ئه‌وه‌ی له‌پارتی نزیك بیته‌وه گه‌ر نه‌شی سوتینی ده‌م و چاوی ره‌ش ده‌كات
Wednesday, 25/05/2016, 22:33
جه‌ند سالێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌لاح ا‌لدین به‌هادین له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌بیروباوه‌ر له‌گه‌ل زوربه‌مان یه‌ك ناگریته‌وه ، به‌لام هه‌لویسته كانی به‌رامبه‌ر پارتی ، به ئه‌رینی باس ده‌كرا ، به‌لام ئه‌ودیداره‌ی روداو ی كه‌له‌جه‌ند روژی رابرردودا ئه‌نجامی دا كه‌شێوه‌یه‌ك له‌به‌رتیلدانی سیاسی و بیهه‌لویستی و پاكانه و خۆدزینه‌وه‌ی له‌ئاكاپه‌ی هاو بیروباوه‌ری تیاده‌بینرا ، بۆیه لێكدانه‌وه‌ی جیاتری بۆ ده‌كرێ جونكه سیگنال و لێكدانه‌وه‌ی نوێی تیایه ، وه خه‌لك به‌دوای هه‌لویسته نه‌وه‌ك ناو ، كه‌هه‌ریه‌كه‌ی وابزانی له‌جركه‌سات و روژگاریك خاوه‌ن هه‌لویست بوو ، ئیتر هه‌رجی بلێ ئوكه‌ی ده‌كرێ !؟ نه‌خێر ئه‌و سه‌رده‌م به‌سه‌ر جوو ، كه‌سایه‌تی سیاسی و نوسه‌ران ده‌كرێ ئه‌وه‌ی به ٦٠سالی پر له‌ئازار كۆت و ئازار كۆكردوته‌وه به‌جركه‌ساتیك له‌ده‌ستی بدا . بۆیه با سه‌لاح ا‌لدین به‌هادین بزانێ به‌دوو لێدوان و دیداری هاوشێوه‌ی روداودا خه‌لك ده‌لێ ، خۆزیا هه‌ربیده‌نگ بوایه ، گه‌ر به‌رده‌وامیش بوو ئه‌وا لای خه‌لك دێته رێزی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود و كه‌مال شاكر دا. ده‌زانم دوای لێدوان و پێشوازی نه‌كردنی سه‌لاح ا‌لدین به‌هادین له‌كاتی سوتانی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له‌دهۆك ، له مه‌سرور بارزانی ، دواتر هه‌ولی زۆری‌دا بجێته‌وه لای ، به‌لام مه‌سروری هه‌رزه‌كار ئاماده‌نه‌بوو ببینی . بۆیه له‌ترسی گوبه‌ندیك بۆت ، مالت له‌هه‌ولێر باركرد ، بۆیه ئیستا به‌و هه‌لویسته هه‌لپه‌رستانه‌ت ده‌ته‌وێ قه‌ره‌بوی بكه‌یه‌وه . به‌هیوام ئه‌زمون له‌م حزب و رێكخراوانه وه‌ر بگری كه‌له‌نزیكبونه‌وه‌یان له‌پارتی بزانه پێگه‌ی سیاسی و حزبیان له‌كوێیوه به‌ره‌و كوێ رویشتوه ؟
1- یه‌كیتی و تاله‌بانی ، وه‌ك حزب و كه‌سیتی جه‌ماوه‌ریكی پان و به‌رین و كاریگه‌ریان له‌كوردستاندا هه‌بوو ، به‌لام به‌هۆی سازش و بیده‌نگیان به‌رامبه‌ر پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی بونه ئه‌و هیزه‌ی ، گه‌ر ئیران به‌فریایان نه‌كه‌وتایه ده‌بونه حزبه‌كه‌ی حه‌مه ی حاجی مه‌حمود .
2- حزبی شوعی ٢٠ هه‌زار شه‌هیدی له كوردستان زیاتر هه‌یه و ماوه‌یه‌ك له‌كوردستان له‌نێوان حزبی پله‌یه‌ك یان دوودا بوو ، به‌لام یه‌كێك له‌و هۆكاره‌ی بونه‌ته حزبیك كه له‌دوای ٨٢ سال له‌ته‌مه‌نی به‌وهه‌موو تیكۆشانه‌ی هه‌یه‌تی ، ده‌هه‌زار ده‌نگ بهینێ ، نزیكی و بیهه‌لویستیانه به‌رامبه‌رپارتی و مالی بارزانی .
3- حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود خه‌لك دۆسیه‌ی ناپاكی و تاوانه‌كانی له‌دوای شه‌هیدكردنی كوره‌كه‌ی له‌یاد كردبوو ، به‌لام به‌یه‌ك لێدوان و هه‌لویستی له‌جاران زیاتر قێزه‌وه‌ن بوه .
4- كۆسره‌ت ره‌سول له‌نێو خه‌لك به‌گشتیو هه‌ولێریه‌كان به‌تایبه‌تی كه‌سیتیه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو ، ووه‌ك سیمبولی هه‌ولێریه‌كان سه‌یر ده‌كرا به‌لام یه‌كێك له‌م هۆكاره‌سه‌ره‌كیانه‌ی پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا به‌بونی ٢ جاری به‌جیگری بارزانی و بیهه‌لویستی به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی بارزانیه كه‌بۆته ته‌ها محی ا‌لدین مه‌عروفی .
5- ده‌یان نوسه‌ر و كه‌سایه‌تی مێژویه‌كی جوانی پر له‌خه‌رمانی نوسینیان هه‌یه ، به‌لام كه ناویان له‌گه‌ل ٢٤٠٠ به‌ناو نوسه‌ر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندا بۆبارزانی واژوو كرد سه‌نگی كه‌سیتی و نوسینیان روبه‌روی شكسته‌كی ئه‌خلاقی بووه.
6- خالی سه‌ره‌كی لاوازی له‌ده‌ستدانی هه‌یبه‌ت و سه‌نگی یه‌كگرتوو دروستبونی گوران نیه به‌لكو .. نزیكبونه‌و ه‌و نه‌رمیانه له‌گه‌ل پارتی به‌تایبه‌تی له‌دۆسیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دا
جه‌ندین نمونه‌ی تر هه‌یه بۆیه سیاسه‌ته‌كانی بارزانی و پارتی كه‌هیجی تر لای پانتایه‌كی زۆری خه‌لك هه‌زم ناكرێ ، ئه‌وه‌ی لێی نزیك بیته‌وه ، ئه‌گه‌ر نه‌شی سوتینی ئه‌وا ده‌م و جاوی ره‌ش ده‌كات .ووریابن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست