیان هێنا، یان خیانەتیان لە ژنەکانیان کرد و شەوانی سوریان بەڕێ دەکرد، به‌راده‌یه‌ك هه‌ندێك به‌رپرسی باڵای پارتی و یه‌كێتی هه‌یه، له نێو حزبه‌كانیان تاراده‌یه‌ك ناسراون به‌هۆی ئه‌و پله سیاسی و ئیداریانه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه، له سیكسی ئافره‌ت و قومار و خواردنه‌وه تیربوون، ئیستا به‌ره‌و هۆموبوون ده‌ڕۆن، كه هه‌یانه هه‌ردوو شێوه‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی تاقی ده‌كاته‌وه خۆشی پێ نوێنه‌ری كورد و سیاسه‌تمه‌داری دیاریی کوردە، هەروەک سەردەمی شای ئێران، سیستەمی دەسەڵاتی کوردی بەرەو ئەو ئاڕاستەیە دەچێت، کە حەیا و شەرەفی تێیدا ون بووە! له كاتیكدا ئه‌مه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا وه‌ك كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی نۆرماڵ نییه، چونكه هۆمۆكانی ئه‌وروپا زۆرینه‌یان له دوای تیروبوونی سیكس په‌نای بۆنابه‌ن. كه‌چی ئه‌وه‌ی جێگای سه‌یره به‌شێكی زۆری خه‌ڵك ده‌زانێ، كه ئه‌و سه‌ركردانه قومارچی و سهرسهریین. ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەم بەرپرسانە بۆ خۆیان رەوشتیان لە دەست داوە، کەچی لای زۆر کەس ئاسایه له كاتیكدا ژن و كچی كورد له‌سه‌ر عه‌شق تا ئیستا ده‌كوژرێ، کەچی هەر ئەم پیاوسالارانە لە ئاستی ئەم بەرپرسانەدا سەر نەوی دەکەن و بە مولاقات و دۆستایەتییان خۆشحاڵن.
له سەردەمی ئه‌نفالدا، باشترین نمونه، کە له لوتكه‌دا بوو باس له ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كانی حه‌جاج دەکرا له نوگره سه‌لمان و فروشتنی كچانی كورد به وڵاتی میسر، به‌ڵام ئەگه‌ر مروڤ سه‌یری ئەم ٢٥ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسانی باشور بكات، له‌م خاڵه‌شدا هه‌ست ده‌كەیت به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی له به‌عس زیاتر تاوانیان به‌رامبه‌ر بە كورد و ژنانی کورد كردووه، چونكه جگه له به‌كارهێنانی پله و پۆست و دامه‌زراندن، هەروەها زه‌وی به‌خشین به‌مه‌رجی نوستنی ناوجێگا و سێكس كردن له‌گه‌ڵیان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ راپۆرت له‌م چه‌ند ساڵانەدا بڵاوكرانه‌وه كه له نێو كه‌مپه‌كانی كوردانی روژاوا به‌رپرسه‌كان چوونەتە نێویانه‌وه به ئاره‌زوی خۆیان پەلاماری ژن و کچە جوانهكانەکانیان داوە، جگه له‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێك هه‌یه بیرهوشتانه باسی له‌وه‌ی كردوه کە گوتوویەتی له‌گه‌ل ئه‌وه‌نده کچدا رام بواردوه، په‌رده‌ی كچینیم نەهێشتووە.
مەلا بەختیار:
یەکێک لەوانەی کە فایلێکی دوور و درێژی لە دەزگای زانیارییدا هەبوو، ئەم مەلا بەختیارەیە، بەڵام دوای ئەوەی کە بووە خزمی جەلال تالەبانی، ئیتر ئەو ترسەی نەما، کە نهێنییەکانی دەربکەوێت و لە یەکێتی دووربخرێتەوە، لە جاران زیاتر باڵادەست بوو، پۆست و پلەی بەرزکرایەوە. ئیستا مەلا بەختیار لای پارتیی فایلێکی دیکەی هەیە، بریتییە لە گرتنی ڤیدیۆی چەند فلیمێک کە لە ئوتێل لە هەولێر دابەزیوە. من دوو وێنە بۆ کوردستانپۆست دەنێرم ئەگەر پێیان باش بوو، با وێنەی دوو کوڕ لەوانە بڵاو بکاتەوە، خۆیان سەرپشک بن.(کوردستانپۆست: بە باشمان نەزانی وێنەکان بڵاوبکەینەوە و سانسۆرمان کرد) ئەمەش نهێنی ئەوەیە، کە مەلا بەختیار تەسلیم بە بنەماڵەی بارزانیی بووە ، بۆیە جار جارە شەکر بۆ پارتیی دەشکێنێت.
هەڵبەت نووسینەکەی من بۆ ئەم بەشەیان نییە، بەڵکو بۆ لێکچوونی ناوی ئەو چوار کەسەیە کە لە پاڵ دەسەڵاتەکەیاندا ژنی خەڵکیان داگیرکردووە و لە مێردەکانیان دووریان خستونەتەوە. زۆربەی ئەو ژنانەی تەسسلیمی ئەمانە بوون، وازیان لە مێردەکانی خۆیان هێناوە، ئەمیش بە هۆی ئەو پارە زۆرەی ئەم بەرپرسانە خستوویانەتە بەر دەستیان و ئەوانیش لاواز بوون و وازیان لە ماڵ و منداڵ و مێردی پێشوویان هێناوە، شوویان بەم تاوانبار و خائینانە کردووە. مه‌لا به‌ختیار كه زۆر باس له‌مافی ئافره‌ت و دژایه‌تی بیری كۆنه‌په‌رستی ده‌كات، خۆی یه‌كێك بوولهوانهی به‌پاره‌ی دزراوی خه‌لك دنیایه‌ك مینبه‌ری راگه‌یاندنی بۆخۆی دانا و لەم دواییەشدا سه‌رپه‌رشتی ریسواكردنی مه‌لا عه‌بدوله‌تیفی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵساوه و ئافره‌تێك كه هاوسه‌ری هه‌بووه خۆی لێ نزیك كرده‌وه به‌هۆی براكه‌ی كه له لیژنه‌ی ئولمپیاد بوو، تا سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌یه‌كی جیاكردنه‌وه و بریك پاره‌ی بە کۆنە مێردەکەی دا بۆده‌ره‌وه‌ی وولاتیان نارد، مەلا بەختیار به‌خۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی هینا. لێره‌دا به‌كورتی جیروكهكهی باس ده‌كه‌ین . مه‌لا به‌ختیار یه‌كێك لای كاری كردوه ناوی شه‌وكه‌ت بووه، خوشكیكی هه‌بووه شودار بووه (میدیا) مه‌لا كه بینیویه‌تی عه‌بدوله‌تیف ئاسا دلی بۆی لێداوه، بۆیه خۆی لێ نزیك كردوتهوه، و هاوسه‌ره‌كه‌شی هیناوه‌ته لیژنه‌ی ئولمپیاد، جونكه مه‌لا ماوه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ئولمپیادی ده‌كرد، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی گه‌رم و گور كردوه له‌گه‌لیان تا له كۆتاییدا له پیاوه‌كه‌ی جیاكردۆته‌وه بە زۆر مێردەکەی بۆ دادگا برد و پێی تەڵاق دا، دوایی خۆی هیناویه‌تی و پاره‌یه‌كی زۆری به پیاوه‌كه‌ی داوه ره‌وانی هه‌نده‌رانی كرد (له‌نده‌ن).
عەبدوللەتیف سەلەفی:
عبدولەتیف سه‌له‌فی به‌ناوی ئاینەوە (چاوان) بەنج دەکات و مێردەکەی لە بەر چاو رەش دەبێت، دوایی بۆ خۆی داگیری دەکات!
له‌م ماوه‌یه، زۆربه‌ی میدیاكان باس و خواسیان له‌سه‌ر سكاندالهكهی مه‌لا عه‌بدوله‌تیفی سه‌له‌فیه، كهجون ژنیكی ته‌مه‌ن ٢٠سالی فریوداوه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی تیا‌بوو به‌ڵام هه‌نگاویكی گرنگ بوو، چونكه زۆرجار پیاوانی ئاینی ژنان به‌ناوی ئاین فریو ده‌ده‌ن یان به مه‌سه‌له‌ی ٧٢ فریشته‌ی بەهەشت و كه‌نیزه‌ی شه‌ڕه‌كان و ره‌وایی دان به چوار ژنه كه جۆرێكه له‌تاوان وسوكایه‌تی به‌ژن، به‌كارده‌هینن و پاساوی بۆدههێنهوه، ئه‌و دۆسیه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌رما و گه‌رم و له‌میدیاكان زۆری له‌سه‌ر باسكرا ئێمه له‌سه‌ری ناڕۆین، تەنیا ئەوە دەڵێن کە لە هەر وڵاتێک‌دا یاسا تێیدا سەروەر بێت، رێگاپێدراو نییە، مامۆستایەک حەز لە قوتابییەکی خۆی بکات، ئەمە نەک رێگا پێدراو نییە، بەڵکوتاوانێکی یاسایی و ئەخلاقییشە، لە زۆر وڵاتی ئەوروپادا وەکو نمونە هەر مامۆستایەک کارێکی وای لێبوەشێتەوە، لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە و سزای زیندانییشی بەسەردا دەدرێت. هەر کەسێک تەماشای وێنەی ئەم دوانە بکات، دەزانێت چەند ئەم عەبدوللەتیف سەلەفییە کابرایەکی ساختەچیی و دەستبڕە، کە بە ناوی ئاینەوە زمانە لوسەکەی خستۆتە کار و توانیوێتی دەستی ئەو کچە ببڕێت، بۆیە ئەو کچە وازی لەو مێردە قۆز و نازدارەی هێناوە و حەزی لەو ریشنە کردووە، ئەو عەبدولەتیفەی کە روخساری ناشرین و ساختەکاریی لە ناو ئەو ریشەدا شاردۆتەوە و بە زمانە لوسەکەی ئەو ژنەی هەڵخلیسکاندووە بۆ خاڵیکردنەوەی هەوس و ئارەزووەکانی.
سه‌رۆ قادر:
فلیمی سه‌رۆ له فلیمی مه‌لا به‌ختیار قێزه‌ونتره. سه‌ره‌تای چیرۆكی سه‌رۆ و ئه‌و هاوسه‌ره ی ئیستای ئه‌وه‌بووه، کە له دوای ٣١ی ئابی ١٩٩٦، بارودۆخێكی خراپ رووی له ههولێركرد، ئه‌و ژنە له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشوویدا ژیانیان خراپ بوو، بۆیه سودیان له‌مه بینی به سەرۆ قادر و فرانسۆ حه‌ریری هاریكاریان كردن، دواتر بە پلانی ژنەکە هاوسه‌ره‌كه‌یان ره‌وانەی هه‌نده‌ران كرد، تا سه‌ره‌نجام سه‌رۆ قادر بۆخۆی ئه‌و ژنه‌ی هێنا. (لە نێوان ئەو سەردەمەی کە مێردی یەکەمیان رەوانەی هەندەران کرد و دوایی سەرۆ هێنای من باسی ناکەم). گێڕانەوەی ئەم باسە زۆر قێزەوەندە زۆر کەس لە پارتیی و نووسەرەکان وەکو فلیمی سینەمایی تا ئیستا لەناو هزر و مێشکیاندا تۆماری کردووە و لە بیریان نەچۆتەوە.
فازیل میرانی:
هه‌مان تاوان و كاری قێزه‌وه‌ن فازل میرانیش ئه‌نجامی داوه، دوای ئه‌وه‌ی له‌شاری دهۆك چاوی به ژیان (هاوسه‌ره بچوكه‌كه‌ی ئیستای) ده‌كه‌وێ، كه خه‌ریكی چالاکیی مه‌سه‌له‌ی ژنانه، خۆی لێ نزیك ده‌كاته‌وه تاسه‌ره‌نجام به زۆره‌ملی و هەڕەشە لەهاوسهرهكهی یەکەمی جیاده‌كاته‌وه بۆ خۆی ده‌یهێنێت.
لە کۆتاییدا دەڵێم، کە ئەمانەی گێڕامەوە دەست وەردان نییە لە مەسەلەی شەخسی، بەڵکو باسکردنیان پێویستە، لە هەموو وڵاتێکی دیموکراتیی، بەتایبەتی لە ئەوروپادا، هەموو بەرپرسەکان، ئەگەر کارێکی ئەخلاقی ئاوایان لێبوەشێتەوە، ئەرکی مێژوویی و ئەخلاقیی راگەیاندنەکانە باسی دەکەن، چونکە بەرپرس شتی شەخسی و شاراوەی نییە، تا باس نەکرێت. بۆیە منیش ئەم باسەم وروژاند تا ئەو خەڵکە تێبگات لە سایەی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی موراڵ و رەوشتی جوان چۆن داڕزاوە و بەرپرسەکان دەست بۆ چ پیرۆزییەکی کۆمەڵگا دەبەن. ئەو چوار نمونانە زۆر کەمترن لە راستییەکان،
پارتیی بە مەبەست هەموو ئەمانە دروست دەکات و لێی بێدەنگ دەبێت، دەیشارێتەوە، ئەمڕۆ هیچ بەرپرسێکی پارتیی نا‌بینیت کەسێتیی و رەوشتی نەدۆڕاندبێت. ئەگەر کوردستانپۆست رێگام بدات، دەتوانم ناوی بەرپرسێکی پارتیی لە سلێمانی بهێنم، کە چۆن بەرپرسێکی دیکەی پارتیی لە هەولێرەوە بۆ ماڵەوە میوانداریی کردبوو، کاتی نووستن بە بیانوی گەرماوە دەڵێت من گەرمامە دەچم لە سەربان دەخەوم، ژنەکەی خۆی و بەرپرسە میوانەکەی تا بەیانی لە هۆڵەکە جێ دەهێڵێت. ئەمانەن نمونەی بەڕێوەبەر و قسەکەر و سیاسییەکانی ناو ئەو حیزبانە، کە لە شاشەی تەلەفیزیۆنەکانەوە دەبینرێن و قسەی زلتان بۆ دەکەن!
تێبینی: سەرچاوەی ئەم زانیارییانەم، لە هاوڕێیەکی ناو دەزگای پاراستن وەرگرتووە، دەتوانم زانیاریی زیاتر بڵاوبکەمەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست