چۆن پاراستن و فازل میرانی ره‌ئوف ئاکرەییان شه‌هید كرد و بە میتیان فرۆشت؟
Saturday, 28/05/2016, 1:28
دۆستە نزیکەکانی فازل میرانی، کە لێی دەپرسن چۆنە وا بە بێ مەرج بویتە پیاوی بنەماڵەی بارزانی، له وەڵامدا دەڵێت: من لە زومار تە‌نیا خاوەن دیشداشە و عەگالێك بوم، بەڵام ماڵی مەلا مستەفا منیان گەیاندە ئەم پلە و پایەیە، ئەو هەموو موڵك و ماڵەم هە‌یە، ئیتر چۆن هەموو شتێکیان بۆ ناکەم.
لە خوارەوە بەشێك لەو موڵك و ماڵانەی فازیل میرانی ناسراو بە فازیل موتنی ئاشكرا دەكەم، ئەوەندەی لای من ئاشکرایە:
--------------------------------------------------
- خێزانی فازیل میرانی رێكخراوێكی هە‌یە بەناوی ژیان خه‌رجیه‌كی زۆری لێ ته‌رخان ده‌كات، لە عەینكاوە گەورەترین سەنتەری جوانكاری هە‌یە، كە تە‌نیا ژنە بە‌رپرسەباڵاكان دە‌چنەلای، چونكە زۆر گران بە‌هایە و كارمە‌ندە‌كانی لوبنانین.
- لە‌گە‌رە‌كی دولاراوە، كە یە‌كێك لە گە‌رە‌كە دە‌وڵە‌مە‌ندە‌كانی هە‌ولێرە، چەندین خانویان كڕیوە، بای دەیان ملیۆن دۆلار دەبیت.
- هوتێلێكی گەورەی لە نێو شاری هەولێردا هە‌یە بەناوی هەولێر پلازا
- گەورەترین شەریكەی بواری ئەنتەرنیتی هە‌یە بەناوی نەورۆز تلیكۆم
- خاوەنی كەناڵی تیڤیی ڤین تیڤینه كاتیبه‌ته به‌توماركردنی موسیقا و گورانی
- بەشی زۆری ئەوكارگەی دەرمانانە هی فازل میرانی و خزمەكانیانە، لەگەل کۆسرەت رەسوڵدا شەریکی هێنای دەرمانن بۆ هەرێم.
- زاویتە فارم
- بڵیم فارم
- مەدخەل مریەم
- لە ئەمەریكا ڤیلایەكی گەورەی هە‌یە جگە لە چەندین موڵك و ماڵی تر.
فازیل میرانی وەک کەسێکی بەدڕەوشت و هەوەسباز
فازل میرانی یه‌كێكە له‌و سه‌ركرده خائینە بێره‌وشته سیاسیانه‌یه‌ی، كه‌٢٥ ساله به زه‌بری هیز و پاره سیكسبازیی و دەستدرێژی له سه‌دان ئافره‌ت كردوه، زۆر جار به‌زۆره ملی دەستی بۆ ئافرەتی كادیر و ژنه شه‌هیدانی پارتی بردووە. فازل میرانی له نێو پارتیدا به‌ناوبانگه، كه وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه حزبیه‌كان ناداته‌وه، به‌لام خۆی به‌رده‌وام ته‌له‌فۆن بۆئه‌و ژنانه ده‌كات، كه هه‌ول ده‌دات هه‌وه‌سی سیكسیان له‌گه‌ڵدا بكات به‌راده‌یه‌ك هه‌ندێ جار ئافره‌ت هه‌بوه گوتویه‌تی فازل ده‌جاره ته‌له‌فۆنم بۆده‌كات وه‌لامی ناده‌مه‌وه، كه‌چی واز ناهینێت.
فازل میرانی وەک تاوانبار و تیرۆریست
فازل كه‌بوه سه‌رپه‌رشتیاری لقی یه‌كی پارتی له‌بادینان ، به سەرپەرشتی خۆی یان بیده‌نگی لێی دەیان تیرۆر و رادەستكردنەوەی كادیری پەكەكە و زانیاری لە سەر پەكەكە ی بە میت فرۆشتۆتەوە وه‌ك بازرگان و ناپاكیك ته‌نانه‌ت لە بواری بازرگانیکردن بەچەكیش كاری كردووە كە چەندین پارچە چەكی گران بەهای بە زۆر لایەن فرۆشتووە، دەیان تاوانی تیروریستانەی ئەنجام داوە، وەك سەرپەرشتی زۆربەی تیرورە سیاسییەكانی بادینانی كردوه له‌وانه:
- تیرۆرکردنی حاكم تەحسین و هەردوو سەرۆك خێڵی سادق عومەر، عەلی شەعبان و زەكی ئامیدی لە ٢٥٠٣١٩٩٣كە لێرەدا به‌هۆی سالیادی شه‌هید ره‌ئوف وباسكردنی من باسی تیرۆری شەهید رەئوفتان بۆ دەكەم ئەوەی دەزانم و كاتی خۆی لە لق باس دەكرا.
شەهید رەئوف ئاكرەیی
دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٤ بەینی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان تێك دەچێت و هەوڵی ئەوە دەدەن ئازاری بدەن، دەچێتە باشوری عێراق دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٨٧ چووە دەرەوە وه‌ك كه‌سیكی سه‌ربه‌خۆ بووە پێشمەرگه لە دەڤەری بادینا ن بەڵام ئەو تێكەڵ بە پارتی و پێشمەرگایەتی نەبوو زیاتر لای یەكێتی قوتابیان بوو خەریكی نووسین وگفتوگۆ بوو لەسەر بیروباوەڕی سیاسی خۆی كە زورجار بەرپرسە پارتییەكان دژی بوون و بەڵام پێشمەرگەكان خۆشیان دەویست
بۆیە بریاریان دا تیروری بكەن، ئەویش گەر هەر شەڕێك رویدا لە پشتەوە تەقەی لێبكەن و بڵێن لەشەڕدا كوژراوە، بەڵام هاوڕێیەكی خۆی ئاگاداری دەكاتەوە كە وریا بێت گەر بووە شەڕ ئەو نەچێت و بەشداری نەكات چونكە ئەو پیلانەیان لەبەردەستە
رەئوف ئاکرەیی و مەسعود بارزانی لە ئێران
دوای ئاوارە بوونیشیان بۆ كوردستانی روژهەڵات و ئەنفالی ٨، رۆژێك مەسعود بارزانی كۆبۆنەوە بە لقی یەك دەکات، لە كۆبۆنەوەكەدا زۆر قسەی بۆكردین لە سەر تاوانەكانی بەعس و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی و یە‌كێك لە قسانەی كە كردی وتی ئەو چەكەی لە ئێمە بدرایە لە مۆسكۆش بدرایە خۆی رانەدەگرت و لە هەر حزبێكیش بدرایە پۆڵاینیش بوایە بەرگەی ناگرت، بەڵام چەندین بەرپرسی سەربازی وەڵاامیان دایەوە كە هیزی پێشمەرگە لە شەڕەكاندا ورەی بەرز بوو بەڵام ئێوە داواتان كرد كە بكشێنەوە، شەهید رەئوف لەوكۆبۆنەوەیە رەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵێت حیزبەكەی ئێوە نەوەك پۆڵاین نییە، بەڵكو تەنەكەش نییە و ئێوە ورەی پێشمەرگەتان لە شەرەكان دابەزاند، بارزانی زۆر توڕە دەبێت، بۆیە لە تورەیاندا پاكەتە جگارەیەك لەتەنیشتی دانرابوو لە داخان جگەرەیەكی پێكرد وه له‌كاتیكدا جگه‌ره‌ی نه‌كێشاوه و یه‌كسه‌ر لەگەڵ فازل میرانی رۆیشتن دوای ئەوە موچەی پێشمەرگایەتیان لەشەهید رەئوف بڕی كه‌جه‌ند مانگیك جاریك به‌پێشمه‌رگه‌كان ده‌درا
لەدوای راپەڕینیش بنەماڵەی بارزانی لە شەهید رەئوف زۆر تورە بوون . چونكە دەستی پەكەكەی دەگرت ، لە بواری راگەیاندن و بارەگا و چالاكی نواندن لەگەڵیان، تا لە بادینان گەشە بكەن و هاریكاری دەكردن، ئەمەش لای پارتی و بنەماڵەی بارزانی كوفرێكی سیاسی گەورەبوو كە پەكەكە پێگەی خۆی بگەیەنێتە بادینان
دوای ئەوەی لەهەڵبژاردنی ٩٢ لەگەڵ لیستی یەكێتی رێكەوتنیان كرد و خۆی هەڵبژارد بۆیە پارتی هەستی پێكرد كە پێویستە سنور بۆ رەئوف دابنرێ
ئەوەبوو دوایی ئەوەی لەهەولێر بەشداری خۆپیشاندانێكی كرد لەئابی ١٩٩٢ بووە هۆكاری ئەوەی تەقەیان لێبكرێ و دەست گیربكرێت لەگەڵ چەند كادیریكی پەكەكە دوای ئازادبونی لە مانگی ٢ گەڕایەوە بادینان بۆیە پاراستن بڕیاری دا تیرۆری بكات به ته‌نسیق له‌گه‌ل میتی توركدا
پلانەكەی پاراستن چۆن بوو؟
پاراستنی پارتی بۆ سنوردانان و ترس و توقانی خەڵك هەڵسا بەدارشتنی بەرنامەیەك كە خەڵكێكی زۆر تیرۆربكات، تا ترس و توقاندن لە نێو خەڵك دروست بكات، بەمەش نەیارەكانی لە ناو ببات بۆیە ساڵانە چەندین كەسایەتی لەو حیزب و سەرۆك خێلانەی تیرۆر دەكرد كه‌هه‌بوو كادیری خۆشمان بوو ، گەورەترین هەڵمەتیان لە مانگی مای بۆ ئوگستی دەست پێكرد كە پێنج بەرپرسی پێنج حیزبی سیاسی‌یان لە ماوەی ٣ مانگدا تیرۆر كرد.ئەمانەش بریتیی بوون لە رەئوف ئاكرەیی لە ریكخراوی تێكۆشان، ئەبو نەسیر لەحیزبی شیوعی، یوسف توما شابۆ لە ئاشوری، نەزیر عومەر لە رەوتی كۆمۆنیست، رێناس لە حیزبی زەحمەتكێشان.
شێوەی تیرۆركردنی شەهید رەئوف
ئەوەی باس دەكرا پیكابێكی سور له‌ئێواره‌وه جه‌ندین جار پێی راده‌گه‌یه‌ننن به‌لای مالی شه‌هید ره‌ئوفدا هاتوجو بكات‌و زانیاری كۆبكاته‌و ه‌كه‌پیكابه هی واسایشی دهۆك بوه . كاتژمێر ١٠ شه‌و به‌كاتی هاوینه‌ی ئه‌وكات شه‌هید ره‌ئوف له گه‌ل هاورییه‌كی له‌بازاره‌وه ده‌گه‌ریته‌وه ماله‌وه كه‌هه‌موی ١٠٠ مه‌تر له‌ماله‌كه‌ی دور نابیت ، بۆیه پاسه‌وانه‌كانی فازل میرانی كه‌له‌بۆسه‌دابونه بۆی له‌نزیك ماللیان به‌به‌رجاوی خه‌لك به‌پێوه ته‌قه ته‌نیا له‌و ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك هاوریه‌كه‌ی ٢ مه‌خزه‌نی لێ به‌تال ده‌كه‌ن و گوله‌یه‌ك به دلی ده‌كه‌وێ و ئه‌وانی تر به‌قاجی ده‌كه‌وێ به‌لام یه‌كسه‌ر شه‌هید نابیت ، بۆیه هه‌مان سه‌یاره‌ی ئاسایش به ناوی ئه‌منیه‌ته‌وه دیت هه‌لی ده‌گرێ و بوارنادات كه‌س له‌بنه‌ماله‌كه‌شی له‌گه‌لی سورابن ئه‌مه‌ش گومانی ئه‌وه‌زیاد ده‌كات كه‌ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ر له‌نێو پیكابه‌كه ته‌واویان كردبی جونكه كه‌گه‌یشتوته نه‌خۆشخانه یه‌كسه‌ر گوتویانه ته‌واو بوه .
، ئەو دوو كەسەی كە تیرۆری شەهید رەئوفیان كرد وه‌ك گوتمان دوو پاسه‌وانی فازل میرانی بونه له‌مالی ئه‌ویشدا به‌پێ به‌نێو سیمه‌كانی جوارده‌وری مالی هاتونه نه‌وه‌ك به‌رێگا وسیمه‌كه‌یان بریه جونكه به‌و شێوه‌یه رێگاكه‌یان كورت كردوته‌وه وه به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌وكات بلاو بۆوه كه دوو كه‌س ره‌شتاله‌ی كورته‌بالا بونه ، دوای ته‌قه‌كردنیان له‌شه‌هید ره‌ئوف به بی شپرزه‌بون جونه‌ته‌وه مالی فازل میرانی به‌نێو سیمه‌كه‌دا كه‌باس له‌وه‌ده‌كرا یه‌كیكیان ناوی مەتین ئامێدی بوو ، ، ئەوەی تریش دەگوترا كە پاسەوانی فازل میرانی بوو، بەڵام لە شەڕی ناوخۆدا كوژرا
بۆ ئەو تاوانە میتی توركی كۆمەكی ٣٠٠ هەزار دیناری سویسری ئه‌وكاتیان به‌بەفازل میرانی دا، چونكە فازل پێشتر لەگەڵ میت رێكەوتوبو كە رەئوفیان بۆشه‌هید ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌وپاره‌یه چونكه بەرپرسێكی نهێنی پەكەكەیە وهاوریی ئوجه‌لانه .
وێنه‌كان:
|
سادق عومه‌ر سه‌روك خیلی سندی كه‌پاراستن له‌سالی ١٩٩٣ تیروری كرد جونكه دۆستی په‌كه‌كه بوو.
|
زه‌كی ئامیدی ، سه‌ركرده‌ی پاك ( په‌كه‌كه ی باشوری ١٩٩١ ) تیروركراو دواتر فروشرا به میت
١- نه‌زیر عومه‌ری ره‌وتی كۆمنست، پاراستن به‌شێك له‌ته‌رمه‌كه‌ی سوتاندبوو (لای راست)
٢- رەئوف ئاکرەیی (ناوەڕاست)
٣- رێناسی زه‌حمه‌تكێشان (لای چەپ)
ئه‌بو نه‌سیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شوعی كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست