کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر بەغدا لەگەڵمان رێکبکەوێت داوای سەربەخۆیی و ریفراندۆم ناکەین

Friday, 27/05/2016, 10:28


فازڵ میرانی سكرتێری‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ پارتی‌ رایگەیاند، گەڕانەوەی‌ كورد بۆ بەغدا پەیوەستە بەشەراكەتی‌ نیشتیمانی‌‌و مافەكانی‌ كورد، نەك تەنها دەست بەرزكردنەوە بۆ دانانی‌ وەزیر.
فازڵ میرانی‌ لە كۆنگرەیەكی‌ رۆژنامەوانی‌ لەشاری‌ سلێمانی‌ وتی: كورد بەدوای‌ لایەنێك دەگەرێت كە گوێ‌ لەخواستەكانی‌ بگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد" ئەگەر لەگەڵ بەغدا بگەنە لێكتێگەیشتن، ئەوا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ناكەن".
شایانی باسە مەسعود بارزانی کە بە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ساختەی دەولەتی کوردی ناسراوە، لە هەموو وەرزێکدا بانگەشەی دەوڵەتی کوردی دەکات، کۆمەڵێک لە نوسەرە ساختەچیی و پیاوە پوچەکانی دەوروبەری خۆی وەک سەرۆ قادر، هێمن هەورامی و ئاری هەرسین دەکەونە پرۆپاگەندەکردن، چووپی دەوڵەتەکەی بۆ پڕ دەکەن لە فوو لە دواییدا و پاش ماوەیەک بانگەشە بۆ دروستبوونی دەوڵەتەکەشی فش دەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە